ڕێنێ دێکارت
ڕێنێ دێکارت (بە فەرەنسی ʁəne dekaʁt) (لەدایکبوون ١٥٩٦- کۆچیدوایی ١٦٥٠) فەیلەسووف، بیرکار و شارەزای فیزیک و نووسەری خەڵکی فەڕەنسا بوو کە زۆرتری تەمەنی لە وڵاتە یەکگرتووکانی نێزرلاند (ھۆڵەندا) ڕابوارد. نازناوی «باوکی فەلسەفەی نوێی» پێدرا و زۆرینەی گەشەی فەلسەفەی ڕۆژئاوایی کە لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا دەیبینین، درێژەی نووسراوەکان و بیرەوەریەکانی ئەوە. بە تایبەت کتێبی «ڕامانگەلێک لە فەلسەفەی ئەولادا» ئێستاکەش وەک بەشی سەرەکی خوێندن لە زانکۆکانی فەلسەفە بەکاردێت. کاریگەریی دێکارت لەسەر بیرکاری و ماتماتیک بە ڕوونی دیارە؛ سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت (بە ئینگلیزی: Cartesian coordinate system - بە فارسی: سیستم مختصات دکارتی) ڕێگە دەدات شێوە ھەندەسییەکان لەسەر ھاوکێشە جەبرییەکان بەیان بکرێن. دێکارت وەک باوکی ئەندازەی شیکارانە ناسراوە. ھەروا دێکارت بە یەکێک لە ئەندامانی شۆڕشی زانستیی دەزانن.
![]() | |
لەدایکبوون | ڕێنە دێکارت ٣١ی ئازاری ١٥٨٦ فەڕەنسا |
مەرگ | ١١ی شوباتی ١٦٥٠ ستۆکھۆڵم، سوید |
نیشتەجێ | ھۆڵەند |
نەتەوە | فەڕەنسی |
پیشە | شارەزای فیزیک، ماتماتیکەوان، فەیلەسووف |
لە زۆربەی بابەتەکاندا، ڕوانگەی دێکارت جیاوازبوو لە پێشینیانی خۆی. لە «ئارەزووی ڕۆح» لە نووسراوەیەکی نوێی پێشوو، ئەوەی ئەمڕۆ بە ناوی ھەست و سۆز دەیناسین، ئەوندە بەرز ڕوانیویەتی کە خۆی لە سەربابەتی دا دەڵی: «وەک ئەوەی پێش ئەمە کەسی دیکە ھیچی لەسەر نەوتووە». زۆرێک لە بەشەکانی فەلسەفەی دێکارت کەڵکی لە سیستەمی فەلسەفی ئەرەستوو وەرگرتووە و بە شێوەیەک، زیندوو کردنەوەی ستۆیسیزمی سەدەی ١٦ی زایینی و فەیلەسووفانی وەک سەنت ئاگۆستین بووە. لە فەلسەفەی سرووشتییدا لەگەل خوێندنگاکانی ئەو سەردەم لەسەر دوو خاڵی گەورە جیاوازی ھەبوو: یەکەم دژ بە شیکردنوەی ماتێریاڵ بوو بە مادە و شێوە، دووھەم: دژی ھەرجۆرە داخوازییەکی کۆتایی بوو؛ چ ئیلاھی چ سرووشتی. لە ئایینناسیدا لەسەر تاکبوونی دەسەڵاتداری خودا بۆ کردەوەی خولقاندن سوور بوو.
کارەکاندەستکاری
دێکارت دەورێکی زۆری بوو لە باوکردنی فەلسەفەی عەقڵانییەت لە سەدەی ١٧دا. دواتر بارووچ سپینۆزا و گاتفرید لایبنیز پشتیوانییان لێکرد. و بە توندی لە لایەن پشتیوانانی فەلسەفەی ئەزموون ڕەخنەیان لێگیرا. ئەم سێ کەساییەتیە ھەروا کە لە فەلسەفەدا خاوەن ڕوانگە بوون لە ماتماتیکدا پێش دەڕۆشتن و دێکارت لەگەڵ لایبنیز ھاوکاری یەکیان دەکرد لە زانستی بیرکاریدا. دێکارت وەک داھێنەری سیستەمی پۆتانەکانی دێکارت، ئەندازەی شیکارانە داھێنا و ڕێگەی کردەوە لە نێوان ئەندازە و جەبردا.
نوسراوە دیارەکاندەستکاری
- وتارێک لەسەر شێواز ناوی تەواوی کتێبەکە: وتارێک دەربارەی شێوازی ئەنجامدانی ھەڵسەنگاندن و گەڕان بەدوای ڕاستی لە زانستدا (ناونیشانە فەڕەنسیەکەی: Discours de la Méthode Pour bien conduire sa raison, et chercher la vérité dans les sciences).
وتە زۆر بەناوبانگەکەی دێکارت ئەمە بوو: «من بیر دەکەمەوە، کەواتە ھەم» (فەڕەنسی: Je pense, donc je suis - ئینگلیزی: I think, therefore I am; or I am thinking, therefore I exist).
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |