ئاسن
ئاسن (بە ئینگلیزی: Iron)یەکێکە لە توخمە کیمیایییەکان، ھێماکەی (Fe) و گەردیلەی ژمارە (٢٦)ە. یەکیکە لە کۆنترین توخمەکان کە دۆزراونەتەوە. گرینگە بۆ ژیانی مرۆڤ و گیانەوەر چونکە دەچیتە ناو خۆین ھەروەھا زۆر گرینگە یو ڕوەک چونکە بەشدار دەبیت لە دروستبونی کلوروفیل. ئاسن چوارەم پیکھاتەی تۆیکلی زەوییە. توخمی ئاسن لە خشتەی خولیدا لە دوای مەنگەنیز (manganese) و لە پێش کۆباڵت (cobalt) دێت. ئەم کانزایە زۆرترین بەکارهێنانی ساڵانەی هەیە لە جیهاندا هەروەها ئەم توخمە لە سروشتدا وەک تێکەڵەیەک لە دوو ئۆکسیدی ئاسن دەبینرێت هەروەها ئاسن دوو ئایۆنی هەیە بە ناوەکانی Fe2+ و Fe3+ کە ئەگەر بیخەینە ناو ئایۆنەکانی ناو... گیراوەی ئاوێتەیەک، ڕەشبووەوەیەک دروست دەکات دەردەکەوێت کە دەتوانرێت بە کەمێک وردبینی بناسرێیته. ئەم توخمە یەکێکە لە بەناوبانگترین ئالۆتڕۆپەکان
تێچووی دروستکردنی ١٠٠ گرام cost per 100 grams
0.528USD
توێکڵی ئەلیکترۆنی Electron shell
K2 L8 M14 N2 O0 P0 QO R0
کێشی ئەتۆمی (بارستە مۆڵی) Atomic weight
55.845(g/mol)
چڕی ماددە Density
7.88 (g/cm³)
خاڵی توانەوە Melting point
١٥٣٩٫٠°C ٢٨٠٢٫٢°F 1812K
خاڵی کوڵان Boiling point
٢٨٦٢٫٠°C ٥١٨٣٫٦°F 3135.15K
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاسن تێدایە. |