ڕووتەخت
لە بیرکاریدا ڕووتەخت یان ڕاستەڕوو ڕوویەکی ٢-ڕەھەندی و تەختە کە بێبڕانەوە گەورەیە و ئەستووریی سیفرە. مەبەست لەوەی کە دەوترێ «بێبڕانەوە گەورەیە» ئەوەیە کە لەسەر یەک دانە ڕووتەخت ھەرچی بچیتە پێشەوە ھەرگیز ناگەی بە لێوارەکانی.
![](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/7/7e/Intersecting_planes.svg/220px-Intersecting_planes.svg.png)
کاتێک بمانەوێ وێنەی ڕووتەختەکان لەسەر کاغەز بکێشین ناچار دەبین لێوارەیان بۆ دابنێین؛ دەبێ ئەوەمان لە بیر بێ کە لە ڕاستەقینەدا لێوارەیان نییە.
ڕووتەختەکان خاوەنی دوو ڕەھەندن: درێژایی و پانایی. بەڵام لەبەر ئەوەی کە بێبڕانەوە گەورە و بڵاون، درێژی و پانییان شایەنی پێواندن نییە.
ھاوکێشەی ڕووتەخت
دەستکاریشێوەی گشتی ھاوکێشەی ڕووتەخت بریتییە لە:
لێرەدا خاڵێکی دڵخواز لە ڕووتەختەکە و ھاوکۆلکەکانی ، ، ، (پاڕامێترەکانی ڕووتەخت) ھەندێک نەگۆڕن بۆ پێناسە و دیاریکردنی تایبەتمەندییەکانی ڕووتەخت.
دووری نێوان خاڵ و ڕووتەخت
دەستکاریدووریی نێوان خاڵی و ڕووتەختی لە ڕێگەی ئەم ھاوکێشە دەدۆزرێتەوە:
سەرچاوەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ڕووتەخت تێدایە. |
ئەم «ماتماتیک» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |