زمانە جێرمەنییەکان

زمانە جێرمانییەکان لقێکە لە خێزانی زمانە ھیندوئورووپایییەکان، گەورەترین دوو زمان لەم گرووپە زمانی ئینگلیزی و زمانی ئەڵمانیە. نزیکەی ٣٤٠ میلیۆن کەس زمانی دایکیان زمانی ئینگلیزیە و ١٢٠ ملیۆنیش زمانی دایکیان ئەڵمانیە. زمانە جێرمانییەکانی دیکە کە ناسراون لە زمانە جێرمانییەکانی خواروون وەک زمانی ھۆلەندی و زمانی ئافریکانس، ھەروەھا زمانە ئەسکەدەنافییەکان، وەک زمانی دانمارکی و زمانی سویدی و زمانی نەرویجی. ئەم زمانانە لە ناوەڕاست و باکووری ئەورووپا سەریان ھەڵدا، بەڵام ئێستا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ھەموو جیھاندا بەکاردەھێنرێت.