دەروازە:تیۆریی ژمارەکان
تیۆریی ژمارەکان چییە؟بەخێربێن بۆ دەروازەی تیۆریی ژمارەکان! تیۆریی ژمارەکان (بە ئینگلیزی: Number theory) لقێکە لە زانستی بیرکاری کە باسی تایبەتمەندییەکانی ژمارە تەواوەکان دەکات. کارڵ فریدریش گاوس (١٧٧٧–١٨٥٥) لە وتەیەکی خۆیدا دەڵێت: «بیرکاری شاژنی ھەموو زانستەکان و تیۆریی ژمارەکان شاژنی بیرکارییە». ![]() وتاری ھەڵبژێردراولە بیرکاریدا فاکتۆریێل (بە فەڕەنسی: Factorielle) یان لێکدراوی ژمارەیەکی سروشتی بریتییە لە ئەنجامی لێکدانی ژمارەکە لە تەواوی ژمارە تەواوە ئەرێنییەکانی چووکەتر لە خۆی. فاکتۆریێلی ژمارەی بە ھێما دەکرێ و «ئێن فاکتۆریێل» دەخوێندرێتەوە. بە پێی گرێبەست، فاکتۆریێلی سیفر دەبێتە یەک. ڕێسای فانکشنی فاکتۆریێل بەم شێوەیە:
نموونە
لە ئاستێکی سەرتردا، بە بەکارھێنانی فانکشنی گاما، پێناسەیەک بۆ فاکتۆریێل خراوەتەڕوو، کە بەپێی ئەم پێناسەیە، دەتوانرێت بۆ ھەموو ژمارەیەک، بێجگە لە ژمارە تەواوە نەرێنییەکان بەھای فاکتۆریێل ھەژمار بکرێت:
وێنەی ھەڵبژێردراوزانای ھەڵبژێردراوئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون. ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |