ناپۆلیۆن بۆناپارت

ناپۆلیۆن پۆناپارت (بە ئینگلیزی: Napoleon Bonabarte) یەکێکە لەسەردارە مەزنەکانی ئەورووپا و جیھان کە توانیویەتی ئیمپراتۆرییەتێکی بەھێزی فەرەنسی لە پاڵ ئیمپراتۆرییەتی ڕووس و نەمسی و پروسی و بەریتانی دامەزرێنێ.

ناپلیۆن کارلۆ بۆناپارت
لەدایکبوون١٥ی ئابی ١٧٦٩
شاری ئاژاکسیۆ لە دوورگەی کرس
مەرگ٥ی ئایاری ١٨٢١
دوورگەی سانت ھێلین، ئەفریقیا
ھۆکاری مەرگشێرپەنجەی گەدە
شوێنی گۆڕئارامگەی پۆناپارت خوارووی ڕووباری سن لە پاریس
نیشتەجێئاژاکسیۆ و تۆلۆن و مارسێلا و پاریس، دورگەی سانھێلین (تا کۆتایی تەمەنی)
نەتەوەفەڕەنسی
ناوەکانی ترشارڵ بۆنابارت
نەژادئیتاڵی
پیشەژنڕاڵی تۆپخانە
ساڵانی چالاکی١٧٩٥–١٨١٥
حیزبی سیاسییەعقوبی
ئایینکاسۆلیک
ھاوسەرجۆزفین و ماری لویس

مێژوودەستکاری

لە ڕێکەوتی ١٥ی ئابی ١٧٦٩ لە شاری ئاژاکسیۆی دورگەی کوریسکا لە بنەماڵەی کارلۆ پۆناپارت لە دایک بووە، بەڕەچەڵەک سەربە کۆماری پائوڵی ئیتاڵی بوون، باوکی ناپلیۆن بڕیاریدا جۆزێف و ناپلیۆن بنێرێت بۆ فەرەنسا بۆ خوێندن. ناپلیۆن لە خوێندنگەی ئوتن دەستی کرد بە خوێندن و لە بوارەکانی مێژوو و ئەدەب و فەلسەفە کتێبی دەخوێندەوە و پەرەی بە تواناکانی دەدا کە ئەو کات تەمەنی ٧ ساڵ بوو. ناپلیۆن زوو چوە ئەکادمیای بریبن بۆ پەروەردەی ئەفسەری تۆپ خانە. لەو سەردەمەدا بەلای ناپلیۆنەوە فەرەنسا داگیرکەر بوو و ئەو چاوەڕێی دووبارە ھەلدانەوەی ئاڵای پائوڵی بوو لە کرس. ناپلیۆن لە ساڵی ١٧٨٢–١٧٨٤ توانی خوێندن تەواو کات و بووە ئەفسەری تۆپ خانەی فەرەنسا.

شۆڕشی فەرەنسا و کاریگەری لەسەر ناپۆلیۆندەستکاری

شۆڕشی فەرەنسا گەورەترین و گرنگترین شتە لە تەواوی ژیانی ناپۆلیۆن چونکە بیری بۆ ئەوە چوو ببێتە فەرمان ڕەوا و دەسەلات وەرگرێت لە بۆربنی شاھانە و داگیرکاری بکات و فەرەنسا بەھێزکات لەلایەنی سەربازی و ئابووری .(٢٠) ساڵ بەر لە ھەلگیرسانی شۆڕش فەرەنسا بڕی نۆزدە میلیۆن فران قەرزاری ئەورووپا بوو، ئەم شۆڕشەی فەرەنسا ھۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ برسییەتی و ھەژاری گەلی فەرەنسی و چەوساندنەوەیان لەلایەن لۆیسی شانزە و سەردارانی وڵات؛ و دزی و گەندەڵی کاربەدەستان، لەو سەردەمەدا ھەر فەرمانبەرێک دوو ساڵ جارێ مووچەی وەردەگرت. شۆڕش لە ساڵی ١٧٨٩–١٧٩٢ بەردەوام بوو و فراوان دەبوو لەم ماوەیەدا زۆربەی شارەکانی فەرەنسا لە کاربەدەستانی شانشین پاککرانەوە و کۆمارییەکان دەستیان بەسەردا گرت کە بە دیرکتوار ناسراون لە ڕێکەوتی ٢ی تەممووزی ١٧٩٢ لۆیسی شانزە لە سێدارەدرا و کۆتایی بە شۆڕش ھات و کۆماری خوازان حوکمیان گرتە دەست، لەم کات و ساتەدا ناپلیۆن لایەنگری شانشین بوو یەکێ لە ھاوڕێکانی دەڵێ (ناپلیۆن لە ڕۆژی ھێرشکردنە سەر کۆشکی تلیموری بە توندی پشتگیری لە لۆیسی شانزە دەکرد، بەلام چەند مانگ دواتر بیری بۆ شتی تر دەچوو)

تێڕوانینەکان بۆ شۆڕشدەستکاری

شۆڕشی فەرەنسا کەلە ١٧٨٩ لە گەڕەکێکی ھەژار نشینەوە پەرەی سەند بۆ تەواوی پاریس و فەرەنسا، ئاکامێکی باش و خراپی ھەبوو لە یەک کاتدا، شۆڕشەکە بە پلانی وەزیری ناوخۆ (مارکۆس دی لوان دی لایفات) ئەنجام درا کە ناوبراو پەیوەندییەکی بەھێزی لەگەڵ بەریتانیا ھەبوو لەڕێگەی ئەم شۆڕشەوە ویستی بەریتانیا ناچارکات فەرەنسا داگیرکات مۆلەتی ئەوەشی لە فرانسوا پاشای نەمسا و تزار پاشای ڕووسیا وەرگرتبوو.

ئەنجامە باشەکانی شۆڕش
  1. گۆڕینی سیستمی وڵات لە پاشایەتی بۆ کۆماری
  2. کۆتایی ھاتنی بنەماڵەی بۆربنی شاھانە
  3. لەناوبردنی بیروڕای ئاینی و لاوازکردنی پەرەستگا.

وەچەندین ئەنجامی پۆزەتیڤانەی تری ھەبوو کە لێرەدا گرنگیان نییە باسیان کەین.

ئەنجامە خراپەکانی شۆڕش
  1. ئەم شۆڕشە بووە ھۆی دروستبوونی دەیان ڕێکخراوی ئاینی و سیاسی نھێنی
  2. دابەشبوونی پەرەستگا و دروستبوونی ھێزی سەربازی ئاینی
  3. ڕووخانی بۆربن و ھاتنی کۆمەڵێ حزب و سیاسی درۆزن و گەندەل و دز، نموونە دیرکتوار باراس و سیزار و سییەس

و چەندان ئەنجامی تری ھەبوو کە دەچنە قالبی خراپەوە.

ڕاستەوخۆ پاش شۆڕش بۆربنەکان توشی ئەشکەنجەدان و ڕاگواستن و کوژران بوونەوە لەلایەن کۆماری خوازان، ڕۆژانە ھەزاران لایەنگری بۆربن لە مەیدانی پاریس ئەو شوێنەی تاوەری ئیڤڵ ی لێ بنیات نرا سەریان بە جیۆتین ئەپەڕێنرا، وای لێھاتبوو خوێن وەک جۆگەیەک بە شەقامەکاندا ئەرۆیشت. لەپاش ئەوە پاشماوەی بۆربنەکان کەوتنە شاری تۆلۆن لە باشووری فەرەنسا. فەرەنسا و بەریتانیا ھاوپەیمانییەکی کاتیان بەست و شاری تۆلۆن یان لە ١٧٩٥ گەمارۆ دا کە بە گەمارۆدانی تۆلۆن ناسراوە، لێرەدا ڕۆلی ناپلیۆن دەرکەوت کە بە تۆپ خانەکانییەوە لە بەرزایی تۆلۆن لە نێو سوپایەکی تێکشکاوی فەرەنسیدا دەرکەوت، کەس ناپلیۆنی نەئەناسی و نە ئەویش کەسی ئەناسی، پاش ئەوەی شارەکەی کۆنترۆل کردەوە و بۆربنەکانی دەرکرد ڕاستەوخۆ ناوی لەسەرتاسەری فەرەنسا دەنگی دایەوە و لە ڕێگەی بازرگان و ڕێبوارانەوە ناوی گەیشتە بەریتانیا و نەمسا و ڕووسیا و ھتد… ناپلیۆن زۆر سەرسام بوو بەوەی کە ئاوا ناوبانگ بووە، ھەموو فەرەنسییەک پێویستە ئەو داستانە پڕ شکۆیەی ناپلیۆن وەک ناوی خۆی بزانێت کە لە جەنگی تۆلۆندا تۆماری کرد. ئەم جەنگە یەکەم جەنگی ناپلیۆن بوو دوای ئەم جەنگە ٦٤ جەنگی تری ئەنجام داوە و کۆتا جەنگیشی واتەر لۆ بووە

