دوا تیۆرمی فێرما
لە تیۆریی ژمارەکاندا، دوا تیۆرمی فێرما (بە ئینگلیزی: Fermat's Last Theorem) کە لە دەقە کۆنەکاندا بە مەزندەی فێرماش ناسراوە، یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆرمەکانی مێژووی ماتماتیکە، بەپێی دوا تیۆرمی فێرما ھیچ سێ ژمارەیەکی ئەرێنی وەکوو ، و بوونیان نییە کە بۆ ھەر ژمارەیەکی تەواو بەو مەرجەی پاسادانی ئەم ھاوکێشەیە بکەن:[١]
دوا تیۆرمی فێرما | |
---|---|
بەشێکە لە | list of theorems |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٦٣٧ |
ناونراوە لەدوای | پیێر دێ فێرما |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | تیۆریی ژمارە |
Defining formula | |
In defining formula | ، ، ، |
Solved by | Andrew Wiles، Richard Taylor |
ئەم پێشنیارە بۆ یەکەم جار لە پەراوێزی کتێبی دیۆفانتوس لەلایەن فێرما لە ساڵی ١٦٣٧ دا ئاماژەی پێ کرا، فێرما ئەوەشی زیاد کرد کە بەڵگەی بۆ سەلماندی ھەیە، بەڵام لەم پەراوێزەدا جێگەی نییە. لەگەڵ ئەوەشدا گومانیان لێ دەکرد، چونکە پاش مردنی لەلایەن کوڕەکەیەوە بەبێ ڕەزامەندی باوکی بڵاوکرایەوە.[٢] ئەم کێشەیە یەکێک لە بەناوبانگترین تیۆرمەکانی مێژووی ماتماتیکە و پێش ئەوەی بسەلمێنرێت، لە ڕیکۆردەکانی جیھانی کتێبی گینسدا بە «ئەستەمترین کێشەی ماتماتیکی» ناسراوە، بەھۆی ئەوەی چەندین بەڵگەی جۆراوجۆر خراوەتە ڕوو کە ھەوڵی سەلماندنیان داوە بەڵام تێیدا سەرکەوتوو نەبوون.[٣]
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ Singh, pp. 18–20.
- ^ «Nigel Boston,p.5 "THE PROOF OF FERMAT'S LAST THEOREM"» (PDF).
- ^ «Science and Technology». The Guinness Book of World Records. Guinness Publishing Ltd. 1995.
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Fermat's Last Theorem»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوا تیۆرمی فێرما تێدایە. |