خەڵاتی نۆبێل

خەڵاتێکی نێونەتەوەیی

خەڵاتی نۆبێل (بە سویدی: Nobelpriset)، خەڵاتێکی سویدیی-بنچینەی پێشکەشکراوی نێودەوڵەتییە. ئەم خەڵاتە لەلایەن زانای سویدیی ئەلفرێد نۆبێلەوە دانرا، بەجۆرێ کە لە وەسییەتنامەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە و گرێ بەستی پڕکردۆتەوە (لە یانەی سویدیی-نەرویجیی) لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ١٨٩٥، بەوەی کە ساڵانە ئەم خەڵاتە ببەخشرێت.

خەڵاتی نۆبێڵ
لێدوان=
خەڵات دەبەخشرێت بۆبەشدارییەکان لە بوارەکانی فیزیا ، کیمیا ، وێژە ، ئاشتی ، ئابووری و دەرمانسازی
خەڵات دەدرێت لەلایەنSwedish Academy
Royal Swedish Academy of Sciences
پەیمانگای کارۆلینسکا
ئەنجومەنی نۆبێلی نەرویجی
وڵاتسوید
نەرویج (تەنها بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبێل)
یەکەم خەڵات پێدراو١٩٠١
ماڵپەڕی سەرەکیnobelprize.org
ئەلفرێد نۆبێل بدۆزەرەوەی خەڵاتی نۆبڵ و دینامیت

ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان دەستکاری

یەکەمین ئاھەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکان، درا بە بوارەکانی وێژە، فیزیک، کیمیا، پزیشکی لە ئەکادیمیای شاھانەی مۆزیکیی لەشاری ستۆکھۆڵم لەساڵی ١٩٠١. پاشان لەدوای ساڵی ١٩٠٢، خودی پادشا خۆی ھەستا بە بەخشینی خەڵاتەکان بەو کەسانەی کە بردبوویانەوە. پادشا ئۆسکار لەسەرەتادا دوودڵ بوو لەوەی کە خەڵاتە نیشتمانییەکان بداتە کەسانی ناسویدیی، بەڵام دواتر دۆخەکەی پێ ھەزم کرا پاش ئەوەی کە درکی بەوە کرد کە سوید بەھۆی خەڵاتەکانەوە دەبێتە خاوەنی ڕیکلامی جیھانیی. خەڵاتەکانی نۆبڵ لە ئاھەنگێکی فەرمییدا لە مانگی کانوونی یەکەم/دیسەمبەر دا دەبەخشرێت، بەشێوەیەک کە ناوی وەرگرەکان و براوەکان لە مانگی تشرینی یەکەم/ئۆکتۆبەر ی ھەمان ساڵدا لەلایەن لیژنە جیاوازەکان کە براوەکان و وەرگرەکانی خەڵاتەکان دیارییدەکەن، بڵاودەکرێتەوە. رۆژی ١٠ ی کانوونی یەکەم یادی کۆچی دوایی ئەلفرێد نۆبێل ی بدۆزەرەوەی دینامیتە. و خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی لەشاری ئۆسلۆ دەبەخشرێ، لەکاتێکدا خەڵاتەکانی تر لەلایەن پادشای سویدەوە لەشاری ستۆکھۆڵم دەبەخشرێت.

خەڵاتەکە دەستکاری

خەڵاتەکە لە بڕوانامەیەک و مەدالییایەکی ئاڵتون و بڕێک پارە پێک دێت. لەساڵی ۲۰۰۰ـەوە، بڕە پارەکە دیاریکرا بە ١٠ ملیۆن کڕۆنی سویدیی،بەڵام لە ساڵی ۲۰۰۱پارەکە کەمکرایەوە بۆ ٨ ملیۆن کڕۆنی سويدی و گەر چەند کەسێک لەھەمان بواردا خەڵاتییان وەرگرت، ئەوا پارەکە بەسەرییاندا دابەش دەکرێ، و مەرج نییە بە یەکسانیی دابەشی بکەن.