جەنگی تۆلۆن ١٧٩٤دەستکاری

ناپۆلیۆن لە ژیانیدا زیاد لە شەست جەنگی کردووە لەناو ئەمانەشدا چەند جەنگێکی زۆر جێگەی بایەخن یەکێ لەوانە تۆلۆن. ڕاستەوخۆ دوای دوو ساڵ لە شۆڕش لایەنگرانی شانشین شاری تۆلۆنیان لە باشووری فەرەنسا داگیرکرد؛ و دیرکتوار و باراس سەرداری فەرەنسا داوایان لە ناپۆلیۆن کرد کە ھێزێک ی بیست ھەزار سەربازی ئامادەکات بۆ گرتنەوەی شاری تۆلۆن. ناپۆلیۆن ژنڕاڵی تۆپخانە بوو زۆر شارەزای ھێزی پیادە نەبوو، بۆیە ئەو ئەرکەی وەرنەگرت و دەستی لە کارکێشایەوە ھاوین و زستانی ١٧٩٤–١٧٩٥ بە ھەژاری بەسەر برد. دواتر بەخت یاوەری بوەوە و ژنڕاڵی ھێزی تۆپ خانەی فەرەنسا نەیتوانی بچێ بۆ جەنگ. بۆیە ناپلیۆن گەڕایەوە و نەخشەی خۆی خستە جێبەجێ کردنەوە، و لە ساڵی ١٧٩٦ توانی لەگەڵ ھێزی پیادەی کۆماری فەرەنسا شاری تۆلۆن بگرنەوە و ئەمەش ناپلیۆنی لە حکوومەتدا کردە جێگەی بایەخ و پلەی بەرز کرایەوە. ناپلیۆن ھەمیشە شانازی بەخۆیەوە کردووە و ھەوڵی داوە بە کارەکانی وڵاتەکەی سەرسام بکات، ئەم جەنگەش یەکەم سەرکەوتنی بوو و تا بیست بۆ سی ساڵی دواتر ھەر لە ناو خەلکەوە باس دەکرا.

جەنگی ئیتاڵیا و داگیر کردنی میسر و ڕۆژئاوای سووریادەستکاری

ناپلیۆن لەسەرەتای ساڵی ١٧٩٦ پێشبینی ئەوەی لێ دەکرا کە داگیرکاری بکات وەک لەم وتەی خۆیدا ئاماژەی پێداوە

«سەربازەکان ئێوە برسی و ڕووت و ڕەجاڵن، من ئێوە دەبەم بۆ دەشتایییە پڕ نیعمەتەکانی جیھان.»

لە ساڵی١٧٩٦–١٧٩٨ توانی لە تەنگەبەری کرنش بپەرێتەوە سەر خاکی ئیتاڵیا و ڕووبەرڕووی پەیمون و نەمسا ببێتەوە و تێکیان بشکێنێ. دواتر بەرەو ناوەندی ئیتاڵیا بڕوات، ھەر زوو نەمسا داوای ئاشتی لە ناپلیۆن ی لاو کرد و ئەویش ڕازی بوو بەمەرجێ پاپ ١/٢ ی داھاتی ئیتاڵیای پێ بدات و پاپ بچێتە ڤاتیکان. دوای ئەوە ناپلیۆن بە دەستکەوتەکانەوە گەڕایەوە فەرەنسا؛ و لە دوو ساڵی دواتر دورگەی ماڵتا و میسر و باشووری فەڵەستینی داگیرکرد بەڵام دواتر لێی کشایەوەیەوە و بەپەلە گەڕایەوە فەڕەنسا.

کودەتای ناپلیۆن بۆسەر دەسەلاتدەستکاری

لە کۆلنتۆن ھەواڵی ئەوە بە ناپلیۆن درا کە کۆشک ی کۆماری فەرەنسا چۆڵکراوە و باراس ھەلاتووە؛ و لەشکری سۆڤۆرۆڤی ڕووس لە چیای ئەلپ دوو جار فەرەنسایان تێکشکاندووە و ئیتاڵیایان داگیرکردووە. ناپلیۆن خێرا گەرایەوە فەرەنسا و پەرلەمانی پەکخست بەیاوەری ژنڕاڵ مۆراتی مێردی خوشکی دواتر ھێزی کۆکردەوە بۆ داگیرکدنەوەی ئیتاڵیا. سەرەتا جەنگی مارنگۆی ئەنجامدا، کە لەو شەست جەنگە ی کردوویەتی تەنھا شانازی بە مارنگۆوە دەکا کە لە ١٨٠٠ ھەلگیرسا و لە ١٨٠٣ بە کۆتا ھات. ناپلیۆن ئەم جەنگەشی بردەوە و ئیتاڵیای داگیر کردەوە و بووە کنسولی یەکەمی فەرەنسا و لە ١٨٠٣–١٨٠٥ دووبارە پەرلەمان و حکوومەتی ڕێکخستەوە و تاجی پاشایەتی لەسەر خۆی نا؛ و ئیمپراتۆرییەتیشی لە ١٨٠٥ ڕاگەیاند. بەتایبەت دوای جەنگی ترافلاگەر. بەرەبەرە ناپلیۆن بەھێز دەبوو تا ئەوەی ھەموو ئەوروپای قەرزاری خۆی کرد بە ملیۆنان فرانک و داھاتەکەی ئەوەندە زۆر بوو کە لەھەر وڵاتێ لە بانکی ناوەندی ٧٥ میلیۆن فرانکی ھەبوو؛ و لە ١٨١٠ گەیشتە ئەو پەری بەھێزی.

فریودانی ناپلیۆن لەلایەن ڕووسیاوەدەستکاری

لە ساڵی ١٨١٠ ژنڕاڵی ڕووس (لیڤاندرۆڤ باگراتیۆن) سەردانی فەرەنسای کرد بۆ ئاھەنگی لە دایک بوونی ناپلیۆن، لەم ئاھەنگەدا باگراتیۆن خۆی کردە ھاوڕێی ناپلیۆن و فریوی دا بێ ئەوەی ھەست کا فریو دراوە. دواتر وای لێکرد ھێرش کاتە سەر ڕووسیا. ناپلیۆنیش دەیویست ڕووس تەفر و تونا بکات. باگراتیۆن پێی وت

(ڕووبەڕووی ڕووس بەرەوە بۆی ھەموو جیھان ناوی تۆ لەسەر دڵیان بنووسن و شانازیت پێوە بکەن لە جاران زیاتر)

لە سەرەتای ساڵی ١٨١١ ڕووسیا بۆ توڕە کردنی ناپلیۆن سزای ئابووری سەر بەڕیتانیای لابرد دواتر ناپلیۆنیش پەیوەندی لەگەڵ ڕووسدا پچراند. لە ھاوینی ١٨١٢ ناپلیۆن ھێرشی کردە سەر ڕووس لە پۆلەنداوە.

ھێرشی ناپلیۆن بۆسەر ڕووسیادەستکاری

دوو شت لای ناپلیۆن لە جەنگدا گرنگ بووە

  • کەسایەتی سەرداری سەربازی دوژمن
  • ئەزموونەکانی سەرداری سەربازی دووژمن.

