دەروازە:کیمیا/یاسای ھەڵبژێردراو
یاسای ھەڵبژێردراو ١
دەروازە:کیمیا/یاسای ھەڵبژێردراو/١
- یاسای ھێنری (بە ئینگلیزی: Henry's law) لە کیمیادا، یاسایەکە، دەقەکەی دەڵێت: توانەوەی گازێک لە شلێکدا و لە پلەیەکی گەرمیی جێگیردا، ڕاستەوانە دەگۆڕێت لەگەڵ ئەو بەشە پەستانەدا، کە ئەو گازە دەیخاتە سەر ڕووی شلەکە.
- یاسای ھێس (بە ئینگلیزی: Hess's law) لە کیمیادا، بریتییە لە بنچینەی دۆزینەوەی گەرمیی کاردانەوە. یاساکە دەڵێت: گۆڕانی ناوەڕۆکی گەرمیی کاردانەوەیەکی کیمیایی بەھاکەی جێگیرە، ئەگەر ئەو کاردانەوەیە بە ھەنگاوێک یان چەند ھەنگاوێک ڕووبدات.