شێخی سەنعان یەکێک لە بەرھەمەکانی فەقێ تەیرانە، کە بەسەرھاتی شێخێکی موسوڵمانی سۆفی بە شێوەی چیرۆکێکی شیعری دەگێڕێتەوە.

شێخی سەنعان
نووسەرفەقێ تەیران
وڵاتکوردستان
زمانکورمانجی
بابەتشیعر

کورتەیەک لە ناوەرۆکی شێخی سەنعان دەستکاری

شێخی سەنعان، کەسێکە ھەردەم خەریکی زیکر و تاعەتی خودایە و سەرداری پێنسەد سۆفییە. کار و خەباتی شێخ بە تەواوی بۆ ئاخیرەتێیە و دڵی لە خۆشییەکانی ئەم دونیایە بەرداوە. شێتەکان و ئاقل سووکەکان دەچنە لای شێخی سەنعان ھەتا شیفای پەیدا بکەن. فەقێ تەیران کەسایەتی شێخی سەنعان بەم شێوەیە وەسف دەکات.[١][٢]


شێخەک ھەبوو سەنعانیان
سەرداری پانسەد سۆفیان
چووبوو مەقامێ ئەولیان

دایم د زیکر و تاعەتێ

تاعەت دکر دایم مەدام
گەھ ژ قوعوود گەھ ژ قیام
حەفتێ و حەفت ساڵان تەمام

خالی نەبوو ژ خزمەتێ

وی ھەر زەوادە کار دکر
زکرەکی بێ ھەژمار دکر
ژ دنیایێ ئیستخفار دکر

دوور بوو ژ ھەر ج سبھەتێ

تەمەنی شێخ ٧٧ ساڵ دەبێت. ڕۆژێک سۆفییەکان کۆ دەبنەوە و بڕیار دەدەن بچن بۆ حەج. ٥٠٠ سۆفی شێخی سەنعان بە بەڕێوبەریی ھەڵدەبژێرن و دەکەونە ڕێی حەج. کاروانی حاجییەکان لە نزیک شاری تیفلیس لە باغێک ماوەیەک پشوو دەدەن. ئەو باغە، باغی کچی حوکمداری گورجانە. لە باغەکە چاوی شێخ بە کچی گورجی دەکەوێت و ئەوینداری دەبێت. شێخی سەنعان دوای ئەوەی کچەکە دەبینیت بڕیار دەدا لەوێ بمێنیت و خزمەتی کچی گورجی بکات. سۆفییەکان ھەر چەند ھەوڵ دەدەن ناتوانن شێخی سەنعان لە بڕیارەکەی پاشگەز بکەنەوە و بە ناچار لە شێخ جیا دەبنەوە و بەبێ ڕێبەر وەڕێ دەکەون.

شێخ ل خوە ناکت ستاران
ئەشکەرە خوە گۆتە یاران
ئاخ ژ دەستێ دۆھتا کوفاران

بمرە دینێ شرکەتێ

بێ مەزھەب و بێ دین کرم
بێ خوەندن و یاسین کرم
ژ یار و بران شەرمین کرم

وەردەک خەیالا من نە تێ

لەو نەسیم وەردان بخوونم
بەژنەکێ نزیک دبینم
دین دبم وەر دمینم

دل ژ من بر قامەتێ

شەرم و ئەدەب چوو وێ دەمێ
نالی ژن تیرا سەرتەمێ
بوویە کەنینێ ئالەمێ

ئاڤێت کراسێ ڕوومەتێ

شێخی ٧٧ ساڵە، لە ڕێی حەجدا، بە ھیوای ئەوەی کچی مەسیحی ئیشارەتێکی پێ بکا واز لە ھەموو شت دێنێت. کاتێک شێخ ئەوینی خۆی لە کچی گورجی ئاشکرا دەکات، کچەکە دەڵێ، ئەگەر شێخ ببێتە مەسیحی ئەوا مەجال دەدات کە یەکتر ببینن. شێخ ھەموو مەرجەکان قەبوڵ دەکات. شێخی ٧٧ ساڵە، ڕێبەری کاروانی حاجییان، وای لێ دێت دەست بە خواردنی مەی بکات.

شێخ بەسەرھاتی خۆی ئەوا وەسف دەکات:

ھەم نۆ کرم، ھەم بەد کرم
کو ئەوێ ئەز ئیساوی کرم
ژ وێ تەریقێ دەر کرم

کافر کرم بێ موروەتێ

کافر کرم، مەیخور کرم
دیوانە و ئەپتەر کرم
بالەکێ ژ پێغەمبەر کرم

ئەڤ ڕەنگ بەلا ل سەر من تێ

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ Feqê Teyran, Şêx Sen'an, Weşanên Roja Nû, Stokholm 1986
  2. ^ Feqiyê Teyran, Ey Avê Av & Şêxê Sen'anî, Weşanên Enstîtuya Kurdî ya Stenbolê, Stenbol 1999

سەرچاوەکان دەستکاری