ڕووسیا تەنھا باگراتیۆنی لێوە شاوە بوو، و وەزیری بەرگری ڕووس ئەندریاس بارکلای و نیکۆلا ڕایڤسکی و لێڤۆن بینگسن و میخائیل کۆتۆزۆڤ. جگەلە باگراتیۆن ھەموویان پیر بوون. ناپلیۆنیش تەنھا ترسی لە باگراتیۆن بوو کە نازناوی (ڕێوی) بوو ناپلیۆن بەردەوام بۆ پێشەوە دەچوو و ڕووس پاشەکشەی دەکرد، کۆتا جەنگی ڕووس و فەرەنسا بۆردینۆ بوو کە لە ئەیلوولی ١٨١٢ ھەلگیرسا و ڕووس باگراتیۆنی لەدەست دا چونکە ژەھرخوارد کرابوو و لە جەنگەکەشدا کوژرا؛ و بۆشایییەک لە سوپادا دروست بوو، بارکلایش نەیتوانی پڕی کاتەوە، بۆیە تێکشکان و ناپلیۆن مۆسکۆی داگیرکرد. بەڵام خۆشی نەدی، مۆسکۆ ئاگری تێبەردرابوو و ئاگرەکە تەشەنەی کرد و ناپلیۆن دوای ٢٤ کاژمێر پاشەکشەی کرد، ئەمەش پلانی ڕووسەکان بوو.

لە زستانی ١٨١٣ ناپلیۆن پاشەکشەی کرد تا گەیشتەوە فەرەنسا. دواتر جەنگی ئەوروپای کۆیلە ھەڵگیرسا دژی ناپلیۆن و لە ١٨١٤ ناپلیۆن دەستی لە کارکێشایەوە و دوور خرایەوە بۆ دوورگەی ئەلپ نزیک زایەدگای خۆی، دوای سەد ڕۆژ مانەوە لەو دوورگەیە گەڕایەوە فەرەنسا و ئیمپراتۆرییەتەکەی بنیات نایەوە و ئەوروپای داگیرکردەوە. لە١٨١٥ کۆتا جەنگی ژیانی ئەنجام دا کە ناوی واتەر لۆیە و دەکەوێتە بەلجیکا، لەم جەنگەدا نەخۆشکەوت و بارانێکی زۆر باری کە گرفتی گواستنەوەی بۆ دروست کرد؛ و توانی بێ کێشە سەد ڕۆژ بەرگری کا، دواتر شکستی ھێنا لەبەردەم ویلنگتۆنی ژنڕاڵی بەریتانی

کۆتایی ناپلیۆندەستکاری

لە دوای واتەرلۆ، ناپلیۆن دووبارە دەستی لە کارکێشایەوە، و لەشکری ئینگلیز لەگەڵ ڕووسیا ڕێککەوت کە دووری خەنەوە بۆ سانت ھێلین کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای ئەفریقیا. ئەم دوورگەیە کۆتا بەشی ژیانی ناپلیۆنە کەلەناو ئینگلیزەکاندا مایەوە لە ١٨١٦–١٨٢١ لێرە ناپلیۆن ساڵ لە دوای ساڵ نەخۆشتر دەبوو و نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدەی تێدا دەرکەوت، ئەو نەخۆشییە لە بنەماڵەی بۆنابارت زۆر بوو باوک و باپیری بەھەمان نەخۆشی مردن. لەم دوورگەیە ناپلیۆن ھەموو ڕۆژێ چەند کاژمێرێ کتێبی دەخوێندەوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کەمتر کتێبی دەخوێندەوە و گەڕانی دەکرد. لە شەوی ٥ی ئایاری ١٨٢١ لە تەمەنی ٥٢ ساڵی کۆچی دوایی کرد. دواین وتەشی کە ئەوانەی دەوروبەری گوێیان لێبوو بریتی بوو لە

سەرچاوەکاندەستکاری

و کتێبی یاداشتەکانی ناپلیۆن پۆناپارت