ئۆوپن ستریت ماپ
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
ئۆوپن ستریت ماپ (بە ئینگلیزی: OpenStreetMap، واتا: نەخشەی شەقامیی کراوە، کورت دەکرێتەوە بۆ: OSM) پرۆژەیەکی جیھانییە کە بەشداربووانی نەخشەیەکی ئازادی سەرانسەری جیھان دروست دەکەن. پرۆژەکە لە لایەن ستیڤ کۆست (Steve Coast) لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە بریتانیاوە دەستی پێ کرد.
![]() | |
![]() OpenStreetMap of Cambridge, England | |
چەشنی وێبگە | Collaborative mapping wiki |
---|---|
بەردەستە بە | ڕووکاری سایت بە زیاتر لە ٥٠ زمان وەرگێڕراوەتەوە و بۆ زمانەکانی نەخشەکە سنوورێک نییە |
خاوەن | جڤاتی OpenStreetMap. پشتوانی پرۆژەکە ڕێکخراوەی OpenStreetMap. |
دروستکراو لەلایەن | ستیڤ کۆست |
وێبگە | openstreetmap.org |
بازرگانی | نە |
تۆمارکردن | پێویستە بۆ بەشداربووان |
خستنەکار | ١ی تەممووزی ٢٠٠٤ |
مۆڵەتنامەی ناوەڕۆک | ODbL |
شێوازی دروستکردنی نەخشە
دەستکاریلە سەرەتادا تەنھا بە کۆکردنەوەی داتای بەشداربووە خۆبەخشەکان نەخشە دروست دەکرا. کە داتا بریتی بوو لە فایلەکانی ڕووپێویی GPS دەستی و وێنە و دەنگ و بیرەوەریە نووسراوەکان. بەڵام ئێستا بە ھۆی لە بەر دەست بوونی وێنەی ئاسمانیی زۆربەی شوێنەکان دروستکردنی نەخشە بە digitizationی وێنەکان دەقیقتر و خێراتر بووەتەوە. ھەروەھا ھاوردەکردنی داتا شوێندارەکان کە زۆرتر لە لایەن حکوومەتەکانەوە دەبەخشرێت بە پرۆژەکە پەرەی زۆری داوە بە نەخشەکە.
بەرنامەکانی دروستکردنی نەخشە
دەستکاری- بەرنامەی iD کە بەرنامەیەکی ناو وێبگەڕە و بە HTML5 و d3.js بە دەستی کۆمپانیای MapBox دروستکراوە.
- بەرنامەی Flash-basedی Potlatch.
- JOSM و Merkaartor کە دوو بەرنامەی desktop بۆ بەشداربووە پێشکەوتووەکانن.
پەراوێزەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ویکیمیدیا کامنز میدیای پەیوەندیداری بە ئۆوپن ستریت ماپ تێدایە.