ھاوبەر (ئەندازە)
هاوبەر یان تەریب [١] ، وشەیەکە کە لە ئەندازەدا ئاماژەدان بە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی دوو ھێڵ یان دوو ڕووتەخت (یان زۆرتر) یان تێکەڵێک لەوانە (بۆ نموونە: ھێڵێک و ڕووتەختێک) لە ناو بۆشاییی ئیقلیدسیدا بەکاردەبرێت. دوو ھێڵ لە یەک ڕووتەختدا پێیان دەگووترێت ھاوبەر (بە ئینگلیزی: Parallel؛ بە عەرەبی: موازی) ئەگەر پێک نەگەن یان یەکتر نەبڕن.
ھاوشانی | |
---|---|
![]() | |
بابەتی لاوەکی | circle of latitude |
ھێما | ∥ |

هێما دەستکاری
دوو هێڵی هاوبەر لە بیرکاریدا بە هێما دەکرێ. بۆ نموونە واتە AB هاوبەرە لەگەڵ CD. لە سیستمی یوونیکۆددا، ھێمای «ھاوبەربوون» و «ھاوبەرنەبوون» بریتییە لە دوو کۆدی U+2225 (∥) و U+2226 (∦) .[٢]
هاوبەری ئیقلیدسی دەستکاری
ئەگەر دوو ڕاستەهێڵی هاوبەری a و b لە بۆشاییەکی ئیقلیدسیدا بن، ئەوا ئەم تایبەتمەندیانەیان هەیە:
- هەموو خاڵەکانی ڕاستەهێڵی a دووریەکانیان لە خاڵەکانی ڕاستەهێڵی b یەکسانە.
- هەردوو ڕاستەهێڵەکە لە هەمان ڕووتەختدان بەڵام یەکتر نابڕن.
- ئەگەر ڕاستەهێڵێکی تر t هەردوو ڕاستەهێڵەکە ببڕێت لە هەمان ڕووتەختدا، ئەوا گۆشە-هاوجێگەکانی ناو یەکتر بڕەکە هاوشێوەی یەکترن.
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ بیرکاری ١٢ - کتێبی قوتابی، بڵاوکار: کۆمپانیای جیۆپرۆجێکتس
- ^ "Mathematical Operators – Unicode Consortium" (PDF). Retrieved 2013-04-21.