کوردیی ناوەندی

زارێکی زمانی کوردییە
(لە سۆرانیەوە ڕەوانە کراوە)

کوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە[٢] کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە.[٣] سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن.

کوردیی ناوەندی
سۆرانی، کوردی
قسەی پێدەکرێ لە ئێران
 عێراق
 ھەرێمی کوردستان
ناوچەڕۆژھەڵاتی ناوین
ژمارەی ئاخێوەران١٥ ملیۆن کەس  (٢٠٢١)[١]
بنەماڵەی زمان
کۆدەکانی زمان
ISO 639-3ckb
Linguasphere58-AAA-cae
زاراوەکانی کوردی

██ کورمانجی ██ سۆرانی ██ خوارین و گۆرانی ██ زازاکی ██ تێکڵاو

وشە دەستکاری

زاراوەی کوردی سۆرانی نزیکەی ٩٢ ھەزار وشە لەخۆدەگرێت بەپێی فەرھەنگی زانستگای کوردستان.[٤]

ئاخێوەران دەستکاری

شارستانە گەورەکانی ئاخێوەری ئەم شێوەزارە لە ڕۆژھەڵاتی کوردستاندا بە پێی ئاماری ساڵی ٢٠١٦ ناوەندی ئاماری ئێران ئەمانەن:

ڕیز شارستان ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦)[٥] زمان و شێوەزارەکانی تر
١ سنە ٥٠١٬٤٠٢
٢ سەقز ٢۴۸،۵۲۹[٦]
٣ بۆکان ۲۴۲،۱۴۷
٤ مەهاباد ٢۳۷،۸۲۰
٥ میاندواو ٢٢٥،٣٤٥ زمانی ئازەربایجانی (زۆرینە)
٦ مەریوان ١٩٥٬٢٦٣
٧ بانە ١٥٨٬٦٩٠
٨ قوروە ١٤٠٬١٩٢
٩ پیرانشار ١٣٨٬٨٦٤
١٠ نەغەدە ١٢١٬٦٠٢ زمانی ئازەربایجانی
۱١ سەردەشت ١١٨٬٨٤٩
١٢ کامیاران ١٠٢٬٨٥٦
١٣ ساینقەڵا ٩٢٬٤٥٦ زمانی ئازەربایجانی
١٤ بیجاڕ ٨٩٬١٦٢
١٥ سەرپێڵی زەھاو ٨٥٬٣٤٢ شێوەزاری کوردیی باشووری (زۆرینە)
١٦ تیکاب ٨٠٬٥٥٦ زمانی ئازەربایجانی
١٧ دیواندەرە ٨٠٬٠٤٠
١٨ جوانڕۆ ٧٥٬١٦٩
١٩ شنۆ ٧٣٬٨٨٦
٢٠ دێولان ٦٤٬٠١٥
٢١ پاوە ٦٠٬٤٣١ شێوەزاری ھەورامی
٢٢ ڕوانسەر ٤٧٬٦٥٧
٢٣ سەوڵاوا ٤٤٬٩٤٠ شێوەزاری ھەورامی
٢٤ سەلاسی باوەجانی ٣٥٬٢١٩

ئەلفوبێ دەستکاری

بۆ نووسینی کوردیی ناوەندی زیاتر لە ئەلفوبێی ئارامی کەڵک وەردەگیرێ و لە پەنا ئەلفوبێی ئارامیش لە ئەلفوبێی لاتینی کەم تا کورتێک کەڵک وەر دەگیرێ.

ھەڵسەنگاندن لەگەڵ کوردیی باکووری دەستکاری

جێناوە سەربەخۆکان لە کوردیی باکووری و کوردیی ناوەندی؛

کوردیی ناوەندی کوردیی باکووری
من ئەز-من
تۆ تو-تە
ئەو ئەو-وی/وێ
ئێمە ئەم-مە
ئێوە ھوون-وە
ئەوان ئەو-وان

دابەشبوونی زمان دەستکاری

  • -language = واتا زمان بۆ نموونە زمانی کوردی
  • -Dialect = واتا زار کە بچووکترە لە زمان بۆ نموونە زاری کوردیی ناوندی
  • -Subdialect = واتا شێوەزار یان دەڤۆک کە بچووکترە لە زار بۆ نموونە شێوەزاری موکریانی

- موکریانی شێوەزارێکە لە زاری کوردیی ناوەندی و سەر بە زمانی کوردییە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Sheyholislami (2021), p. 633.
  2. ^ http://www.kurdishacademy.org/?q=ku-ar/node/215
  3. ^ زەبیحی ١٣٦٧، ل ٤٢
  4. ^ ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (٢٠١٨). فەرھەنگی زانستگای کوردستان. سنە، ئێران: پەخشانگای زانستگای کوردستان.
  5. ^ "ئاماری سەرانسەری 1395ی ھەتاوە شار و گوندەکانی ئێران". آمار. Archived from the original on 6ی Septemberی 2019. Retrieved 14ی Septemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archive-date= (help)
  6. ^ "آمار جمعیت استان کوردستان به تفکیک شهرها در سال 1400". پایگاه خبری تحلیلی هاولاتی (بە فارسی). 2022-06-06. Retrieved 2023-07-17.

زەبیحی، عەبدوڕەحمان. قامووسی زمانی کوردی، ورمێ: ناوەندی بڵاوکردنەوەی فەرھەنگ و ئەدەبیاتی کوردی، ١٣٦٧

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری


داڕێژە:کولکە