ڤەژینبوکس (Vejîn Books) پرۆژەیەکە بۆ کۆکردنەوەی زانستییانەی دەقی ئەدەبی و مێژووییی زمانی کوردی لەسەر وێبدا کە ناوەندی فەرھەنگی ھونەریی ڤەژین بەڕێوەبەرێتی. ئەم پرۆژەیە بە شێوەی ویکی بەڕێوە دەچێت و بەشداربووان بەردەوام خەریکی چاکسازی و دەوڵەمەند کردنەوەی بابەتەکانن.[١] ڤەژینبوکس لە ٢١ی شوباتی ٢٠١٦ دەستی بە کار کردووە و تا مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، لە ١٤٧ کتێبی ٩٦ نووسەر و شاعیری کورد بەرھەمی بڵاو کردووەتەوە. کەسانی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە بە شێوەی خۆبەخش ھاوکاریی دەکەن. چەند دەزگای چاپ لە کوردستانیش ھاوکاریی پرۆژەکەیان کردووە.[٢]

پێوەری دانانی بەرھەمێک لەم پرۆژەیەدا ئەوەیە کە پێش ساڵی ٢٠٠٠ی زایینی چاپ کرابێت و نووسەرەکەی ئێستا مردبێت.

ئامانجەکان دەستکاری

ئامانجەکانی ڤەژینبوکس بریتین لە:[١]

  • دروستکردنی کۆگایەکی دەق (text corpus) بۆ وێژەی زمانی کوردی
  • بەھێزکردنی زمانی کوردی لە ناوەرۆکی سەر وێبدا
  • دابینکردنی پێگەیەکی ناوەندی بۆ ژێدەرپێدان بە سەرچاوە مێژوویی و ئەدبییەکان

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا "سەبارەت بە پرۆژەی ڤەژینبوکس". Retrieved 2020/07/26. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)
  2. ^ "بەشداربووانی پرۆژەی ڤەژینبوکس". Retrieved 2020/07/26. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری