قووچەک یان کۆڤک (بە ئینگلیزی: Cone) جۆرێک ھێرەمە بنکەکەی شێوەی بازنەیی ھەیە. تەوەری قووچەک ئەو ھێڵەیە لوتکەکە بە چەقی بنکەکە دەگەینێت. دەشێت قووچەک لار یان وەستاو بێت، لە قووچەکی وەستاودا تەوەر لەسەر بنکە ئەستوونە و بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە. جیاوازی قووچەک لە لوولەک لەوەدایە کە قووچەک یەک بنکەی ھەیە و لوتکەیەکی ھەیە لەجیاتی بنکەی دووەم.

وێنەی قووچەکی وەستاو و قووچەکی لار
قووچەکێکی دووانی

قەبارە دەستکاری

قەبارە   بۆ ھەر قووچەکێک دەدۆزرێتەوە بە مەرجێک بەرزییەکەی   و ڕووبەری بنکەکەی   زانراو بێت. ھاوکێشەی قەبارەی قووچەک بەم شێوەیە:

 

قەبارەی قووچەکی وەستاو، یەکسانە بە ١⁄٣ قەبارەی لوولەکێک کە بە ھەمان بنکە و بەرزی دروست دەبێت کەوایە؛ قەبارەی قووچەکی وەستاو بە نیوەتیرەی   و بەرزی   بریتییە لە:

 

پێناسەی بیرکارییانەی قووچەک دەستکاری

بە کۆمەڵی   دەوترێت قووچەک ئەگەر بۆ ھەر ئەندامی (دانەی)   لە کۆمەڵی   ئەم مەرجە بێتە دی:

 [١]

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم
  • بەشداربووانی ویکیپیدیا، «مخروط»، ویکیپیدیای فارسی. سەردان لە ٢٩ ئازاری ٢٠١٨.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Bernstein, Dennis S. (2009-07-26). Matrix Mathematics: Theory, Facts, and Formulas (Second Edition). Princeton University Press. p. 97. ISBN 0-691-14039-1.