گەورەیی یان ھەندی شتێکی بیرکارانە قەوارەی ئەو شتەیە: واتە سامانێک کە بەھۆیەوە ئەو شتە بۆی ھەیە لەگەڵ شتگەلی ھاوچەشنی خۆیدا لە باری ھێندایەتییەوە بەراورد بکرێ.

یۆنانییەکان لە نێوانی چەند جۆری گەورەییدا جیاوازییان دادەنا:

  • کەرتەکان (ئەرێنی)
  • پارچەھێڵەکان (ڕیز دەکران بەپێی درێژی)
  • شێوە ئەندازەیییە تەختەکان، وەکوو سێگۆشە و بازنە (ڕیز دەکران بەپێی ڕووبەر)
  • تەنە ئەندازەیییەکان (ڕیز دەکران بەپێی قەبارە)
  • گۆشەکان (ڕیز دەکران بەپێی گۆشەگەورەیی)

ئەوان سەلماندبوویان کە ئەو دوانەی یەکەم (کەرتەکان و پارچەھێڵەکان) ناتوانن وەکیەک بن. واتە سەلماندیان کە درێژیی وامان ھەیە کە قەت ناکرێ بە کەرت نیشان بدرێ (وەکوو درێژیی ژێ لە یەک سێگۆشەی وەستاودا کە درێژیی ئەو دوو لاکەی تری یەکسان بێ بە ١). گەورەیییە نەرێنییەکانیان (negative magnitudes) بە لای ئەوانەوە خاوەنی چ واتایەک نەبوون و سیفر بۆ ئەوان بە واتای "بچووکترین قەوارە" یان "بچووکتر لە گشت قەوارەگەلی ئەگەردار (مومکین)" دەھاتەوە.

وتارگەلی پێوەندیدار دەستکاری

  • نرخی ڕەھا: گەورەییی ژمارەیەکی ڕاستەقینە بەبێ سەرنجدان بە نیشانەکەی (ئەرێنی یان نەرێنی).
  • ڕێژە: گەورەییی بڕێک لە بەرامبەر گەورەییی بڕێکی تردا.