زمانی سوێدی
زمانی سوێدی یان زمانی سویدی یەکێکە لە زمانە ھیندۆئەوڕوپیەکان، لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور وە نزیکەی ٩ ملیۆن کەس قسەی پێدەکات[١] زۆرینەی ئەوانەی بەم زمانە دەدوێن دانیشتوی سوویدن لەگەڵ ھەندێک لە دانیشتوانی فینلەندا(بەتایبەت کەناراوەکانی فینلەندا و دورگەکانی ئۆڵان) سوێدی زۆر لە زمانی نەرویژیەوە نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانمارکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەناڤیاوە ڕەگیان ھەڵکەوتیووە، ئەو زمانە کۆنەی کە زێلە گێرمەنیەکان بەکاریان دەھێنا کاتێک لە ئەسکەندەناڤیا نیشتەجێبون لەسەردەمی ڤایکینگ.
سویدی | |
---|---|
سڤێنسکا/svenska | |
خوێندنەوە | [ˈsvɛ̂nskâ] |
قسەی پێدەکرێ لە | سوێد (٩/٤ میلیۆن) فینلاند (٢٩٠، ٠٠٠) ویلایەتە یەکگرتووەکان (٧٠، ٠٠٠) ئیسپانیا (٤٠، ٠٠٠) شانشینی یەکگرتوو (٣٠، ٠٠٠) کەنەدا (٢٠، ٠٠٠) ئوکراینا (١٠، ٠٠٠) |
ناوچە | ئورووپای باکووری، بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تر. |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٠ میلیۆن (٢٠٠٦) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتینی (ئەلفوبێی سویدی)، ڕوونی (ھەتا سەدەی ١٣یەم) |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | سوێد فینلاند یەکێتیی ئەورووپا لێژنەی باکووری |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | لێژنەی زمانی سویدی (لە سوید) ئیتستیتووی تۆژینەوە بۆ زمانەکانی فینلاند (لە فینلاند) |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | sv |
ISO 639-2 | swe |
ISO 639-3 | swe |
Linguasphere | 52-AAA-ck to -cw |
ناوچەکانی بە زۆرینە سویدیئاخێو | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
زمانی سوێدی ئەوەی کە ئێستا زمانی میللەتی سوێدە چرۆی کرد و گەشەی کرد بەچەندین ساڵ لە شێوەزاری سوێدی ناوەڕاست لەسەدەی نۆزدەھەم٫ پاشان چاکسازی بۆکرا لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم، لەگەڵ جیابونەوەو سەرھەڵدانی چەند شێوەزارێک وەک ھەندێ لە ناوچە و گوند نشینەکان بەڵام ئەوەی ئێستا بەکاردێت زمانێکی یەکگرتوو و پوختە لەگەڵ ڕێزمانێکی ڕوون، ھەرچەندە ھەندێ ناوچەی سوێد شێواز و جۆرێکی تایبەتیان ھەیە لە دەڕبڕینی وشە و ئاخاوتن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرفراوانی و پەرتەوازەی خەڵکەکە بەم ژمارە کەمە و ئەم ڕووبەرە فراوانە لەماوەئ سەدەکانی ڕابردوو بەڵام ئێستا ئەم جیاوازیە تا ڕادەیەکی باش نەماون بەھۆی خوێندنێکی یەکگرتوو و پەیدابوونی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان کە بە یەک شێوەزار دەخوێندرێت و پێشکەش دەکرێت.
ڕێچکەی ڕیزبەندی بۆ دەربڕینی ڕستە بریتییە لە (بکەر+کار+تەواوکەر) بەڵام زۆرجار ئەم ڕیزبەندیە سەرەو ژێر دەکرێت لەسەر زمان ئەمیش بە مەبەستی ڕەوانبێژی٫ سوێدی زمانێکی نزیکە لە ئینگلیزی وە بارە جیاوازەکانی کەمە کە تەنھا خۆی لە جیاوازی (نێر و مێ)دەگرێتەوە لەگەڵ بارەکانی تاک و کۆ.
لە ڕوی ڕێزمانیەوە نزیکی ئینگلیزیە و وەکو ئەو جیاوازی دەکات لە نێوان ڕەگەزەکان و ژمارە و ناساندندا بارەکانی ناو دیاری دەکات لە ڕێگای پێشگرێک تاوەکو بزانین ناسراوە یاخود نەناسراوە، وە ڕێچکەی ھۆنراوە نوسینیشی لەسەر بنەمای دڵنیابوونەوە و درێژە پێدانە.
خێزان و کۆمەڵە
دەستکارییەکێکە لە زمانە ھیندۆ ئەوروپیەکان سەر بە خێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور، زۆر لە زمانی نەرویژییەوە نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانمارکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەناڤیاوە رەگیان ھەڵ کوتیوە زمانە گێرمەنیەکانی باکوریش دابەش دەبن بۆ دوو کۆمەڵە:کۆمەڵەی یەکەم زمانی ئەسکەندەناڤی ڕەگ یاخود ڕەسەن کە زمانەکانی ئایسلەندی و فڕۆیی دەگرێتەوە.
کۆمەڵەی دووەمیش زمانی ئەسکەندەناڤی کیشوەری کە زمانەکانی دانمارکی و نەرویژی و سویدی دەگرێتەوە وە ھەمووشیان بەیەکەوە کاریگەریان خستۆتە سەریەک.
کە ئەمڕۆ ھەریەک لە شێوەزارەکان ناوێکیان وەرگرتوەو بوون بە زمانێکی سەربەخۆ دەکرێت بڵێین ھەموویان یەک زمانن و بۆ یەک ڕەگ دەگەڕێتەوە بەھۆکاری جیاواز لێک جیابوونەتەوە و بەشێوەی سەربەخۆ دەردەکەون، جەنگەکان لە ڕابردوو کێبەرکێی پاشاکان و پێگەی کۆمەڵایەتی و دروست بوونی چینەکان ھەموو ئەمانە ھۆکاربوون بۆ سەرھەڵدانی ئەم جیاکارییە بە تایبەت لەسەدەی بیستەم.
زمانەکانی سویدی و دانمارکی و نەرویژی بەرگی زمانی ئەسکەندەناڤیان پۆشیوە لە کۆمەڵگەی جیھانی.[٢]
مێژوو
دەستکاریلەسەدەی نۆیەم ئەسکەندەناڤیای کۆن ڕوبەڕوی تێکەڵکاری میللەتان بویەوە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن (نەرویژ و ئایسلەندا) وە لە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن (سوید و دانمارک)، لەسەدەی دوانزەھەم زمانەکانی دانمارک و سوید لەسەر زاری خەڵک برەویان سەند و بوون بە سویدی کۆن و دانمارکی کۆن، لەسەدەی سیانزدەھەم ھەموو زمانەکانی ئەسکەندەناڤیا لەژێر کاریگەری گێرمەنی باکور و ناوەڕاست دا برەویان سەند.
ئەسکەندەناڤیای کۆن
دەستکاریلەسەدەی ھەشتەم ئەسکەندەناڤیای دێرین (زمانە گێرمەنیە ھاوبەشەکان بۆ میللەتەکانی ئەسکەندەنافیا لەوکات) بەھۆی ھەندێ گۆڕانکاری بوو بە ئەسکەندەناڤیای کۆن (کە ئەویش دواتر بوو بە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن و ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن).
شێوەزاری لاوەکی لە ڕۆژھەڵاتی ئەسکەندەناڤیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی سویدیە، وە لە ڕۆژئاوای ئەسکەندەناڤیای کۆن ناوی زمانی ڕۆنی دانمارکیە، کە تاوەکو سەدەی دوانزەھەم ھەردووکیان یەک زمان بوون لە سوید و دانمارک بەناوی زمانی ڕۆنی.
ڕێنوسی زمانەکانی ئەسکەندەناڤیای ئەمڕۆ لەسەر ھەمان ڕێنوسی زمانی ئەسکەندەناڤیای کۆن (ڕۆنی) بوو، کە ئەویش لە زمانی ئەسکەندەناڤیای دێرین وەری گرتبوو (ڕێنوسی فۆتارکی) کە کۆنترین ڕێنوسی زمانەکانی گێرمەنی بوو لە سەدەی دووەم بۆ سەدەی نۆیەم کە پێک ھاتبوو لە ١٦ پیت بەگوێرەی پێداویستی ڕۆژانەی ئەوکات.
لەساڵی ١١٠٠ زمانی دانمارکی جیابویەوە لە سویدی ئەمیش بۆ گەلێک ھۆکار کە لەمەوبەر باسمان کرد وەک ململانێی پاشاکان.
سویدی کۆن
دەستکاری"سویدی کۆن" دەستەواژەیەکە بەرامبەر زمانی سویدی لەسەدەکانی ناوەڕاست بەکاردێت٫کە لەسەروبەندی ١٢٢٥ سەری ھەڵدا لە کۆنترین بەڵگەنامەی نوسراودا ڕێنوسی "ڤاستریۆتلاندە" کە دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥٠ ساڵ لەلایەن کلێسای کاتۆلیکیەوە پاڕێزراو بوو .
بەھۆی گەشەکردنی دەسەڵاتی (ھاوپەیمانی ھانسا) لە کۆتایی سەدەکانی سیانزدەھەم سەکسۆنیەکان کاریگەریەکی زۆری خستە سەر زمانەکانی ئەسکەندەناڤیا بەھۆی کرانەوەیان بەڕووی وڵاتانی ئەوروپا بە بازرگانی و جەنگ و... ھتد. ئەڵمانییەکان لەپێشەنگ بوون لە کاریگەرییەکانیان بەسەر کۆمەڵگەی سویدی لە ھەموو ڕویەکەوە.
سویدی نوێ
دەستکاریسویدی نوێ (nysvenska)بە ھاتنی چاپەمەنیەکان سەری ھەڵدا کە ھاوکاتە بە سەردەمی چاکسازیەکانی ئەوروپا کە (گۆستاف فاسا) بریاری چاپکردنی پەرتوکی پیرۆزی دەرکرد بە زمانی سویدی، کە بوو بە بنەما لەسەرجەم کلێساکانی سوید تاوەکو ساڵی ١٩١٧ وەرگێری ئەم چاپە لاورینتیۆس ئەندرێی بوو بە ڕێنووسی لاتینی نوسرابوویەوە.
سویدی ھاوچەرخ
دەستکاریئەو سویدیەی ئێستا کە سویدیەکان پێی دەدوێن سویدی ھاوچەرخە کە لەسەر بنەماکانی سویدی نوێ بنیات نراوە، لە کۆتایی سەدەی نۆزدەھەم، لەبەر ئەوەی خوێندن و نوسین و بەکاربردنی دەوڵەتی بەم زمانە بوو، بووە بەزمانی ھەموو خەڵک کە لە ڕێگای قوتابخانەکانەوە پەخشان کرا.
(boksvenska) بنەمای خوێندنی زمانی سویدیە لە قوتابخانەکان کە قوتابیەکان لەوێوە فێری زمان دەبن و لە دواڕۆژ دەیبەنە ناو دام و دەزگاکانی حکومەت، ئێستا زمانی زانست و ڕامیاری و ئابوری و کۆمەڵایەتی ووڵاتە نووسەرانی ئەم زمانە چەندین خەڵاتی نۆبڵیان بەدەست ھێناوە وەک نووسەر و ھونەرمەند سەلما لاڤرۆف و نووسەر و شانۆکاری ڕادیکاڵی ئەوگێست سترێندبێڕگ.[٣]
لەماوەی سەدەی بیستەم زمانێکی یەکگرتوی سویدی سەری ھەڵدا کە زمانی ھەموو خەڵکی سویدە ، لە ساڵی ١٩٠٦ قۆناغی چاکسازی وێژەیی کۆتایی بەھەموو کێشەو مەترسیەکانی سەر زمانی سویدی ھێنا.
سنوری جوگرافی زمان
دەستکاریزمانی سوێدی زمانی فەرمی نیشتمانی سوێدە، کە زمانی زگماکی نزیکەی ھەشت میلیۆن کەسە ، وە ملیۆنەکەی تر کەسانی پەنابەر یاخود سوێدین لەدەرەوەی سوێد دەژین. لەساڵی ٢٠٠٧ نزیکەی ٪٥٫٥ دانیشتوانی فنڵەندا بەسوێدی دەدوێن ،[٤] لەگەڵ ئەوەی ئەم ڕێژەیە بەرەو کەم بوونەوە چوە بە گوێرەی ماوەی سەدەکانی ڕابردوو.[٥] لە ١٦ دورگەی فنڵەندا زمانی سوێدی تاکە زمانی فەرمیە . لەگەڵ چەندین ناوچەی تر شان بە شانی زمانی فنڵەندی سوێدیش زمانی فەرمیە[٦] بە گوێرەی سەرژمێریەک لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا ساڵی ٢٠٠٠ نزیکەی ٦٧٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی لە وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا بە سوێدی دەدوێن[٧] وە ١٦٩١٥ کەس لە فنڵەندا بە سوێدی دەدوێن.[٨] وە لە ئینگڵتەرا ٤٠٠٠٠ کەس بە زمانی سوێدی دەدوێن .[٩]
باری فەرمی
دەستکاریسوێدی زمانی فەرمیە لە سوێد[١٠][١١] لەساڵی ٢٠٠٥ لە فنڵەندای ھەوڵێک درا زمانی سوێدی ببءتە زمانی فەرمی بەڵام ھەوڵەکە شکستی ھێنا .[١٢] یاسای فەرمی زمان لە سوێد لە ٢٠٠٨ ھەموارکرایەوە[١٣]
وشەسازی
دەستکاریڕێنوسی زمان
دەستکاریڕێزمانی زمانی سوێدی
دەستکاریناو
دەستکاریکۆکردنەوەی ناو
دەستکاریئامرازەکانی ناساندن
دەستکاریڕێچکەی یەکەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی دووەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی سێ یەم (ناوە ھاوبەشەکان)
ڕێچکەی چوارەم (ناوە سەربەخۆکان)
ڕێچکەی پێنجەم (ناوە ھاوبەشەکان و سەربەخۆکان)
جێناوەکان
دەستکاریجێناوەکانی زمانی سوێدی وەک ئینگلیزیە. جیاوازی دەکات لە نێوان نێر و مێ. لەگەڵ سێ جێناوی تر کە لە زمانی کوردی دا نین. ئەم خشتەیەی خوارەوە نمونەیەکی ئاسان کراوە:
جێناوەکانی زمانی سوێدی:
جێناوە کوردیەکان | جێناوە ئینگلیزیەکان | جێناوە بکەرەکان | جێناوە بەرکارەکان |
جێناوە خۆییەکانلکیة |
---|---|---|---|---|
من٫ئەز | I | jag | mig | min/mitt/mina١ |
تۆ | you (singular) | du | dig | din/ditt/dina١ |
ئەو بۆ کوڕ | he | han | honom | hans |
ئەو بۆ کچ | she | hon | henne | hennes |
---------- | it (common) | den | den | dess |
---------- | it (neuter) | det | det | dess |
ئێمە | we | vi | oss | vår/vårt/våra١ |
ئێوە | you (plural) | ni | er | er/ert/era١ |
ئەوان | they | de² | dem² | deras |
---------- | (reflexive) | - | sig | sin/sitt/sina١ |
ئاوەڵناو
دەستکاریئاوەڵناوەکان دابەش دەبن بۆ (ھاوبەش - سەربەخۆ)، ژمارەکان (تاک - کۆ) وە ناساندنی ئاوەڵناو (دیار - نادیار). لە شێوەی تاک نادیارە،
en stor elefant - فیلێکی گەورە
en == ئامرازی نەناساندنە بۆ ناوە تاکە ھاوبەشەکان - stor = ئاوەڵناوە بە مانای گەورە دێت- elefant == ناوێکی تاکی ھاوبەشە بە واتای فیل دێت.
ett stort lejon -فیلێکی گەورە
ett == یامرازی نادیار stor =ئاوەڵناو lejon =ناوێکی نادیارە
بۆ ناوی کۆی نادیار پاشگری a- زیاد دەکەین لەگەڵ ئەوەش دەبێت بزانین سوێدیش وەک گشت زمانەکانی تر ووشەی شازی تێدا ھەیە.
