ژیاننامە
ژیاننامە (بە ئینگلیزی: biography) نووسین یان باسکردی وردەکاری ژیانی کەسایەتییەکە ، بڕگەکانی نووسینی ژیاننامە چەندین بڕگە و بابەتی سەرەکی هەن وەک لەدایکبوون و مردن و کارەکان و پەیوەندییەکان و خوێندن هتد... ، نووسینی ژیاننامە بەپێی کەسی ژیاننامەنووس دەگۆڕێت ، زۆرجاریش کەسەکان خۆیان ژیاننامەی خۆیان دەنووسن ، زۆر جار ژیاننامەنووسیش لایەنێکی ئەدەبی تیایدا زاڵە لەوێنەی بەرهەمی چێشتی مجێور ی هەژار کە زۆرتر وەک ڕؤمانێکی هونەری دەردەکەوێت وە هەروەها کتێبی گەشتی ژیانم لە نووسینی مەسعوود محەممەد کە وەک باسکردن لە ژیانی سیاسی یان ترژیدیا دێتە بەرچاو[١]
زاراوەی بیۆگرافیا یان ژیاننامەدەستکاری
ئەم زاراوەیە (biography) لە دوو وشەی یۆنانی پێک دێت، bios واتە ژیان، grapho واتە نووسینەوە، هەردوو وشەکە بەسەر یەکەوە، واتە نووسینەوەی ژیان.[٢]