تێرمۆدینامیک یان دینامیکی گەرمی (بە ئینگلیزی: Thermodynamics، تێرمۆداینامیکس) لقێکی فیزیایە کە باس لە گەرمی و پلەی گەرمی دەکات، ھەروەھا پەیوەندی نێوان ووزە، ئیش، تیشک دانەوە و تایبەتمەندیەکانی ماددە. ڕەفتاری ئەم بڕانە ڕێک دەخرێن بە یاساکانی داینامیکە گەرمی. ئەم زانستە پشت دەبەستێتە پێوانەکردنەکانی مایکڕۆسکۆپی بەڵام بۆ شی کردنەوەی دیاردەکان لە ڕێی ئاماری مایکڕۆسکۆپیەوە ھەوڵی ڕوون کردنەوە دەدات.[١] داینامیکی گەرمی بەشێکە لە زانستی میکانیک، کە گرنگی دەدات بە گواستنەوەی گەرمی بە شێوەی ووزە لە مادەیەکەوە بۆ مادەیەکی تر، ھەروەھا گرنگی دەدات بە گۆرانی گەرمی بۆ جۆرەھا ووزەی تر کە دەتوانرێت سوودی لێ وەربگیرێت تا رادەیەکی زۆر پشت دەبەستێت بە یاسای پاراستنی ووزە کە دەڵێت (ووزە نە دروست دەکرێت، نە لەناو دەبرێت، بەڵام لە شێوەیەکەوە دەگۆرێت بۆ شێوەیەکی تر). ئەم بابەتە لە زۆرێک لە بەشە زانستیەکان دەخوێندرێ، وەک: فیزیک، ئەندازیاری میکانیک و کیمیا. ئەم زانستە کاتی خۆی بۆ بەرز کردنەوەی کارایی مەکینە ھەڵمیەکان بەرەوپێش چوە، بەتایبەتیش لەدوای ئیشیەکانی زانا نیکۆلا لێونارد سادی کارنۆ لە ساڵی ١٨٢٤ ز. ئەو باوەڕی وابوو کە بەرز کردنەوەی کارایی مەکینە ھەڵمیەکان کلیلی سەرکەوتنی فەڕەنسایە لە شەڕەکانی ناپۆلیۆن بۆناپارت.[٢] لە ساڵێ ١٨٥٤ لۆرد کێلڤەن بۆ یەکەمجار ووشەی داینامیکی- گەرمی (Thermo-dynamics) بەکارھێنا.[٣]

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ https://en.wikipedia.org/wiki/Thermodynamics
  2. '^ Clausius, Rudolf (1850). On the Motive Power of Heat, and on the Laws which can be deduced from it for the 'Theory of Heat. Poggendorff's Annalen der Physik, LXXIX (Dover Reprint). ISBN 978-0-486-59065-3.
  3. ^ William Thomson, LL.D. D.C.L. , F.R.S. (1882). Mathematical and Physical Papers. 1. London, Cambridge: C.J. Clay, M.A. & Son, Cambridge University Press. p. 232.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری