سێگۆشەی وەستاو
سێگۆشەی وەستاو[١] سێگۆشەیەکە، گۆشەیەکی وەستاوە (۹۰ پلە). سێگۆشەی وەستاو بناغەی لقی سێگۆشەزانییە.
ژێدەستکاری
ژێ درێژترین لای سێگۆشەی وەستاو و بە لای بەرامبەر بە گۆشەی وەستاو دەوترێت.
پەیوەندی نێوان لایەکانی سێگۆشەی وەستاودەستکاری
لە سێگۆشەیەکی وەستاودا، ئەنجامی کۆکردنەوەی دووجای درێژایی دوو لا، یەکسانە بە دووجای ژێ. بە زمانی بیرکاری: c²=a²+b² کاتێcژێی سێگۆشەکەیە و aوb دوولاکەی تری سێگۆشەکەن.
سێگۆشەزانیدەستکاری
سێگۆشەزانی (Trigonometry؛ لە یۆنانی وەرگیراوە: trigōnon "سێگۆشە" + metron "پێوان") لقێکی بیرکارییە کە سێگۆشەکان تاوتوێدەکات، بەتایبەت سێگۆشەی وەستاو.
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ بیرکاری بۆ ھەمووان کتێبی قوتابی پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی- چاپی ھەشتەم
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مثلث قائمالزاویه»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٤ی ئازاری ٢٠١٨.
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |