فیزیک
فیزیا یان فیزیک (بە ئینگلیزی: Physics) زانستێکی سروشتییە؛ بریتییە لە تاوتوێکردنی ماددە و جووڵەی ماددە لە بۆشاییدا و ھەموو ئەو شتانەی لەوانەوە دەگیردرێن، وەکوو وزە و ھێز. بەرینتر، شیکارییەکی گشتیی سروشتە بە مەبەستی تێگەیشتن لە چۆنیەتیی ئاکاری جیھان و گەردوون. لە ڕابردووی دوورەوە ھەتا ئێستە فیزیک پەیوەندییەکی زۆری لەگەڵ زانستەکانی بیرکاری و کیمیا ھەبووە.[١][٢][٣]
وشەڕەتناسی
دەستکاریوشەی فیزیا وشەیەکی یۆنانی کۆنە (فیزیک) بە مانای سروشت دێت.
ئەم زانستە لە زمان و نەتەوە جیاوازەکەن بە جیاواز بەکارھاتووە، بۆ نموونە:
- بە ئینگلیزی (فیزیکس)،
- بە عەرەبی (فیزیاء)،
- بە ئیتاڵی و ئازەربایجان و ئۆزبەی و بولگاری و ئەرمەنی (فیزیکا)،
- بە کوردی سۆرانی (فیزیا)،
- بە کوردی کرمانجی سەروو و ئەڵمانی و فارسیی (فیزیک)،
- بە ئیسپانی و پۆرتۆغالی و ڕوسی (فیسیکا)،
- بە ئۆردو (طبیعیات)،
- بە یۆنانی (ھیفیسیی)،
- بە ھیندی (پادیگلیگان)،
- بە چینی (ھوڤی)،
- بە فەڕەنسی (لافیزیک)،
- بە ژاپۆنی (فتری)،
- بە سەواحلی (فیزییا)،
- بە نێپاڵی (ھەوتیتی)،
- بەۆری (وولیا)،
- بە ڤیەتنامی (ڤەتلی)،
- … ھتد.
مێژوو
دەستکاریفیزیای کۆن
دەستکاریفیزیای کۆن یا کلاسیک بە گشت ئەو بیردۆزانە دەگوترێت کە لە چەند یاسایەکی نەگۆڕی بنچینەیی پێک ھاتوون، وەک میکانیکی کلاسیک، داینامیکە گەرمی، تیۆریی کارۆموگناتیسی، و … ھتد. لەم جۆرە فیزیایەدا بە ھەبوونی چەند زانیارییەک لەسەر دۆخی ھەنووکەیی و مێژووی پڕۆسەکە، دەشێت داھاتووی پڕۆسەکە بە تەواوی بدۆزرێتەوە. بۆ نموونە گەر کەسێک زانیاری ھەبێت لەسەر خێراییی تەنێک، دەتوانرێت بە سوود وەرگرتن لە ھاوکێشەکانی کاینێماتیک بزانرێت دوای کاتێکی دیاریکراو لە داھاتوودا دەگات بە کوێ.
بوارەکانی زانستی فیزیا
دەستکاری- میکانیکی کلاسیکی: جووڵە و ھۆکارەکانی، کەوتنە خوارەوەی سەربەستی تەنەکان، ھێزی لێکخشاندن، کێش، تەنە خولخۆرکان.
- داینەمیکی گەرمی: گەرمی و پلەی گەرمی، شلبوونەوە و بەستن، بزوێنەرەکان.
- لەرینەوەی دیاردە شەپۆلییەکان: جۆرە تایبەتییەکانی جووڵەی بەپات، سپرینگ، پەندۆڵ، دەنگ.
- بیناییەکان: ڕووناکی، ئاوێنەکان، ھاوێنەکان، ڕانگ.
- کارۆموگناتیسی: کارەبا، موگناتیس، بارگەی کارەبا، سووڕەکانی کارەبا، موگناتیسی ھەمیشەیی، موگناتیسی کارەبایی.
- ڕێژەیی: تەنۆلکە کوڵاوەکان بە ھەر خێراییەک، بەریەک کەوتنی تەنۆلکەکان.
- میکانیکی کوانتەم: ڕەوشتی تەنۆلکە وردیلەکان، پێکھاتەی گەردیلە.
- فیزیای دۆخی ڕەقی: باس لە گشت تایبەتمەندییەکانی ماددەی ڕەق دەکات، وەک: گەرمی، کارەبایی، موگناتیسی و ھتد.
- فیزیای ناوەکی: باس لە ناوکە گەردیلە دەکات.
پێڕستی ئەو کەسانەی کە وەرگری خەڵاتی نۆبڵن لە فیزیادا
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «Online Etymology Dictionary». web.archive.org. ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Henry George Liddell, Robert Scott, A Greek-English Lexicon, φυ^σικός». www.perseus.tufts.edu. لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Physics - Wikipedia». en.wikipedia.org (بە ئینگلیزی). لە ٩ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Physics»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢١.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە فیزیک تێدایە. |