مەسعوود محەممەد

نووسەر و بیرمەندێکی کورد بوو

مەسعوود محەممەد (١٩١٩، کۆیە – ١ی نیسانی ٢٠٠٢، ھەولێر)[١] بیرمەند، توێژەر، و نووسەرێکی کورد بوو. بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی بەرھەمەکانی دەنووسین.

مەسعوود محەممەد
لەدایکبوونمەسعوود محەممەد عەبدوڵڵا جەلیزادە
١٩١٩
کۆیە
مردن١ی نیسانی ٢٠٠٢(٢٠٠٢-04-0١) (٨٣  ساڵ ژیاوە)
ھەولێر
شوێنی گۆڕگۆڕستانی دەروێش خدر لە کۆیە
پیشەنووسەر و توێژەر
زمانکوردی (سۆرانی)
نەتەوەکورد
خزمەکانمەلای گەورە (باوک)
ماڵپەڕی فەرمی
https://www.mamosta.net/

ژیاندەستکاری

مەسعوود محەممەد لە ساڵی ١٩١٩ لە کۆیە لە بنەماڵەیەکی ئایینی ھاتووەتە دنیا. گەشتی خوێندنی لە ساڵی ١٩٢٦دا لە کۆیە دەست پێ کردووە و قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە ھەولێر ساڵی ١٩٤٠ تەواوکردووە و ساڵی ١٩٤٥یش[١] کۆلێژی مافی لە بەغدا تەواوکردووە و بووەتە پارێزەرێکی یاساناس. لە خوێندنی کۆلیژی مافدا ھاوپۆل و دۆستی دڵسۆزی دڵداری شاعیر بووە و بە یەکەوە زۆربەی ئێواران سەردانی ساڵۆنی وێژەی خاتوو (بەھیە فەرەجوڵڵا)ی کچە کوردی میسریان لە گەڕەکی ئەعەزمیەی بەغدا کردووە، ئەوسا ئەو خاتوونە زانایەی کورد مامۆستای (کۆلیژی کچان) بووە لەبەغدا. لەو ماڵەدا بەردەوام کۆڕی فەلسەفی و ھزری دەبەسترا.

کارەکاندەستکاری

مامۆستا مەسعوود لەوساوە بیری کەوتە سەر فەلسەفە و شیکردنەوەی دیاردەی کۆمەڵایەتی و ئابووریی. ئەو مامۆستا لێھاتووە لە ژیانی کۆمەڵایەتی و ڕامیاری دا گەلێک فەرمانی گرتە ئەستۆ وەک: نوێنەری خەڵکی ناوچەی کۆیە لە پەرلەمانی عێراق لە ھەردوو دەورەی ساڵانی ١٩٥٣ و ١٩٥٤ و لەدوای شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨یش کرا بە ئەندامی لیژنەی چاکسازیی کشتوکاڵ لە عێراقدا و لەگەڵ چەند یاساناسێکی دیکەدا یاسای چاککردنی کشتوکاڵ و ئاودێریی داناو ئەو یاسایە لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٥٨دا بەناوی (یاسای چاککردنی کشتوکاڵ لە کۆماری عێراق) دا بڵاوکرایەوە. مامۆستا مەسعوود محەممەد لە ساڵی ١٩٦٤دا بەناوی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان کرایە وەزیری دەوڵەت لە کابینەی (تاھیر یەحیا) دا،[١] تاکو ساڵی ١٩٦٥ و لە کۆتایی شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا کرا بە ئەندام لە (ئەنجومەنی گشتی خدمە) و لەپاش دامەزراندنی (کۆڕی زانیاری کورد) لە ٢٩ی ئابی ١٩٧٠ دا لە شاری بەغدا کرا بە ئەندامی کارای ئەو کۆڕەو بەجێگری سەرۆکی دەستەی کۆڕ و کاتێکیس لە دوای ھەفتاکانی سەدەی ڕابردوودا (کۆڕی زانیاری عێراق - دەستەی کورد) مامۆستا مەسعوود وەک سەرۆکێکی کارا لە کۆڕ مایەوە.

پاش ڕاپەڕیندەستکاری

لەدوای ڕاپەڕینی خەڵکی باشووری کوردستان لە بەھاری ساڵی ١٩٩١و کشانەوەی دەسەڵاتی ناوەندیی عێراق لە کوردستان، مامۆستا گەڕایەوە کوردستان تاکو لە ڕۆژی ١ی نیسانی ٢٠٠٢ لە نەخۆشخانەی ڕزگاری ھەولێر کۆچیی دوایی کردو ھەواڵی مەرگی ئەو ناودارە بە ھەموو لایەکی کوردستاندا بڵاوبووەو بۆ ڕۆژی ٢ی نیسانی ٢٠٠٢ لە گۆڕستانی دەروێش خدر لە کۆیە لە تەنیشت گۆڕی مەلای گەورەی باوکی بە خاکی سپێردرا.

بیروبۆچوندەستکاری

مامۆستا مەسعوود محەممەد جگە لەوەی بیرمەندێکی گەورەی کورد بوو؛ ڕووناکبیرێکی مەزنی کوردستان یش بوو، سەرچاوەکانی فەلسەفەی ھێگڵ‌و مارکس-ی بەوردی خوێندبوەو لەگەڵ باری ئابووریی‌و کۆمەڵایەتی کوردستان بەراورد دەکردو لەگەڵ ھەندێ لایەنی پۆزەتیڤ‌و لەدژی ھەندێ لایەنی نێگەتیڤی بوو. مەسعوود محەممەد بەنووسین دەھاتە گۆڕەپانی دەمەتەقێ‌و وتوێژو ڕاستی باوەڕی خۆی بووێرانەدەردەبڕی. شێوازێکی تایبەتی ھەبوو لە نووسینەکانی دا، کە لەگەڵ بەرنامەی لێکۆڵینەوەی زانستیدا نەدەگونجا وەک ئەوەی ئەوەندە گوێی بە پۆلینکردنی بابەتی نووسینەکانی نەدەدا، ناونیشانی سەرەکی و سەردێڕی لاوەکی بەسەر یەکەوە پێشکەشدەکردو باکی نەبوو گەر پتر لە سەد لاپەڕە لە نووسینەکانی لەژێر یەک ناونیشانی یاخود بێ ناونیشان بخاتە بەردەم خوێنەری بابەتەکانی. مەسعوود محەممەد لە ژیانی بیرمەندیندا زنجیرەیەک لێکۆڵینەوەی بەپێزی لە دووتوێی پەرتوکی قەبارە گەورەدا بەچاپ گەیاندووە، کە ئەمانەی خوارەوە بەشێکیانن:

بەرھەمەکاندەستکاری

کتێبە کوردییەکاندەستکاری

  1. حاجی قادری کۆیی بەشی یەکەم - بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٣
  2. حاجی قادری کۆیی - بەشی دووەم - بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٤
  3. حاجی قادری کۆیی - بەشی سێیەم - بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٦
  4. وردبوونەوەیەک لە چەند باسێکی ڕێزمانی کوردی - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٤
  5. چەپکێک لەگوڵزاری نالی - کۆڕی زانیاری کورد بەغدا ١٩٧٦
  6. چەند حەشارگەیەکی ڕێزمانی کوردی - بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٦
  7. مرۆڤ و دەوروبەر - بەغدا - کۆڕی زانیاری عێراق - دەستەی کورد ١٩٨٤
  8. بەرەو شەقامی ئاخاوتنی کوردی - بەغدا - کۆڕی زانیاری کورد ١٩٧٨
  9. زاراوەسازیی پێوانە - وەشانی یەکەم: «گۆڤاری ڕۆشنبیری نوێ»، ژمارە ١١١، ١١٢، ساڵی ١٩٨٦ - وەشانی دوەم: «زاراوەسازیی پێوانە»، ژمارەی سپاردنی بە کتێبخانەی میللی ٣٨٠، بەغدا، ١٩٨٨
  10. بۆ ئەمیری حەسەنپوور لە ھەر کوێیەک بێت! دەزگای ڕۆشنبیری و بڵاوکردنەوەی کوردی، وەزارەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن، کۆماری عیراق، بەغدا ١٩٨٤
  11. حەماغای گەورە - بەغدا ١٩٨٦
  12. دەستەو دامانی نالی - سوێد - ستۆکھۆڵم - ١٩٩٧ چاپی یەکەم
  13. گەشتی ژیانم - سوێد - ستۆکھۆڵم - ١٩٩٢ چاپی یەکەم

کتێبە عەرەبییەکاندەستکاری

  1. اعادة التوازن الی میزان - مختل - المجمع العلمی الکردی - بغداد ١٩٧٧
  2. الی غورباتشوف العظیم
  3. لسان الکرد
  4. التفسیر البشری للتأریخ
  5. المجتمع البشری لماذا یشبە مستشفی المجانین - اربیل ١٩٩٩

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ ئ ا ب ھەواڵی کۆچی دوایی Archived ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٢, لە وەیبەک مەشین.، کوردسات ئۆنلاین، دوا سەردان ١١٫١٢٫٢٠١٣

بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری