ژمارەی ناڕێژەیی
لە سیستەمی ژمارەکاندا ژمارەی ناڕێژەیی[١] (بە ئینگلیزی: Irrational number) ژمارەیەکی ڕاستەقینەیە و ڕێژەیی نییە واتە ناتوانرێت لە ڕێگەی دابەشکردنی ژمارەیەکی سروشتی بەسەر ژمارەیەکی تری سروشتیدا دروست بکرێت. کۆمەڵەی ژمارە ناڕێژەییەکان کۆمەڵەیەکی نەژمێردراوە. لە ناو ژمارە ڕێژەییەکان کۆمەڵێک ژمارەی بەناوبانگ ھەن بریتین لە ، و ژمارەی ناڕێژەیی، ژمارەیەکی دەیانەیە و ناکۆتا ڕەنووسی دووبارەنەبووی تیادایە.
ھەندێک ژمارەی ناڕێژەیی ناسراو
دەستکاریڕەگی دووەمی دوو
دەستکاریوێدەچێت یەکەمین ژمارەی ناڕێژەیی بێت کە مرۆڤ دۆزیویەتەوە. ڕەگی دووەمی دوو درێژایی تیرەی چوارگۆشەیەک دەنوێنێت کە لایەکانی یەکسانن بە یەک و لە ھاوکێشەی بەدەست دێت.
ڕێژەی زێڕین
دەستکاریدوو بڕ لە حەنای یەکترا دەبنە خاوەنی ڕێژەی زێڕین ئەگەر ڕێژەی کۆی ئەو دوو بڕە بە بڕە گەورەترەکە یەکسان بێ بە ڕێژەی بڕە گەورەترەکە بە بچووکترەکە. ڕێژەی زێڕین نەگۆڕێکە لە بیرکاریدا کە مەزناھییەکەی نێزیکەی ١.٦١٨٠٣٣٩٨٨٧ دەبێ. بۆ نیشاندانی ئەم ڕێژەیە زیاتر پیتی یۆنانیی فی (φ) بەکار دەبردرێ، ھەر بۆیە ھەندێک جار بە ژمارەی فی ناوی دەبەن، ئەگەر بمانەوێ بە کەڵکوەرگرتن لە جەبر ئەم ڕێژە دەرببڕین دەبێتە:
ئەم ھاوکێشەیە یەک وەڵامی ھەیە کە ئەویش ئەمەیە:
زۆرێک لە ھونەرمەندان و تەلارسازان، لانی کەم لە ڕێنێسانس بەم لاوە، ھەوڵیان داوە ڕێژەی زێڕین بە جۆرێک لە کارەکانیاندا بگونجێنن - بەتایبەت بە بەکارھێنانی لاکێشەی زێڕین، لاکێشەیەک کە تێیدا ڕێژەی لا درێژەکە بە لا کورتەکە ڕێژەی زێڕینە - چونکە باوەڕیان وایە کە ئەو ڕێژەیە لە باری جوانیناسییەوە بۆ مرۆڤ دڵخواز و دڵپەسەندە. بیرکارانیش لەبەر تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانیەتی کە لە ڕێژەی زێڕین دەکۆڵنەوە.
ژمارەی پای
دەستکاریپای (٣٫١٤١٥ = ∏) ژمارەیەکی ناڕێژەیییە. ئەم ژمارە لە دابەشکردنی چێوەی بازنەیەک بە سەر تیرەکەیدا بە دەست دێت و بە نزیکی دەکاتە: ٣٫١٤١٥٩ و ژمارەی ڕەنووسەکانی ناکۆتایە.
ژمارەی نێپێر
دەستکاریe ژمارەیەکی ناڕێژەیی و نەگۆڕە. ژمارەی بە ناو ماتماتیکزانی سویسڕی لیۆنارد ئۆیلەر کراوە و بە ژمارەی ئۆیلەر دەناسرێت. ھەندێک جار بە ژمارەی نێپێر یان نەگۆڕی نێپێر ناوی دەبەن.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی ھەشتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «عدد گنگ»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٣ی نیسانی ٢٠١٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ژمارەی ناڕێژەیی تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |