بڕگەی قووچەکی
بڕگە قووچەکییەکانیان (بە ئینگلیزی: Conic section) بەو ھێڵە چەماوانەی کە لە ئەنجامی بڕینی قووچەکێکی دووانی بە ڕووتەختێک پەیدا دەبێت پێناسە دەکرێن.[١]بڕگەی ناتەواو، کەوانەبڕ و بڕگەی زیاد، سێ جۆر لە بڕگە قووچەکییەکانن.

خشتەی بڕگە قووچەکییەکان، ئینسایکڵۆپیدیای، ١٧٢٨
جیاوازیی چەقی، دەلیل و تیشکۆدەستکاری
بە گشتی دەکرێت بڕگە قووچەکییەکان بەم شێوە پێناسە بکرێن: کۆمەڵە خاڵێک لە ڕووتەختێکدا کە دوورییان لە خاڵێکی دیاریکراو (تیشکۆ) و ھێڵیک (دەلیل) ڕێژەیەکی نەگۆڕە. ئەم ڕێژە بریتییە لە جیاوازیی چەقی و ھێما دەکرێ بە e. جیاوازیی چەقی بڕگەی ناتەواو بریتییە لە 0 < e < 1 جیاوازیی چەقی کەوانەبڕ، بریتییە لە e = 1 و جیاوازیی چەقی بڕگەی زیاد، بریتییە لە e > 1.
ھاوکێشەدەستکاری
شێوەی گشتی ھاوکێشەی بڕگە قووچەکییەکان بریتییە لە ھاوکێشەی دووجای دوو گۆڕەکی بەپێی [٢] بەم شێوە:
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم «ئەندازە» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |