بەرزی
(لە بەرزاییەوە ڕەوانە کراوە)
بەرزی، بەرزایی، یان بڵندی پێوەرێکە بۆ پێوانی دوورییەکی ستوونی (عامودی) بەکاردێت، یان لە پۆتان بە مەودا ناودەبرێ کە ھێمای پیتی (Y) یان (ص) ی بۆ کراوە بۆ نموونە باس لە بەرزی تەنێک یان کەسێک بکات لە باری ستوونی وەکوو:
- باڵای مرۆڤ
- بڵندی چیا و باڵەخانەکان
- بەرزی فڕۆکە و باڵۆن
- بەرزی شوێنێک لە ڕووی ئاستی دەریاوە
- بەرزی شێوە ئەندازەییەکان (وەک لە وێنەکاندا دیارە)
- بەرزی ئەم تاوەرە ٦٠٠ مەترە یان ئەو باڵای ١٫٧٥ مەتر بەرزە یان فڕۆکەیەک لە بەرزی ١٠٬٠٠٠ مەترەوە دەفڕێت)[١]

لە بیرکاریدا، بەرزایی یەکێکە لە سێ ڕەھەندکان لەگەڵ ئەوانی تر: درێژایی و پانایی بە یەکەی مەتر (meter) دەپێورێن لە سیستەمی نێودەوڵەتی (SI).[٢]

بەکارھێنانەکانی بەرزی لە بیرکاری و فیزیا و زانستەکانی تردا زۆرە، بۆ نموونە بەکاردەھێنرێت بۆ دۆزینەوەی قەبارەی تەنێک، بە نموونە قەبارەی شەشپاڵوو یاساکەی بریتییە لە (قەبارە= درێژی x پانی x بەرزی)[٣]

سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Definition and examples of height | define height - geometry - Free Math Dictionary Online". www.icoachmath.com. Retrieved 2021-09-26.
- ^ "What is Height? - Definition, Facts & Example". www.splashlearn.com. Retrieved 2021-09-26.
- ^ زانست بۆ ھەمووان پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی. کوردستان: وەزارەتی پەروەردە. 2015. pp. ١٩٠.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |