زمانی کوردی
زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی سۆرانی: زمانی کوردی، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە خەڵکی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە زمانی کەڤناری مادی کەوتووەتەوە.[١] زمانی کوردی لە نێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پرژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ.[٦]
وشەدەستکاری
زمانی کوردی ٧٣٥،٣٢٠ وشەی سەرەکیی لەخۆدەگرێت، بەمەش دەبێتە سێیەم زمان کە زۆرترین وشە لەخۆدەگرێت لەدوای فینلاندی و کۆری، زمانی کوردی بە ھەموو شێوەزارەکانییەوە کۆی گشتی ١،٢٠٠،٠٠٠ ملیۆن وشەی تێدایە کە ١،٦٠٠،٠٠٠ وشەی لەگەڵدایە بە ھەموو دەربڕین و دەستەواژەکانییەوە. زاراوە سەرەکیییەکانی زمانی کوردی بریتین لە کوردی باکوور (کرمانجی)، کوردی ناوەڕاست (سۆرانی) کە ئەم زاراوەیە نزیکەی ٩٢ ھەزار وشەی تێدایە لە فەرھەنگی زانستگای کوردستان،[٧] کوردی باشوور (خواروو). زمانەکانی زازاکی-گۆران کە کۆمەڵەیەکی جیاوازن لە زمانەکانی باکووری ڕۆژاوای ئێران کە دوو زاراوەی کوردین، لە لایەن چەند ملیۆن کوردێکی نەتەوەیییشەوە قسەیان پێدەکرێت. توێژینەوەکان تا ساڵی ٢٠٠٩ مەزەندە دەکەن کە لە نێوان ٨ بۆ ٢٠ ملیۆن کەسی کوردی زمانی ڕەسەن لە تورکیادا ھەن. کوردی لە دوو ئەلفوبێی ستاندار پێکدێت؛ کرمانجیی (لاتینی) و سۆرانی بە پیتی عەرەبی و فارسی و چەند پیتێکی زاراوەی خۆی. زۆرینەی کورد بە کرمانجی قسە دەکەن کە دەکەونە باکوور سووریا و باشووری ڕۆژھەڵاتی تورکیا.[٨][٩][١٠][١١]
مێژوودەستکاری
بنەڕەتی زمانی کوردی بە بڕوای مێژوونووسان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ساڵ پێش زایین کە دەگەڕێتەوە بۆ زمانە ھیندووئەورووپییەکان.[١٢] لە کۆنترین دەقە ئایینییەکانی زمانی کوردی‌دا پەرتووکی ڕەشی ئێزیدییە کە پەرتووکی پیرۆزی باوەڕی ئێزیدییەکانە. وا دادەنرێت کە لەکاتێکدا لە سەدەی ١٣ی زایینی‌دا لەلایەن حەسەنی کوڕی عودەی (لەدایکبووی ١١٩٥ی زایینی)، کوڕەزای شێخ عودەی کوڕی موسافیر (مردووی ١١٦٢) دامەزرێنەری ئایینەکە. گێڕانەوەی ئێزیدییەکان لەبارەی دروستبوونی جیھان و سەرچاوەی مرۆڤ و چیرۆکی ئادەم و حەوا و قەدەغەکردنە سەرەکیییەکانی باوەڕ کە تێدایە. لە سەدەی پازدەھەمەوە تا حەڤدەھەم، ھۆنەران و نووسەرانی کلاسیکی کورد زمانێکی وێژەییان پەرەپێدا. لە دیارترین ھۆنەرانی کلاسیکی کوردی ئەو سەردەمە، عەلی حەریری، ئەحمەدی خانی، مەلای جزیری، فەقێ تەیران بوون.
ماوریزیۆ گارزۆنی قەشەیەکی ئیتاڵیی دوای ھەژدە ساڵ کاری بانگەوازی لەنێو کوردانی ئامێدی یەکەمین ڕێزمانی کوردی بە ناوی «Grammatica e Vocabolario della Lingua Kurda» لە ساڵی ١٧٨٧ لە ڕۆما بڵاوکردەوە. ئەم بەرھەمە لە مێژووی کورددا زۆر گرنگە، چونکە یەکەم دانپێدانانە بە بەکارھێنانی بەربڵاوی زمانێکی کوردی تایبەت. گارزۆنی لەلایەن زانایانی دواترەوە نازناوی باوکی زانستی کوردی پێبەخشرا. ماوەیەکی زۆرە زمانی کوردی لە بەشێکی زۆری کوردستان قەدەغە کراوە. دوای کودەتای تورکیا لە ساڵی ١٩٨٠ تا ساڵی ١٩٩١ بەکارھێنانی زمانی کوردی لە تورکیا نایاسایی بوو و ڕەنگە ئێستا خراپتر بێت.[١٣][١٤][١٥]
و لە عێراق زمانێکی فەرمیییە ھاوکات لەگەڵ زمانی عەرەبی، کە لە دوای نووسینی دەستووری نوێی عێراقەوە لە حوزەیرانی ٢٠٠٤ پەسەند کراوە.[١٦]
زمانی کوردی پاش ئیسلامدەستکاری
ھێشتا نیوه‌ی یه‌که‌می سه‌ده‌ی حه‌وته‌می زایینی کۆتایی نه‌ھاتبوو کە ئایینی ئیسلام و سوپای موسوڵمان که‌له‌به‌ری کرده ناو ئیمپراتۆریه‌تیی ساسانی و پاش چه‌ند ساڵ بووه ھۆی ڕووخاندنی. دوای ئەوە زمانی سێزدە سەدەیی ئا‌ڤێستا کە کاریگەری لەسەر زمانی خەڵکەکە ھەبوو لەلایەن قورئانەوە شوێنەکەی پڕکرایەوە، ئایینی ئیسلام ھه‌ندێک ئه‌رک و فه‌ڕزی ھەبوو کە موسوڵمانه‌کان ده‌بوو وەک فەرز جێبەجێی بکەن و بۆ ئەوەش دەبوو ناوی ئەرک و فرمان و ئایەت و فەرموودەکان بە زمانی دایکی ئایینەکە وەربگرن کە عەرەبی بوو.
زمانی ئایینی نوێ ھه‌ڵگری ھه‌ندێک ده‌نگ بوو که له زمانه ئێرانییه‌کاندا نه‌ده‌بیندرا. گومان له‌وه‌دا نییه که کوردییەک یان فارسییه‌ک که ھاوچه‌رخی سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ئیسلامی بوو، تا ماوه‌یه‌کی زۆر نه‌یانده‌توانی که ده‌نگه‌کان وه‌ک عەره‌به‌کان بڵێن، فارسه‌کان و زۆرێک له موسوڵمانه‌کان، ئێستاش به ته‌واوی ناتوانن ئه‌م ده‌نگانه بڵێن. به‌ڵام له هه‌ندێک له زاراوه کوردییه‌کان دا کورده‌کان جگه له ده‌نگی (چ) سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کان به‌باشی ده‌ڵێنه‌وه، به جۆرێک که ئه‌م ده‌نگانه وه‌ک ده‌نگی ڕه‌سه‌نی ھه‌مان زاراوه‌یان لێھاتووه. گۆڕانکارییه‌کان لێره‌دا کۆتای‌یان پێ نایه‌ت، هه‌ندێک له ده‌نگه پێوه‌ندیداره‌کان به پیتی له هه‌ندێک وشه‌کانی وه‌ک (ک) یان (گ) ، جێگۆرکێیان کردووه له‌گه‌ڵ پیتی (ق) عه‌ره‌بی، ده‌نگێک که ئایینی نوێ هێناویه‌ته ناو کوردستانه‌وه.
زمانه هه‌رێمییه‌کانی ئه‌م شانشینی نوێ موسوڵمان بووه له بره‌و نه‌که‌وتن، چونکە زمانی زاره‌کی و ئاخاوتنی خه‌ڵک بوون و گه‌شه و په‌ره‌ی خۆیان له هه‌لومه‌رجێکی نوێ‌دا ده‌ست پێکرده‌وه. بەریەککەوتنی زمانه ئێرانییه‌کانی سه‌رده‌می کۆتایی چه‌رخی ساسانی و سه‌ره‌تای سه‌رھه‌ڵدانی ئیسلام بووه هۆی ده‌رکه‌وتنی فارسی نوێ و له ڕۆژاوای ئه‌و وڵاته بووه ھۆی سه‌رھه‌ڵدانی «کوردی».
هه‌رتک له‌م زمانانه واته فارسی نوێ و کوردی خاوه‌نی زاراوه و بن زاراوه‌ی زۆرن. پاش په‌ره‌پێدانی ئیسلام، فارسی نوێ زاراوه‌یه‌ک بوو که به پێی بناخه هه‌ره کۆنه‌کانی خۆی ئاوێته‌ی زاراوه‌کانی تر ببوو و ئه‌م تێکه‌ڵبوونه ته‌نانه‌ت به‌ر له سه‌رده‌می ساسانییه‌کان ده‌ستی پێ‌کردبوو. فارسه‌کان به‌ر له کورده‌کان که‌وتنه هه‌وڵ بۆ زیندوو کردنه‌وه‌ی زمانه‌کەی خۆیان و ده‌ستیان کرد به نووسین. دیاره په‌ڕتووکی شانامه‌ی ئه‌بو مه‌نسووری – که خودی پەرتووکەکە له‌نێو چووه و ته‌نها پێشه‌کیییه‌کی لێ به‌جێ ماوه - ئه‌گه‌ر تاکە پەرتووک نه‌بێت، کۆنترین پەرتووکە که به فارسی نووسراوه (ساڵی ٣٤٦ کۆچی - ٩٢٧ی زایینی) و تا ئێستا ماوه‌ته‌وه و له فه‌وتان ڕزگاری بووه.
کۆنترین به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی نوسراوی کوردی له سه‌رده‌می نوێ‌دا که ھه‌یه، چوارینه‌کانی «بابا تاهیری عوریان»ە، که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی یازده‌ی زایینی له ھەمەدانی ئێستا - ھێگمه‌تانه‌ی پایته‌ختی ماده‌کان - به زاراوه‌ی کوردیی باشووری ھۆنراوه‌ته‌وه. ئه‌م چوارینانه به‌بێ مه‌به‌ستی نزیک کردنه‌وه‌ی زمانه‌که‌یان به زمانی فارسی - تاڕاده‌یه‌ک گۆڕدراون. سه‌ره‌ڕای گشت ئه‌مانه، ھیچ گومانێک له‌وه‌دا نییه کە باباتاهیر چوارینه‌کانی خۆی به شێوه‌ی فۆلکلۆری – که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به فه‌ھله‌وه‌ی (په‌ھله‌وی، فه‌هله‌ویات یان په‌ھله‌ویات) ده‌ناسرا - ھۆنیووه‌ته‌وه.
بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فه‌هله‌وی دکتۆر مۆعین ده‌ڵێ: په‌هله‌وی، " فه‌هلویه مر" : بریتییه له‌وه‌ی که ٣٠٠٠ دانه له گۆرانیه وتراوه‌کان به یه‌کێک له زمانه‌کانی وڵاتی ئێران (جگه له زمانه زاره‌کی و فەرمیییەکان) له‌سه‌ر کێشێک له کێشە عه‌رووزییه‌کان یان کێشی هێجایی هۆنراونه‌ته‌وه و به‌شێکیان له‌سه‌ر شێوازی چوارینه یان دوو به‌یتیین، په‌هله‌وی یان په‌هله‌ویات له‌سه‌ر کێشێکی تایبه‌ت و وه‌کو گۆرانیی خوێندراوه‌ته‌وه و جاری وایه پێیان وتوه په‌هلوه‌ی یان ئورامه، ئورامه‌ن و ئورومنایان. ئورامن (اورومنان) کێشێکی کۆنه له مووزیکدا و له‌سه‌ر شێوه‌ی «به‌حر هزج مسدس»ە که پێیان ده‌وت فه‌هله‌ویات. ڕه‌نگه بۆ تێگه‌شتن له‌م بابه‌ته، که ئورامنان هه‌مان جۆری فارسی (هۆرامه نان)ی کوردیه و هه‌مان وشه‌ی کوردی هه‌ورامانه، پێویست به ماندووبوونی زۆر ناکات. هه‌ورامه‌نان – هه‌ورامان = هور + امان (امدند) + ئه‌و کاته‌ی که خۆر هه‌ڵدێت. یان وه‌ک ده‌ڵێن به‌یانیان (بامدادان) ئێواران کاتی ئێوارە (عصر).
هه‌روه‌ک ده‌زانین کاتی به‌یانی تا نیوه‌ڕۆ، یه‌کێک له‌و پێنج کاتانه بووه که زه‌رده‌شت بۆ نه‌زر و پاڕانه‌وه دیاری کردووه و ڕێوڕه‌سمی خۆی هه‌بووه، کۆپله‌یه‌ک له‌و پاڕانه‌وه له خواره‌وه هاتووه: نمو هوره خشه ایته اسپایی واته : نوێژ بۆ هور (خۆر) که تیشکی تیژی به‌تینی هه‌یه.
ئه‌م پاڕانه‌وه‌یه وه‌ک هه‌موو پاڕانه‌وه‌کانی ئایینی زه‌رده‌شت له‌گه‌ڵ مووزیکی تایبه‌ت له‌به‌ر خۆوه یان به‌ده‌نگی به‌رز وتراوه و وا دەوترێت خه‌ڵک پێیان وتووه (نوێژی هر) یان (پاڕانه‌وه‌ی ھه‌ورامانان). دیاره که پاش په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلام نه‌زر و پاڕانه‌وه له بره‌و ده‌که‌وێت. بەڵام نه‌وا (هه‌وا) مووزیکەکەی له ناو خه‌ڵک دا ماوه‌ته‌وە - به‌ره‌به‌ره بووەته نه‌وا (گۆرانی) و پێیان وتووه فه‌هله‌ویاتی ئه‌مانان (فھلویات امانان). به بڕوای شەهین کەریمی نووسەر، (ھورە) یان هۆرە که ئێستا یه‌کێک له ئاوازه کوردییه‌کانه، هه‌مان (هورامانان - هه‌ورامانان)ە که به‌شێک له ناوه‌که‌ی خۆی پاراستووه و ناوه‌که‌ی وه‌ک (الله ویسی) به ته‌واوی نه‌گۆڕاوه.
دکتۆر عه‌بدولحه‌کیمی موونته‌سر له ژماره ٢٠٠ی گۆڤاری ئه‌لعه‌ره‌بییه له مانگی ته‌مووزی ١٩٧٥، له وتارێکدا به ناونیشانی (ابن وحشیه و کتابه في الفلاحة و هو اقدم الکتب في العربیە) ئیبنی وه‌حشی و پەرتووکه‌که‌ی له‌سه‌ر زانستی کشتوکاڵ کە کۆنترین پەرتووکی عه‌ره‌بی بڵاوکردووەته‌وه و ده‌نوسێت:
«و اته نقل اکثر کتبه من اللغة النبطة، ولم ینشر من تالیفه في اللغە العربیە سوی "شوق المستهام في معرفة رموز الاًقلام" و قد ذکر في آخر کتابه هذا انه ترجم من اللغة الکردیە، کتاباً في علل المیاه و کیفیە استخراجھا و استنباطها من الاًراضي المجھولة الاصل».
«زانیارییه‌کانی له پەرتووکێکه‌وه به زمانی نێبتی وه‌رگرتووه و شتێکی له زانیاری خۆی به زمانی عه‌ره‌بی جگه له (شوق المستهام فی معرفة رموز الاقلام ) باس نه‌کردووه و له کۆتایی پەرتووکەکەی دا باسی پەرتووکێک به زمانی کوردی ده‌کات که بابه‌تێکی له سه‌ر گرفتی ئاو و چۆنییه‌تی به‌کارھێنانی ئاوی ژێر زه‌وی تێدایه».
مامۆستا «گیوی موکریانی» له فه‌رهه‌نگی مھاباد لاپه‌ڕه ٧٧١ و ٧٧٢ تێروته‌سه‌ل تر باسی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی کردووه و به پێی نوسراوه‌که‌ی ئه‌و «ئیبن وه‌حشی» پەرتووکی (شوق المستهام)ی له ساڵی ٢٤١ی کۆچی نوسیوە و دیاره که له سه‌رچاوه‌کانی ئه‌م پەرتووکەدا ئاماژه به وه‌رگێڕدراوی پەرتووکێکی کوردی ده‌کات کە ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ر له نوسینی پەرتووکی (شوق المستهام). ئه‌م پەرتووکە له ساڵانی سه‌ره‌تایی سه‌ده‌ی سێھه‌م به‌ده‌ست خه‌ڵکه‌وه بووه و ده‌بێ لانیکه‌م چه‌ند ساڵێک به‌سه‌ر نوسینی دا تێپه‌ڕ بێت. هه‌ر بۆیه ئه‌م پەرتووکە - ده‌توانین پێی بڵێین «ئاونامه». «ابن وه‌حشی» وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و دەکرێت له ساڵه‌کانی کۆتایی سه‌ده‌ی دووەمی کۆچی دا نوسرابێت.[١٧]
شێوەزارەکانی کوردیدەستکاری
زمانی کوردی چەند شێوەزارێکی سەرەکیی ھەیە کە جیاوازیی زۆریان ھەیە و زمانناسەکان لەسەر چۆنییەتی جیاکردنەوەی ئەم شێوەزارانە یەکدەنگ نین و زۆرێک لە زمانناسەکان باوەڕیان بە ماڵباتی زمانگەلی کوردی ھەیە. یانی کورمانجیی باکووری و گۆرانی، بەپێی یاسا و ڕێسای زمان‌ناسی و زمانەوانییەوە، دوو زمانی سەربەخۆی کوردین، نەک دوو شێوەزار. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی زمانی کوردی‌یان دابەش کردووە، بەم چوار دەستەیە بووە:[١٨]
بەجۆری گشتی سنووری دابەشکردنی ئەم زاراوەنە بەم شێوەیە.ئەگەر دوو هێل ببێت.
1.هێلی یەکم هێلێک لە باشووری گۆلی ورمێ بوۆ لای سەرەوەی شنۆ و سۆران هەتا باشووری ئاکرێ و دهۆک و شنگال بەرەو حەسیچ وئەفرین.
2.هێلی دووم هێلێک لە بیجاڕ ورۆژ هەڵات قوروە هەتا باشووری کامێران ولای خۆارەوەی جوانرۆ و ڕەوانسەر وهەتا دەشتی زەهاو وباکووری خانەقین و گوڵاڵە و دووزخورماتوو وباشووری کەرکووک تا دەگاتە رووباری تێگرە. لای سەرەوەی هێلی یکم ئەبێتە زاراوەی کوردیی باکووری.
لای خۆارەوەی هێلی دووم ئەبێتە کوردیی باشووری.
ونێوان ئەم دوو هێلە ئەبێتە کوردیی ناوەندی.
زازاکی یا دیملی ئەکەوێتە ئەوپەری کووردیی باکوور لە گەڵ کووردی باکووری تێکلاوە.
وگۆران یا هەورامییش ئەکەێتە لای خۆارەوە کوردیی ناوەندی ولەگەڵ کوردیی ناوەندی تێکلاوە. جائەم دووزارە هەرچەندە لەیەک دوورن بەڵام لەباری دەستووری وزماناسی ئەچنە سەر یەک بنچینە.
ھەندێک لە زمان‌ناسان، لوڕیش وەک شێوەزارێکی زمانی کوردی پۆلبەند دەکەن. ئەگەرچی لوڕی ژمارەیەکی زۆری وشەی کوردی تێدایە، بەڵام ھێشتاش لێکۆلینەوەیەکی ئەوتۆ لە سەر لوڕی بەردەست نییە.[١] شایانی باسە هێلی نێوان لوڕی وکوردیی باشوور یان کوردی خۆارێن زۆر دیارنیە.
ئەلفوبێی کوردیدەستکاری
بەھۆی ئەوەی کە کوردەکان لەژێر دەسەڵاتی عوسمانی و ئێران بوون و ئەلفوبێی فەرمیی ئەو دوو وڵاتە ئەلفوبێی عەرەبی بوو، کوردەکانیش تا پێش سییەکان تەنیا ئەلفوبێی عەرەبییان بۆ نووسینی کوردی بەکار دەھێنا. لە تورکیا، لە دوای بەفەرمیکردنی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی تورکی، جەلادەت عالی بەدرخان لە ساڵی ١٩٣٢ ئەلفوبێیەکی لاتینیی بۆ زمانی کوردی داھێنا کە ئێستا بە ناوی "ئەلفوبێی ھاوار" یان "بەدرخان" دەناسرێت.
فۆنولۆژیی مێژووییدەستکاری
کوردی | پاڵەویی ئەشکانی | ئەوێستایی | فارسی | پاڵەوی ساسانی | فارسیی کۆن | زمانی نیا ئێرانی | ||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ک. باکووری | ک. ناوەندی | ک. باشووری | ھەورامی | زازاکی | ||||||
s | s | s | s | s | s | s | h | h | θ | *ś |
z | z | z | z | z | z | z | d | d | d | *ź |
s, *hr | s, *hr | s, *hr | *hr | *hr | hr | θr | s | d | ç | *θr |
sp/zw | sp/zw | sp/zw | sp/zw | sp/zw | sp/zw | sp/zw | s/z | s/z | s/z | *św/*źw |
pāš | pāš | pāš | ?? |
?? |
paš | pas-ča | pas | pas | pasā | *pas-ča |
ž | ž | ž | ž | j | ž | j | z | z | j | *j |
ž | ž | ž | ç | j, z, ž | ž | ç | z | z | ç | *ç |
d- | d- | d- | b- | b- | b- | duu- | d- | d- | duv- | *dw- |
xw- | xw- | xw- | w- | w- | wx- | huu-, xv- | x- | xw- | (h)uv- | *hw- |
l, r | ł, r | ł, r | l, ł, r | rr | rδ | rd | l | l, r | rd | *rd |
نادیار | نادیار | نادیار | نادیار | rz | rz | rz | l | l, r | rd | *rz |
j- | j- | j- | y- | j- | y- | y- | j- | j- | y- | *y- |
f(i)r- | f(i)r- | f(i)r- | wur-, har- | r- | fr- | fr- | for-, ھتد | fr- | fr- | *fr- |
w- | w- | w- | w- | w- | f- | θw- | h- | h- | θw- | *θw- |
w, y, (nil) | w, y, (nil) | w, y, (nil) | w, y | w, y | β, δ, γ | b, d, g | w, y, (/nil) | w, y, (') | b, d, g | *b, *d, *g |
w, h, y, (/nil) | w, h, y, (/nil) | w, h, y, (/nil) | w, y, h | w, y, h | b, d, g | p, t, k | b, d, g | b, d, g | p, t, k | *p, *t, *k |
n | n | n | ? |
n | nd | nd | nd | nd/nn | nd | *nd |
žn | žn | žn | žn | šn, zn (?) | zn | sn | šn | šn | šn | *śn |
v | w | w | m | m | -šm | -šm | -šm | -šm | -šm | |
v | w | w | m | m | -hm | -hm | -xm | -hm | -hm | |
h-, k- | h-, k- | h-, k- | h- | h- | x- | x- | x- | x- | x- | *x- |
č- | č- | č- | ? |
ši- | šaw- | šiiu- | šaw- | šaw- | šiyav- | *čyau- |
b- | b- | b-, w- | w- | v- | w- | w- | b- | w- | w- | *w- |
(w)t | wt | ft | wt | wt | ft | ft | ft | ft | ft | *ft |
t | t | t | t | t | xt | xt | xt | xt | xt | *xt |
ھەڵسەنگاندنی زمانی کوردی لەگەڵ زمانە ھیندووئەورووپیییەکاندەستکاری
کوردی | ئاڵمانی | ئیتالیایی | ئینگلیزی | پۆرتووگالی | ئیسپانی | سویدی | فارسی | فەڕەنسی | ھولەندی | |||||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|---|
کوردیی باکووری | کوردیی ناوەندی | کوردیی باشووری | لەکی | ھەورامی | زازاکی | |||||||||
évar | êware | éware | íware | wérega | êre | abend | - | evening | - | - | afton | ivār | - | evond |
bra | bra | bra | bra | bra | bra | bruder | fratello | brother | irmão | hermano | bror, broder | barādar | frère | broer, broeder |
te, tu | to, tu | to | tu | to | ti, to | du | voi | you | tu | te, tú | du | to | te, tu | - |
hesin | asin | asin | asin | asin | asin | eisen | ferro | iron | ferro | hierro | järn | āhan | fer | ijzeren |
erd | zewi, herd | zewy | ? | ? | erd | erde | terra | earth | terra | tierra | jorden | Zamin | terre | aanaarden |
ére | êre | ére | íre | íge | - | hier | - | here | - | - | här | - | - | - |
hingiv | hengwín | hengwyn | ? | ? | hingemín | honig | - | honey | - | - | honung | angabin | - | honing |
kurt | kurt | kurt | kull | kurt | kilm | kurz | corto | short | curto | corto | kort | kutāh | court | kort |
lév | lêw | léw | lic | lic | lew | lippe | labbro | lip | lábio | labio | läpp | lab | lèvre | lip |
meh | mang | mang | mang | mange | menge | mond | mese | moon | - | - | mane | māh | - | maan |
nav | naw | naw | nom | namê | name | name | nome | name | nome | nombre | nämna | nām | nom | naam |
na | na, nexêr | nexer | ? | ? | né | nein | non | no | não | no | nej | na | non | neen |
nú, nuh | nwê | núe | ? | newe | newe | neu | nuovo | new | novo | nuevo | ny | now | nouveau | nieuw |
neh | no | nú | nu | no | new | neun | nove | ninie | nove | nueve | nio | noh | neuf | negen |
cinnet | beheşt | behesht | ? | ? | ? | paradies | paradise | paradise | paraíso | paraíso | paradis | pardis | paradis | paradijs |
spínax | spinax | spenagh | ? | ? | ispanax | spinat | spinacio | spinach | espinafre | espinaca | spenat | esfanāj | épinard | spinazie |
stér | estêre | estere | asare | hesare | estare | stern | stella | star | estrela | estrella | stjärna | setāre | astre | ster |
dot | kiç, kij | kch | dit | - | tochter | - | daughter | - | - | dotter | doxtar | - | dochter | |
dlop | dlop | dlop | ? | dlop | dalpa | tropfen | - | drop | - | - | droppa | - | - | druppel |
ڕێزمانی کوردیدەستکاری
جێناوە سەربەخۆکاندەستکاری
کەس | کوردیی باکووری |
کوردیی ناوەندی |
کوردیی باشووری |
لەکی | ھەورامی | زازاکی | ||
---|---|---|---|---|---|---|---|---|
ڕێک | چەوت | ڕێک | چەوت | |||||
١. ت. | ئەز | من | من | من | م | من | ئەز | مـ(ـن) |
٢. ت. | تو | تە | تۆ | تو | توو | تۆ | ت | تۆ |
٣. ت. ن. | ئەو | وی | ئەو | ئەو | ئەوە (iw) | ئاڎ | ئۆ | ئەی |
٣. ت. م. | وێ | ئاڎە | ئا | ئایە | ||||
١. ک. | ئەم | مە | ئێمە | ئیمە | ئیمە | ئێمە | ما | |
٢. ک. | ھوون | وە | ئێوە | ئیوە | ھۆمە | شمە | شما | |
٣. ک. | ئەو | وان | ئەوان | ئەوان | ئۆوێن/ئۆنە (iwin) | ئاڎێ، ئاڎیشا | ئێ | ئینان |
جێناوە لکاوەکاندەستکاری
کۆمەڵەی یەکەمدەستکاری
کەس/ژمارە | تاک | کۆ |
کەسی یەکەم | م | مان |
کەسی دووەم | ت | تان |
کەسی سێیەم | ی | یان |
کۆمەڵەی دووەمدەستکاری
کەس/ژمارە | تاک | کۆ |
کەسی یەکەم | م | ین |
کەسی دووەم | یت | ن |
کەسی سێیەم | ێت/ات | ن |
کۆمەڵەی سێیەمدەستکاری
کەس/ژمارە | تاک | کۆ |
کەسی یەکەم | م | ین |
کەسی دووەم | یت | ن |
کەسی سێیەم | () | ن |
نێر و مێدەستکاری
- تاکی ناسراو لە کورمانجیدا بۆ ڕەگەزی مێ پاشگری «ا»، و بۆ ڕەگەزی نێر پاشگری «ێ» بۆ وشەکان زیاد دەکرێت.
