دەروازە:ئەندازە
ئەندازە چییە؟ئەندازە ئەو پاژەی بیرکارییە کە گرنگی دەدا بە پرسیارەکانی دەوروپشتی چەمکانێک وەکوو پێودانگ، شێوە، شوێنی تەنەکان بەگوێرەی یەکتر، وە سامانە تایبەتەکانی واڵایی. ئەندازە یەکێک لە کۆنترین زانستەکانە. ئەندازە لە سەرەتای خۆیدا کۆمەڵێک مەعریفەتی کرداری بووە سەبارەت بە درێژی، پانتایی و قەبارە، کە لە سێھەمین سەدەی پێش زاییندا لەلایەن ئیقلیدسەوە لە سیستەمێکی بەڵگەنەویستیدا خڕ کراونەتەوە. ئەو سیستەمە کە بە ئەندازەی ئیقلیدسی ناسراوە، بۆ زۆر سەدەی یەک لەدوای یەک ستانداردێک بوو بۆ پەیـڕەوکردن. ![]() وتاری ھەڵبژێردراوھاوکێشەی ھێرۆن (بە ئینگلیزی: Heron's formula) ھاوکێشەیەکە بە بەکارھێنانی دەتوانی ھەژماری ڕووبەری سێگۆشەیەک بکەیت بەبێ زانینی بەھای بەرزایی سێگۆشەکە، بەم شێوە: لێرەدا p یەکسانە بە نیوەی چێوەی سێگۆشە، و a و b و c سێ لای سێگۆشەکەن. ناوی ئەم ھاوکێشە لە ناوی ھێرۆن ئەسکەندەرانی ماتماتیکزانی یونانییەوە وەرگیراوە. وێنەی ھەڵبژێردراوزانای ھەڵبژێردراوئیقلیدس، ئیقلید یان یوکلید (لەدایکبووی ٣٠٠ی پ. ز)، بیرکارێکی یۆنانی بوو کە بە باوکی ئەندازە ناوی دەرکردووە. کتێبەکەی بە ناوی توخمەکان یەکێک لەو کارانەیە کە زۆرترین کاریگەرییان ھەبووە لە مێژووی بیرکاریدا، بە چەشنێک کە ھەر لە کاتی بڵاوبوونەوەیەوە ھەتا کۆتاییی سەدەی ١٩ھەم و سەرەتای سەدەی ٢٠ەم کتێبی سەرەکیی وانەبێژی بووە بۆ فێرکردنی بیرکاری (بەتایبەت ئەندازە). لەو کارەدا پرەنسیپەکان و بنەواشەکانی ئەو زانستەی کە ئەمڕۆژە پێدەوترێ ئەندازەی ئیقلیدسی لە ژمارەیەکی کەم بەڵگەنەویستەوە ھەڵھێنجراون. ئایا زانیوتە؟
پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |