پەڕەی سەرەکی بکەرەوە

لە ئەندازەدا، سەر یان نووک (بە ئینگلیزی: vertex؛ کۆ: vertices) جۆرێک خاڵی تایبەتە کە سووچەکان و یەکبـڕینەکانی شێوەگەلی ئەندازەیی وەسفدەکات. [١]

سەری گۆشەدەستکاری

سەری گۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو تیشکەکە لەوێ پێکدەگەن.

سەری چەندگۆشەدەستکاری

ھەر n-گۆشەیەک خاوەنی n سەرە. سەری فرەگۆشە ئەو خاڵەیە کە دوو لای فرەگۆشەکە لەوێدا لەگەڵ یەک ڕووبەڕوو دەبنەوە.

سەر لە گرافدادەستکاری

ھەر گرافێک لە دوو کۆمەڵ پێکھاتووە:

  1. کۆمەڵی سەرەکان: ھەر سەر بە خاڵێک یان بازنەیەکی بچووک نیشاندەدرێت.
  2. کۆمەڵی لێوارەکان: لێوارەکان سەرەکان پێکەوە دەلکێنن.

سەرچاوەکاندەستکاری