لاکێشەی زێڕین بەو لاکێشەیە دەوترێ کە درێژیی لاکانی لە حەنای یەکترا ڕێژەی زێڕین دروست بکەن، واتە ڕێژەی بە یان دەوروبەری 1 بە 1.618 (1:1.618).

تایبەتمەندییەکی جیاوازی ئەم شێوە ئەندازەیییە ئەوەیە کە کاتێک پاژێکی چوارگۆشەی لێ لادەبردرێ، ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان لاکێشەیەکی زێڕینی دیکەیە. ئەم لابردنی چوارگۆشەیە دەکرێ بێبڕانەوە دووپات بێتەوە و ھەرجار لاکێشەیەکی بچووکتر کە لاکانی خاوەنی ھەر ئەو ڕێژەیەن بمێنێتەوە.

بە گوێرەی ستێرفیزیکناس و بڕەوپێدەری بیرکاری ماریۆ لیڤیۆ، لە ساڵی ١٥٠٩ بەم لاوە، کە پەرتووکەکەی لووکا پاچۆلی بە ناوی ڕێژەی یەزدانی (بە لاتینی: De divina proportione) بڵاو بووەتەوە، زۆرێک لە ھونەرمەندان و تەلارسازان دڵگیرۆدە و شەیدای ئەو گریمانەیە بوونە کە دەڵێ لاکێشەی زێڕین لە باری جوانیناسییەوە دڵخوازە و چاوی مرۆڤ حەز بە دیتنی دەکا.

 
چۆنێتیی ڕۆنانی لاکێشەیەکی زێڕین نیشان دراوە.

ڕێکاری ڕۆنانی لاکێشەی زێڕین تەنیا بە بەکارھێنانی ڕاستە و پەڕگار ئەمەیە:

  1. چوارگۆشەیەکی سادە بکێشە.
  2. لە خاڵی ناوەڕاستی یەکێک لە لاکانی چوارگۆشەکەوە بەرەو یەکێک لە دوو گۆشەی بەرامبەری، ھێڵێک بکێشە.
  3. ئەو ھێڵە وەکوو نیوەتیرەیەک بەکار بێنە بۆ کێشانی کەوانێک کە بەرزیی لاکێشەکە دەستنیشان دەکا.
  4. لاکێشەکە تەواو بکە.

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

بەستەری دەرەکی

دەستکاری