جیاوازیی چەقی (ئەندازە)

لە بیرکاریدا، جیاوازیی چەقی (بە ئینگلیزی: Eccentricity) ھێما دەکرێ بە e یان ، پارامەترێکە پەیوەندی بە بڕگە قووچەکییەکانەوە ھەیە و جۆری بڕگەیەکی قووچەکی دیاری دەکات.

لەم وێنەدا جیاوازیی چەقی بڕگە قووچەکییەکان بە e دیاری کراوە. بە زیادبوونی بەھای e بڕگەی قووچەکی لە بازنە دەگۆڕێت بۆ بڕگەی ناتەواو، کوانەبڕ، بڕگەی زیاد و ڕاستەھێڵ.

پێناسە دەستکاری

 
بڕگەی ناتەواو و بڕگەی زیاد، لێرەدا a نەگۆڕە و بەهای e زیاد دەبێت.

دەشێت بڕگە قووچەکییەکان بەم شێوە پێناسە بکرێن: کۆمەڵە خاڵێک لە ڕووتەختێکدا کە دوورییان لە خاڵێکی دیاریکراو (تیشکۆ) و ھێڵیک (دەلیل) ڕێژەیەکی نەگۆڕە. ئەم ڕێژە بریتییە لە جیاوازیی چەقی و ھێما دەکرێ بە e.

بڕگەی قوچەکی ھاوکێشە جیاوازی چەقی (e) جیاوازی چەقی ھێڵی (c)
بازنە   ۰ ۰
بڕگەی ناتەواو      
کەوانەبڕ   ۱  
بڕگەی زیاد      

a بریتییە لە نیوەی تەوەری گەورە و b نیوەی تەوەری بچووک.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  • بیرکاری کتێبی قوتابی پۆلی دوازدەھەمی زانستی