پاڵاوتن و دەستنیشانکردن دەستکاری

بۆ وەرگرتنی خەڵای نۆبڵ، پێویستە یەکەم شت بپاوڵێورێت، و پێویستە کەسی پاڵێوراو لەژیاندا بێت ھێشتا. مافی پاڵاوتنیش بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر خەڵاتییان وەرگرتووە، لەگەڵ ھەبوونی مافی پاڵاوتن لە بوارەکانی فیزیک، کیمیا، پزیشکی، ئابووری بۆ ئەندامانی لیژنەی نۆبڵی تایبەت بەھەموو بوارەکان و ئەکادیمیای زانست و مامۆستایانی ھەریەک لەم بوارانە لە زانکۆ ئەسکەندەنافییاییە دیاریکراوەکان، ھەروەھا ھەندێک کەسی دەستنیشانکراو لەلایەن ئەندامانی دەستەی خوێندن ـەوە لەھەندێک زانکۆکانی تردا. سەبارەت بە خەڵاتی نۆبڵ بۆ وێژە، دەکرێـت پێشنیار پێشکەش بکرێت لەلایەن مامۆستایانی وێژە و لێکۆڵەرەوانی زمانەوانیی و ئەندامانی ئەکادیمییای سویدیی و دەستە لێکچووەکان و سەرۆکی نوێنەر بۆبزووتنەوەی نووسەران. بەڵام پێشنیارەکانی پاڵاوتن بۆ خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی، دەکرێت لەلایەن ھەر ئەندامێک لە ئەندامانی حکوومەتەوە یان یەکێک لە دادگا نێودەڵەتییەکان ـەوە بێت، ھەروەھا لەلایەن مامۆستایانی زانکۆ لە بوارەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکان، مێژوو، فەلسەفە، یاسا، زانستە ئاینییەکان و سەرۆکەکانی پەیمانگاکانی لێکۆڵینەوە تایبەتییەکان لە بواری ئاشتییدا یان ھەر دامەزراوەیەکی تری ھاوشێوە بێت.

بەتەمەنترین و گەنجترین ئەو کەسانەی خەڵاتەکەیان وەرگرتوە دەستکاری

ڕیمۆند دیفیس جونیۆر، تائێستا بەتەمەنترین وەرگری خەڵاتی نۆبێڵە، کە ساڵی ٢٠٠٢ وەریگرتووە لەتەمەنی ٨٨ ساڵیدا. گەنجترین و بچووکترین وەرگریش ولیەم لۆڕنس براگە کە ساڵی ١٩١٥ لەتەمەنی ٢٥ ساڵیدا لەبواری فیزیکدا وەریگرتووە. گەنجترین ژنیش کە خاوەنی خەڵاتی نۆبێڵ بێت، ریگۆبێرتا مینچۆیە کە ساڵی ١٩٩٢ خەڵاتی نۆبێڵ بۆ ئاشتیی وەرگرتووە لەتەمەنی ٣٣ ساڵیدا. پاش کۆچی دوایی فیزیکزان جۆزێف ڕۆتبێڵت لەساڵی ٢٠٠٥، ڕیتا لیفی مۆنتالچینی بە بەتەمەنترین وەرگری خەڵاتی نۆبێڵ دادەنرێت کە ھێشتا لەژیاندا مابێت.

سەرژمێریی دەستکاری

تا ساڵی ٢٠٠٨ ـیش خەڵاتەکانی نۆبێڵ دراوە بە ٢٠ دامەزراوە و ٦٩٣ پیاو و ٣٦ ژن. سەرباری ٦٢ خەڵات بەخشراوە بە پیاوان لەبواری ئابوورییدا.

بوار کۆی گشتیی ژن پیاو دامەزراوە
فیزیک ١٨٩ ٢ ١٨١ ٠
کیمیا ١٥٣ ٣ ١٥٠ ٠
پزیشکیی ١٩٢ ٨ ١٨٤ ٠
وێژە ١٠٥ ١١ ٩٤ ٠
ئاشتیی ١١٦ ١٢ ٨٤ ٢٠
ئابووریی ٦٢ ٠ ٦٢ ٠

ئەمانەش ببینە دەستکاری