مێژووی ماتماتیک
مێژووی ماتماتیک یان مێژووی بیرکاری بوارێکە لە توێژینەوەکانی بیرکاری و لە پلەی یەکەمدا سەرچاوەی دۆزراوەکان لە بیرکاریدا و لە پلەکانی خوارتر دەچێتە سەر لێکۆلێنەوە و توێژینەوە لەسەر ڕێکارەکانی بیرکاری و نووسراوە تۆمارکراوەکانی پێشوو. بەر لە سەردەمی مۆدێڕن و گەشەی جیھانیی زانیاری، پەرەسەندنی نموونەگەلی بیرکاری بە شێوەی نووسراوە، تەنیا لە چەند بواری تایبەتدا بووە. لەمێژینەترین دەقە بیرکارییەکان وا لە بەردەست دان:
- پلیمپتۆن ٣٢٢ (بیرکاری بابل ١٩٠٠ ساڵ پێش زایین) [٢]،
- پاپیروس ڕایند (بیرکاری میسر ١٨٠٠-٢٠٠٠ پێش زایین).
- پاپیروسی مۆسکۆ (بیرکاری میسر ١٨٩٠ پێش زایین).
ھەموو ئەم دەستەواژانە تیشک دەخەنە سەر تیۆرمی پیتاگۆرس، وێدەچێت ئەم تیۆرمە بەناوبانگە کۆنترین و بەربڵاوترین پێشکەوتی بیرکاری بووبێ پاش ژمێرە و ئەندازەی بنەڕەتی.
ئەمانەش ببینە
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ (Boyer ١٩٩١, "Euclid of Alexandria" p. 119)
- ^ J. Friberg, "Methods and traditions of Babylonian mathematics. Plimpton 322, Pythagorean triples, and the Babylonian triangle parameter equations", Historia Mathematica, 8, 1981, pp. 277—318.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی ماتماتیک تێدایە. |