- لە سۆرانیشدا بۆ ھەردوو ڕەگەز پاشگری «ی» زیاد دەکرێت.
سۆرانی | کچ ی باش | خوشک ی باش | دایک ی باش |
کورمانجی | کچ ا باش | خوشک ا باش | دایک ا باش |
سۆرانی | کوڕ ی باش | برا ی باش | باوک ی باش |
کورمانجی | کوڕ ێ باش | برا یێ باش | باڤ ێ باش |
- لە حاڵەتی کۆی ناسراودا نێر و مێ نییە، پاشگری «ێن» زیاد دەکرێت لە کورمانجیدا ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن ھەبوو ئەوا «یێن» زیاد دەکرێت.
- لە سۆرانی‌دا پاشگری «انی» زیاد دەکرێت و بە ھەمان شێوەی کورمانجی ئەگەر پیتی کۆتایی بزوێن بوو، دەبێتە «یانی».
سۆرانی | کوڕ انی باش | برا یانی باش | باوک انی باش |
کورمانجی | کوڕ ێن باش | برا یێن باش | باڤ ێن باش |
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ئ ا ب Kurdish Language - Kurdish Academy of Language
- ^ "Kurdisch". Archived from the original on 9ی Septemberی 2010. Retrieved 26ی Mayی 2010.
{{cite web}}
: Check date values in:|access-date=
و|archive-date=
(help) ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. - ^ ئەلفوبێی یەکگرتووی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
- ^ Iraqi constitution, article 4 ١٣ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ European Charter for Regional or Minority Languages ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ Kurdish Language - Britannica Encyclopedia
- ^ ماجد مەردۆخ ڕۆحانی (٢٠١٨). فەرھەنگی زانستگای کوردستان. سنە، ئێران: پەخشانگای زانستگای کوردستان.
- ^ Deng Publications Dictionary of all Kurdish dialects (2017). Dictionary of all Kurdish dialects. Deng publications.
- ^ https://web.archive.org/web/20200902210238/https://web.archive.org/web/20120118184312/http://gulf2000.columbia.edu/images/maps/Mid_East_Linguistic_lg.jpg
- ^ https://web.archive.org/web/20180702122053/https://books.google.fr/books?id=dgDi9qFT41oC
- ^ https://web.archive.org/web/20200507135639/https://ecumenico.org/kurmanji/
- ^ https://m.dw.com/ar/%D8%A7%D9%84%D9%84%D8%BA%D8%A9-%D8%A7%D9%84%D9%83%D8%B1%D8%AF%D9%8A%D8%A9/t-39426796
- ^ Ernest R. McCarus, Kurdish Language Studies, The Middle East Journal, Published by Middle East Institute, Washington, 1960, p.325
- ^ https://www.institutkurde.org/en/conferences/kurdish_studies_irbil_2006/Mirella+GALETTI.html#_ftn5
- ^ Ross, Michael. The Volunteer (chapter: The Road to Ankara)
- ^ https://web.archive.org/web/20201127181042/http://www.msn.com/
- ^ https://zaniary.com/blog/61ba4848bf898
- ^ زاراوەکانی زمانی کوردی - ئاکادمیی زمانی کوردی
بەستەرە دەرەکییەکاندەستکاری
ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی باشووری لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی لەکی لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئەزموونی ویکیپیدیای کوردیی ھەورامی لە ئینکۆباتۆری ویکیمیدیا |
ئینستیتوودەستکاری
فەرھەنگدەستکاری
- کوردی-ئاڵمانی-کوردی
- کوردی-ئینگلیزی (بۆ کۆمپیتەر)
- ئینگلیزی-کوردی (بەرھەمی ئەرداڵ ڕۆناھی)
- ئینگلیزی-کوردی
- تورکی-کوردی-تورکی
- واجشناسی کوردی خوارگ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زمانی کوردی تێدایە. |