مەریوان
مەریوان لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە کە ناوەندی شارستانی مەریوانی پارێزگای کوردستانی ئێرانە. مەریوان لە باکوورەوە بۆ سەقز، لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ سنە و لە باشوورەوە بۆ نۆدشە لە پارێزگای کرماشان ڕێگەی ھەیە. مەریوان لە ڕۆژاواوە تەنیا ١٦ کیلۆمەتر لە سنووری باشماخەوە کە لە خاڵە سنوورییە سەرەکییەکانی ھەرێمی کوردستانی عێراقە دوورە و ئەمە بووەتە ھۆی گەشەی ئابووریی دانیشتووانی ئەم شارۆچکە. ھەروەھا نزیک بوون بە گۆلی زرێبار و ناوچەی ھەورامان کە دوو ناوچەی گەشیتارین بوونەتە ھۆی بەناوبانگ بوونی ئەم شارۆچکە. بە پێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١١[٢] مەریوان ١١٠٤٦٤ کەس دانیشتووی ھەبووە. زاراوەی سەرەکیی دانیشتووانی سۆرانییە ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش ھەورامیی تێدایە.[٣]
مەریوان قەڵا | |
---|---|
شار | |
![]() نەخشەی مەریوان لە OpenStreetMapدا | |
پۆتانەکان: 35°31′N 46°10′E / 35.517°N 46.167°Eپۆتانەکان: 35°31′N 46°10′E / 35.517°N 46.167°E | |
وڵات | ![]() |
پارێزگا | کوردستان |
شارستان | مەریوان |
بەرزایی | ١٣٠٥ مەتر (٤٬٢٨١ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ١٩٥،٢٦٣ [١] |
زمان و ئایین | |
• زمان | کوردی (سۆرانی) |
• ئایین | ئیسلام (سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٨٧ |
مێژوودەستکاری
سەرچاوە مێژووییەکانی سەردەمی سەفەوی، قاجاڕ و عوسمانی ئاماژەی زۆریان تێدایە بە ڕوودانی شەڕ لە مەریوان یا لە دەشتی مەریوان. زۆری ئەم شەڕانە لە نێوان ئێران و عوسمانی یا میرنشینە کوردییەکاندا ڕووی داوە.[٤] مەریوان سنووری نێوان ئیمپراتۆریی قاجاڕ و عوسمانی بووە و زۆر جار شوێنی شەڕ و ناکۆکیی تایەفە کوردەکان بووە.[٥]
دەریاچەی زرێباردەستکاری
زرێبار یان زرێوار دەریاچەیەکی گەورەی سروشتیی ئاوی شیرینە کە لە ٣ کیلۆمەتریی ڕۆژاوای شاری مەریواندایە. ئاوی زرێبار لە سەرچاوە ئاوییەکانی بنی خۆیەوە ھەڵدەقوڵێت و ھیچ ڕووبارێکی تر ناڕژێتە ناوی و ھەروەھا ساڕێژی ئاوەکەشی چەمی زرێبار پێک دێنێت کە بە دەشتی مەریواندا تێپەڕ دەبێت و دەڕژێتە سەر ڕووباری سیروان. زرێبار و سروشتی دەوروبەری کە دەشت و کێو و دارستان و گیانلەبەری جۆراوجۆری تێدایە، یەکێک لە سەیرانگا بەناوبانگە گەشتیارییەکانی کوردستان و ئێرانە. بەرزاییەکەی لە ئاستی دەریاکان ١٢۹٠ مەترە[٦] و درێژییەکەی (ئاڕاستەی باشووری-باکووری) زیاتر لە ٨ کیلۆمەترە و پانییەکەشی (ئاڕاستەی ڕۆژھەڵات-ڕۆژاوا) نزیکەی ٣ کیلۆمەترە.[٧] لە ھەندێک لە زستانە ساردەکاندا ڕووی زرێبار بە تەواوی سەھۆڵ دەبەستێت.
پێشانگادەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ http://www.amar.org.ir/Default.aspx
- ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". لە ڕەسەنەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ڕێکەوتی ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ گۆڤاری مەھاباد، ساڵی چاردە، ژمارە ١٦٣، ساڵی ١٣٩٣، گەشتێ بۆ مەریوان (بەشی یەکەم)، مەلا مستەفا ڕەشیدی زاواکێو
- ^ ماھشرف بنت ابوالحسن مستورە کردستانی. "تاریخ کردھای اردلان،" بە تصحیح سیامند خلیلی، انتشارات کردستان، سنندج، ١٣٩٤، شابک: 9789649801742.
- ^ میرزا شکرالله سنندجی، تحفه ناصری در تاریخ و جغرافیای کردستان، مؤسسه انتشارات امیر کبیر, ١٩٨٧.
- ^ نەخشەی ١:١٠٠٠٠ شاری مەریوان، بەرھەمی «مسکن و شهرسازی استان کردستان»، ساڵی ٢٠٠٠.
- ^ https://www.openstreetmap.org/#map=13/35.5368/46.1105&layers=C
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە Category:Marivan تێدایە. |