فرەگۆشەی ڕێک
کۆمەڵێک n-گۆشەی ڕێک | |
---|---|
لا و سەر | n |
ھێما | {n} |
ڕووبەر (a= بە درێژایی لای) |
|
ناوەگۆشە | |
کۆی پێوانەی ناوەگۆشەکان | |
تایبەتمەندییەکان | قۆقز، سیکلیک، ڕێک |
لە ئەندازەی ئیقلیدسیدا بە فرەگۆشەیەک یان چەندلایەک دەوترێت ڕێک ئەگەر لایەکانی لە درێژیدا یەکسان بن و گۆشەکانی ناوەوەی لە پێوانەدا یەکسان بن. فرەگۆشەی ڕێکی سێلا بریتییە لە سێگۆشەیەکی ڕێک و فرەگۆشەیەکی ڕێکی چوارلا بریتییە لە چوارگۆشە. چەقی فرەگۆشەی ڕێک ئەو خاڵەیە کە بە یەکسانی دوورە لە ھەموو سەرەکانیەوە.
فرەگۆشە ڕێکە قۆقزەکان
دەستکاریھەموو فرەگۆشە ڕێکەکان، فرەگۆشەی قۆقزن. n-گۆشەیەکی ڕێکی قۆقز بە شێوەی {n} دیاری دەکرێت.
سێگۆشەی ڕێک {٣} |
چوارگۆشە {٤} |
پێنجلا {٥} |
شەشلا {٦} |
حەوتلا {٧} |
ھەشتلا {٨} |
نۆلا {٩} |
دەلا {١٠} | |
یازدەلا {١١} |
دوازدەلا {١٢} |
سێزدەلا {١٣} |
چواردەلا {١٤} |
پازدەلا {١٥} |
شازدەلا {١٦} |
حەڤدەلا {١٧} |
ھەژدەلا {١٨} |
نۆزدەلا {١٩} |
بیستلا {٢٠} |
سیلا {٣٠} |
چللا {٤٠} |
پەنجالا {٥٠} |
شەستلا {٦٠} |
حەفتالا {٧٠} |
ھەشتالا {٨٠} |
نەوەدلا {٩٠} |
سەدلا {١٠٠} |
گۆشەکان
دەستکاریبۆ دۆزینەوەی کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوەی فرەگۆشەیەکی قۆقز، فرەگۆشەکە دابەش بکە بە ژمارەیەک سێگۆشە، بە کێشانەوەی ھەموو تیرەکانی سەرێک لە سەرەکانیەوە. ژمارەی ئەو سێگۆشانەی بەدەست دێت لە ١٨٠ بدە، بە دەستەواژەیەکی تر .
کۆی پێوانەی گۆشەکانی ناوەوە | ژمارەی لایەکان |
---|---|
١٨٠ | ٣ |
٤ | |
٥ | |
٦ | |
٧ | |
... | |
n |
پێوانەی ھەر یەک لە گۆشەکانی ناوەوە لە n-لایەکی ڕێکی قۆقزدا، یەکسانە بە:
- یان پلە
یان ڕادیان و پێوانەی ھەر یەک لە گۆشەکانی دەرەوە یەکسانە بە پلە.
تیرەکان
دەستکاریبۆ n > 2، ژمارەی تیرەکانی n-گۆشەیەک، یەکسانە بە ، بۆ نموونە لە سێگۆشە، چوارلا، پێنجلا و شەشلادا، ژمارەی تیرەکان بریتییە لە، ٠، ٢، ٥ و ٩.
ڕووبەر
دەستکاریڕووبەری n-لایەکی ڕێکی قۆقز کە درێژیی لایەکەی s، نیوەتیرەی دەرە بازنە R، نیوەتیرەی بازنەی دەوردراو r و چێوەکەی p بێت، لە ڕێگەی ئەم پەیوەندییانە دەدۆزرێتەوە:[١][٢]
فرەگۆشەی ڕێکی ئەستێرەیی
دەستکاریناسراوترین نموونە لە فرەگۆشە ئەستێرەییەکان، بریتییە لە ئەستێرەی پێنجپەڕ، سەرەکانی ئەستێرەی پێنجپەڕ ڕێک وەکوو پێنجلایە، بەڵام شێوەی لکاندنی سەرەکان بەیەکەوە لە ئەستێرەی پێنجپەڕدا جیاوازە لە پێنجلا.
گالەری
دەستکاری-
(سێگۆشەی ڕێک) (٣)
-
(چوارگۆشە) (٤)
-
پێنجلای ڕێک (٥)
-
شەشلای ڕێک (٦)
-
حەوتلای ڕێک (٧)
-
ھەشتلای ڕێک (٨)
-
نۆلای ڕێک (٩)
-
دەلای ڕێک (١٠)
-
یازدەلای ڕێک (١١)
-
دوازدەلای ڕێک (١٢)
-
سێزدەلای ڕێک (١٣)
-
چواردەلای ڕێک (١٤)
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «Math Open Reference». لە 4-Feb-2014 ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی) - ^ «Mathwords».
سەرچاوەکان
دەستکاری- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «چندضلعی منتظم»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ١٣ ئابی ٢٠١٨.
- بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی خوێندکار، پۆلی دەیەمی زانستی- چاپی ھەشتەم
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فرەگۆشەی ڕێک تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |