لوولەک (بە ئینگلیزی: Cylinder) کۆمەڵە خاڵێکە لە بۆشاییی سێ ڕەھەندیدا لەسەر ڕووەچەماوەیەک کە دوورییەکەیان لە ھێڵێکی دیاریکراو کە تەوەرەکەیتی یەکسانە.

لوولەکی وەستاو بە نیوەتیرەی r و بەرزی h

تایبەتمەندییەکانی لوولەکی وەستاودەستکاری

  1. دوو بنکەکەی لوولەک جووتبوو و بە یەکتر ھاوبەرن.
  2. تیرەی لوولەک بریتییە لە تیرەی بنکەکەی.
  3. تەوەر چەقی ھەر دوو بنکەکە بەیەکتر دەگەینێت.
  4. تەوەر ئەستوونە لەگەڵ ھەر دوو بنکەکە.
  5. بەرزی بریتییە لە درێژی تەوەرەکە.
  6. تەنیشتەڕووبەر بریتییە لە ڕووبەری ڕووەچەماوەییەکەی نێوان ھەر دوو بنکەکە.

ڕووبەر و قەبارەی لوولەکدەستکاری

ڕووە ڕووبەری لوولەک یەکسانە بە چێوەی بنکە لێکدراوە لە بەرزییەکەی و ڕووبەری گشتی لوولەک یەکسانە بە تەنیشتەڕووبەر کۆی ڕووبەری ھەر دوو بنکەکەی. یاسای قەبارەی لوولەک یەکسانە بە ڕووبەری بنکە لێکدراوە لە بەرزییەکەی واتە:

 

سەرچاوەکاندەستکاری

  • بیرکاری بۆ ھەمووان، کتێبی قوتابی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی- چاپی حەوتەم

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری