دەروازە:کیمیا
کیمیا چییە؟کیمیا زانستێکە کە لە سەر پێکھاتە، تایبەتمەندی، تێکەڵەکان و گۆڕینی مادەکان دەکۆڵێتەوە. ئەم زانستە لە توخمە کیمیاییەکان و تێکەڵاوە کیمیاییەکان کە لەخۆگری ئەتۆمەکان، مۆلیکوولەکان وکارلێک کردنیان دەدوێت. لە سەرەتادا، ھەوڵەکان بۆ ناسینی سروشتی ماددە و چۆن گۆڕینیان سەرکەوتوو نەبوو. بەڵام وردە-وردە بە کۆ بونەوەی ئەنجامی ئەزموونەکانی ئەم بوارە، بنەڕەتی زانستی کیمیای مۆدێڕن دانرا. ھەنووکە ٣٤٩ وتار لە دەروازەی کیمیادا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراوکاربۆن (بە ئینگلیزی: Carbon) یەکێکە لە توخمە کیمیاییەکان، کە لە سروشتدا بە زۆر شێوە دەبینرێ. کاربۆن لە ھەموو بوارەکانی ژیان بەشدارە، بە تایبەتی کیمیای ئەندامی. یەکێکە لە نا کانزاکان، توانای دروستکردنی بەندی ھاوبەشی ھەیە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە توخمەکان، لە پێکھاتەی زیاتر لە دە ملیۆن ئاوێتەدا بەشدارە، لەگەڵ ئۆکسجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کە زۆرگرنگە لە گەشەکردنی ڕووەک. لەگەڵ ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ھایدرۆکاربۆنەکان کە لە زۆربەی پیشەسازییەکان بەکاردێ. وە لەگەڵ ئۆکسجین و ھایدرۆجین یەک دەگرێ بۆ پێکھێنانی ترشە چەورییەکان کە پێویستە بۆ ژیان وە ھەرورھا ئەستەری لێ دروست دەکرێ کە تام و بۆنی میوەی لێ دێ . ھەروەھا (C-١٤) بەکاردێ لە دیارکردنی تەمەن بە ڕێگای تیشک. توخمی کاربۆن تایبەتمەندی خۆی ھەیە چونکە زۆر شێوەی ھەیە لە نەرمترین شێوە (گرافیت) بۆ ڕەقترین شێوە (ئەڵماس) وە ھەروەھا توانایەکی زۆری ھەیە بۆ دروست کردنی بەندی ھاوبەش لەگەڵ توخمەکانی تر وە ھەروەھا لەگەڵ گەردیلەی تری کاربۆن. وێنەی ھەڵبژێردراوتوخمە کیمیایییەکانئوونوونپێنتیۆم (بە ئینگلیزی: Ununpentium) یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان بە هێمای کیمیاییی «Unp» و گەردیلە ژمارەی ١١٥. کیمیازانی ھەڵبژێردراوماری کوری (ماوەی ژیان: ٧ی تشرینی دووەم١٨٦٧ لە پۆڵەندا تاکوو ٤ی تەمموزی ساڵی ۱۹۳٤ لە فەڕەنسا). کەسایەتی زانای فیزیک و کیمیایە ، سەرەتای ژیانی لە وارساو بووە ئەمەش تا ئەوکاتەی ماری کوری تەمەنی ٢٤ ساڵان بووەدوایش چۆتەفەڕەنسا لەوێ ژیاوە ، ماری لەتەمەنی دە ساڵانی خوشکەکەی دەمرێت کەناوی زۆفیا بوو وە کاتێ تەمەنی گەیشتە دوازدە ساڵان دایکیشی دەمریت لەدوای ئەو ڕووداوانە دەچێتە پاریس لای خووشکەکەی بەمەستی تەواوکردنی خوێندنی و لەوێش نمرەکانی بەرز بوو لەوانەکانی زانست ، ژنە زانای بوارەکانی فیزیک و کیمیا بوو. ماری لەگەڵ ھاوسەر(مێرد)ەکەیدا کە ناوی پیری کوری بوو توانیان تووخمی کیمیایی پۆلۆنیۆم و ڕادیۆم بدۆزنەوە. خاتوو ماری یەکەم ژن بوو کە خەڵاتی نۆبێلی پێ بەخشراوە. وە تەنھا ژنێکە لە دوو بوواری جیاوازدا و تەنھا کەسێکیشە لە دوو بواری زانستیدا خەڵاتی نۆبڵی بەدەست ھێناوە. یاسای ھەڵبژێردراو
پۆلەکانخشتەی خولی
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاخانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات: کۆمنز
خەزێنەی ئازادی میدیا میدیاویکی
پەرەپێدانی نەرمامێری ویکی مێتاویکی
ڕێکخستنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا ویکیکتێب
کتێبی خوێندن و ڕێنمایینامەی ئازاد ویکیدراوە
بنکەی زانیاریی ئازاد ویکیھەواڵ
ھەواڵی ناوەڕۆک ئازاد ویکیوتە
کۆکەرەوەی وتەکان ویکیسەرچاوە
کتێبخانەی ناوەڕۆک ئازاد ویکیجۆر
تۆماری جۆری ئاژەڵەکان ویکیزانکۆ
سەرچاوەی ئازادی فێربوون ویکیگەشت
ڕێنوێنی گەشتی ئازاد ویکیفەرھەنگ
فەرھەنگی کوردی دەروازەکان |