lång - درێژ: kvinna - خانم
- en lång kvinna - خانمێکی درێژ
- en kvinna är lång - خانمێک کە درێژە
- den långa kvinnan - ئەمە خانمێکی درێژە
- kvinnan är lång - خانمانەی درێژ
- långa kvinnor - خانمە درێژەکان
- kvinnor är långa - خانمەکە کە درێژە
- de långa kvinnorna - ئەمانە خانمە درێژەکانن
- kvinnorna är långa - خانمەکان درێژن
لە زمانی کوردی بەھۆی دەوڵەمەندیەوە زۆر وشەمان ھەیە درێژ یان بەرز یان کەلەگەت . کە دەکرا وشەی باڵا بەرز بەکاربێنین بەڵام ئەمە بۆ ڕون کردنەوەیە.
kvinn خانم + or پاشگری کۆ + na ئامرازی ناساندنی گشتی + är پێشگر بۆ کاری ئێستا + långa درێژەکان
stor - گەورە: barn - منداڵ
- ett stort barn -منداڵێکی گەورە
- ett barn är stort - منداڵێک کە گەورەیە
- det stora barnet - ئەمە منداڵێکی گەورەیە
- barnet är stort - منداڵانەی گەورەیە
- stora barn - منداڵە گەورەکان
- barn är stora - منداڵەکە کە گەورەیە
- de stora barnen - ئەمانە منداڵە گەورەکانن
- barnen är stora - منداڵەکان گەورەن
svart - ڕەش: katt - پشیلە
- en svart katt - پشیلەیەکی ڕەش
- min svarta katt - پشیلەی ڕەشم
- min mors svarta katt - پشیلەی ڕەشی دایکم
- God morgon, svarta katt -بەیانیت باش٫پشە ڕەش
کار
دەستکاریکار یاخود فەرمان لەزمانی سوێدی ناگۆڕێت بەگوێرەی (نێر و مێ یان دیار و نادیار یان کۆ و تاک) بەلکو تەنھا بەگوێرەی کاتەکانی (ڕابردوو و ڕانەبردوو و داخوازی) دەگۆڕدرێت.
ئەمانەش ببینە
دەستکاری- فەرھەنگی سوێدی ئینگلیزی
- زمانی ئەسکەندەنافی کۆن
- ڕێزبەندی ناوی زمانە کیشوەریەکان
فەرھەنگە سوێدیەکان لەسەر ئینتەرنێت
دەستکاریپێداچونەوە
دەستکاری- ^ «Ethnologue report for Swedish». لە ٩ی شوباتی ٢٠٠٩ ھێنراوە. gives the number of 8,789,835, but is based on data from 1986.
- ^ This section is based primarily on Crystal, Scandinavian
- ^ Josephson, chapter 2
- ^ Population structure.
- ^ Main outlines of Finnish History – thisisFINLAND.
- ^ Svensk- och tvåspråkiga kommuner. kommunerna.net (February 2007).
- ^ «2006 Census: Highlight tables». 2.statcan.ca. لە ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ «Krisberedskap på svenska ambassaden». Dagens Nyheter. ٢٢ی تەممووزی ٢٠٠٥. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ Learn Swedish ١٨ی شوباتی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
- ^ «Språklagen» (PDF). Språkförsvaret (بە Swedish). ١ی تەممووزی ٢٠٠٩. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ^ Landes، David (١ی تەممووزی ٢٠٠٩). «Swedish becomes official 'main language'». The Local. thelocal.se. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ (سویدیة) Svenskan blir inte officiellt språk ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., Sveriges Television (2005-12-07) Retrieved on 2006-06-23.
- ^ (سویدیة) Värna språken – förslag till språklag, Government Offices of Sweden (2008-03-18) Retrieved on 2008-06-19.
سەرچاوەکان
دەستکاری- Holmes, Philip & Hinchliffe, Ian (1997) Swedish: An Essential Grammar Routledge: New York ISBN 0-415-16160-6
- Pettersson, Gertrud (1996) Svenska språket under sjuhundra år: en historia om svenskan och dess utforskande Lund: Studentlitteratur ISBN 91-44-48221-3
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی سوێدی تێدایە. |