بەرزی
بەرزی، بەرزایی، یان بڵندی پێوەرێکە بۆ پێوانی دوورییەکی ستوونی (عامودی) بەکاردێت، یان لە پۆتان بە مەودا ناودەبرێ کە ھێمای پیتی (Y) یان (ص) ی بۆ کراوە بۆ نموونە باس لە بەرزی تەنێک یان کەسێک بکات لە باری ستوونی وەکوو:
- باڵای مرۆڤ
- بڵندی چیا و باڵەخانەکان
- بەرزی فڕۆکە و باڵۆن
- بەرزی شوێنێک لە ڕووی ئاستی دەریاوە
- بەرزی شێوە ئەندازەییەکان (وەک لە وێنەکاندا دیارە)
- بەرزی ئەم تاوەرە ٦٠٠ مەترە یان ئەو باڵای ١٫٧٥ مەتر بەرزە یان فڕۆکەیەک لە بەرزی ١٠٬٠٠٠ مەترەوە دەفڕێت)[١]
لە بیرکاریدا، بەرزایی یەکێکە لە سێ ڕەھەندکان لەگەڵ ئەوانی تر: درێژایی و پانایی بە یەکەی مەتر (meter) دەپێورێن لە سیستەمی نێودەوڵەتی (SI).[٢]
بەکارھێنانەکانی بەرزی لە بیرکاری و فیزیا و زانستەکانی تردا زۆرە، بۆ نموونە بەکاردەھێنرێت بۆ دۆزینەوەی قەبارەی تەنێک، بە نموونە قەبارەی شەشپاڵوو یاساکەی بریتییە لە (قەبارە= درێژی x پانی x بەرزی)[٣]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Definition and examples of height | define height - geometry - Free Math Dictionary Online». www.icoachmath.com. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «What is Height? - Definition, Facts & Example». www.splashlearn.com. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ زانست بۆ ھەمووان پۆلی حەفتەمی بنەڕەتی. کوردستان: وەزارەتی پەروەردە. ٢٠١٥. pp. ١٩٠.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بەرزی تێدایە. |