پەڕەی سەرەکی بکەرەوە
سێگۆشە

سێگۆشە یەکێک لە شێوە بنچینەیی‌یەکانی ئەندازەیە: چەندگۆشەیەکە خاوەنی سێ کونج یان گۆشەیە و سێ لا یان پەلی ھەیە کە لەتە ھێڵن. سێگۆشەیەک کە سەرەکانی B، A، و C بن بەم جۆرە نیشاندەدرێت: ABC .

جۆرەکانی سێگۆشەدەستکاری

بە گوێرەی درێژیی لاکاندەستکاری

دەکرێ سێگۆشەکان بە گوێرەی درێژیی لاکانیان پۆلێن بکرێن:

  1. لە سێگۆشەی لایەکسانـدا گشت لاکان درێژییان یەکسانە. سێگۆشەی لایەکسان چەندگۆشەیەکی ڕێکە کە ھەر یەک لە گۆشەکانی ٦٠ پلەیە.
  2. لە سێگۆشەی دوولایەکسانـدا دوو لا درێژییان یەکسانە. دوو گۆشەی بەرانبەری لا یەکسانەکانیش یەکسانن.
  3. لە سێگۆشەی لانایەکسانـدا گشت لاکان و گۆشە ناوەکییەکان نایەکسانن.
     
لایەکسان (ڕێک)دوولایەکسانلانایەکسان (جیالا)

بە گوێرەی ئەندازەی گۆشە ناوەکییەکاندەستکاری

بە گوێرەی گۆشەکان سێ جۆر سێگۆشە ھەن:

  1. گۆشەوەستاو: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی ٩٠ پلە بێ.
  2. گۆشەکراوە: ئەوەیە کە یەکێ لە گۆشەکانی گەورەتر لە ٩٠ پلە بێ.
  3. گۆشەتیژ: ئەوەیە کە گشت گۆشەکانی بچووکتر لە ٩٠ پلە بن.
     
وەستاو (ڕاست)کراوەتیژ
  
 لار

چێوەی سێگۆشەدەستکاری

چێوەی سێگۆشە دەبێتە کۆی درێژیی ھەر سێ لاکەی، واتە:

 ؛

P چێوەیە؛ ھەر کام لە a و b و c ژمارەیەکن نیشاندەری درێژی یەکێ لە لاکان.

ڕووبەری سێگۆشەدەستکاری

ئەگەر بەرھەمی لێکدانی بەرزی و بنکەی سێگۆشەیەک دابەش بە ٢ بکەین، ئەوە ڕووبەرەکەیمان پێواوە.

ھەژمارکردنی ڕووبەری سێگۆشە بەبێ زانینی بەرزیی سێگۆشەدەستکاری

گریمان a و b و c لاکانی ھەر چەشنە سێگۆشەیەک (سێگۆشەی وەستاو - دوولایەکسان - جیالا) بن ڕووبەری سێگۆشە بەم شێوەیە:

 

لێرەدا  ، نیوەی چێوەی سێگۆشەیە. ئەم ھاوکێشە بە ھاوکێشەی ھێرۆن دەناسرێت.

لەتکەرەکانی سێگۆشەدەستکاری

لەتکەری گۆشەیەکی سێگۆشە، ڕاستەھێڵێکە بە سەرێکی سێگۆشەدا دەڕوات و گۆشەکە بەش دەکات بە دوو گۆشەی یەکسان. لەتکەرەکانی گۆشەکانی سێگۆشە، لە خاڵێکدا یەکتر دەبڕن. ئەو خاڵە ھەمان چەقی ناوە بازنەی سێگۆشەکەیە.

ئەمانەش ببینەدەستکاری

سەرچاوەکاندەستکاری