فەقێ تەیران
فەقێ تەیران یا فەقێی تەیران (لەدایکبووی ١٥٦٣ – مردووی ١٦٤١)[١] ھۆنراوەنووسێکی ناوداری کلاسیکی کوردە کە بە شێوەزاری کورمانجی شیعری نووسیوە.
فەقێ تەیران | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٥٩٠ Bahçesaray |
مەرگ | ١٦٦٠ (بە تەمەنی ٧٠
) Bahçesaray |
پیشە | نووسەر، شاعیر |
ژیاننامە دەستکاری
فەقێ تەیران زۆر کەم لەسەر ژیانی نووسراوە، گوتراوە کە لە کاتی لاویدا دۆستی مەلای جزیری بووە، ئەوەی لە پەیوەندییەکەی لەگەڵ جزیری ماوەتەوە وتووێژێکی شێعرییە لە نێوان ئەم دوو شاعیرەدا،[١]
مارف خەزنەدار ماوەی ژیانی بە ١٥٦٣ تا ١٦٤١ دیاری کردووە،[١] بەڵام کوردۆ ئەم ماوەیەی بە ١٥٩٠ تا ١٦٦٠ تۆمار کردووە.[٢]
شێعر دەستکاری
ھۆنراوەکانی فەقێ تەیران بە کوردیی باکوورین و لەسەر کێشی بڕگەیی نووسراون. نموونەیک لە ھەلبەستی ھای ئاڤ
- ھای ئاڤ و ئاڤ ھای ئاڤ و ئاڤ
- ما تو ب عەشق و موحبەتێ
- مەوج و پێلان تاڤێی بەلاڤ
- ب سەکنە و بێ ڕاحەتێ
- ژ عەشقا کێ ھەر تێی و تێی
- ھەتا کەنگێ ھەر بێی و بێی
- بۆ من بێژا حەیرانێکێ
- دا ئەز بزانم قسەتێ
- لازم تە مەحبووبەک ھەیە
- یان دۆست و مەتلووبەک ھەیە
- یان مەتل و مەنسووبەک ھەیە
- لەوا بێ لباس و کیسوەتێ
میرات دەستکاری
فەقێی تەیران لە چەرخی خۆی و دوای مردنیشی ناسراو بووە. ئەحمەدی خانی لە شێعری خۆیدا ئاماژە بە ناوی فەقێی تەیران دەکات.[١][٣] بڕێک لە شێعرەکانی فەقێی تەیران کراون بە گۆرانی.
بەرھەمەکان دەستکاری
سەرچاوەکان دەستکاری
بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |