دەروازە:شیعر
دەروازەی شیعرشیعر، ھۆنراوە، ھۆزان یان ھەڵبەست (بە ئینگلیزی: Poetry) وتەیەکی ھۆنراوی سیحراوییە، کە کار دەکاتە سەر ھەست و ھزری مرۆڤ. لایەنگرانی ھۆنراوەی عەرووزی، کێشی عەرووزی، سەروا و دیکەی تایبەتمەندییەکانی شیعری کۆن بە پێناسەی شیعر دەزانن و تا ڕادەیەک شیعری ئازاد کە ڕەھا لەم بەندانەیە بە شیعر نازانن. شاعیرانی بەرەی نوێ، بە ڕێزگرتن لە ھەر دوو شیعری کۆن (عەرووزی) و شیعری ئازاد، سنووری دژایەتی نێوانیان بەزاندووە و دەلاقەیەکی تازە و بازتریان بە ڕووی شیعردا کردۆتەوە. ھەنووکە ٥١٧ وتار لە دەروازەی شیعردا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراوئێمیلی ئێلیزابێت دیکینسۆن (بە ئینگلیزی: Emily Elizabeth Dickinson) ناسراو بە ئێمیلی دیکینسۆن یان ئێمیلی دیکینسن (١٨٣٠–١٨٨٦) یەکێ لە بەناوبانگترین ھۆزانڤانانی ئەمریکی و زمانی ئینگلیزییە. ئێمیلی لە ساڵی ١٨٣٠دا لە ئەمھێرستی ماساچووسیتسدا لەدایک بووە و ھەر لەوێش ماوەتەوە و کۆچی دوایی کردووە. ھیچ کات ژیانی ھاوبەشی پێک نەھێناوە و ھەتا کۆتایی ژیانی ھەر لە ماڵی باوکیدا ژیاوە. ھۆنراوەکانی جگە لە باری وێژەیی، نوێخوازانە و لە پێش سەردەمی خۆیەوە بوون، بۆیە بە یەکێ لە پێشەنگانی نوێخوازانی ھۆنراوەی ئەمریکی دادەنرێت. ھۆنراوەکانی کاریگەرییەکی زۆریان لە سەر ھۆزانڤانانی دوای خۆی داناوە، بۆیە ئێمیلی دیکینسۆن بە یەکێ لە گرنگترین ھەڵبەستوانانی ئەمریکا و زمانی ئینگلیزی دادەنرێت. جگە لە ھۆنراوەکانی، شێوازی ژیانی، تەنیا مانەوەی و دووری لە خەڵک لە کۆتایی ژیانیدا ناوبانگێکی زۆریان بۆ درووست کردووە. لە ماوەی ژیانیدا، جگە لە چەن تاکە ھۆنراوەیەک، ھیچ کارە ھۆنراوەییەکی بڵاو نەکردەوە و ھۆنراوەکانی لە دوای مەرگی لە چاپ دران. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوفرووغ ئەلزەمان فەڕوخزاد (٢٩ی کانوونی یەکەمی ١٩٣٤ - ١٣ی شوباتی ١٩٦٧) شاعیری ئێرانییە. ئەو پێنج دەفتەری شیعری بڵاوکردووەتەوە کە لە بەرچاوترین نموونەکانی شیعری فارسین لە سەدەی بیستەمدا. فرووغ لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ گیانی لەدەست دا. فرووغ چەندین کۆمەڵە شیعری لەسەر بناغەکانی کاری نیما یووشیج نووسی و بەم شێوەیە کاری ھونەریی خۆی دەست پێ کرد. ئەم کۆمەڵە شیعرانە بریتی بوون لە: «اسیر»، «دیوار» و «عصیان». دوای ئەم دەورانە فرووغ لەگەڵ ئیبراھیم گوڵستان، نووسەر و دەرھێنەر، ئاشنا بوو؛ کە ئەم ئاشنایییە بوو بەھۆی گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە بیروباوەڕ و شێوازی ھونەریی فرووغدا. کە ئەم گۆڕانکاریانە دواتر خۆی لە کۆمەڵە شیعری «تولدی دیگر» و «ایمان بیاوریم بە آغاز فصل سرد» خۆی پیشاندا؛ ئەم کۆمەڵە شیعرانە بوو بەھۆی پەرەسەندنی ناوی فرووغ و لە نێو کۆمەڵگای ئەدەبیی ئێراندا شوێنێکی تایبەت بۆ فرووغ دیاری کرا. کتێبشانامە یان شاھنامە (بە فارسی: شاھنامە) گرنگترین کتێبی شاعیری بەناوبانگی ئێرانی، فیردەوسییە. کە سەبارەت بە ژیان و پیشە و ئایینی ئێرانیانی بەر لە ئیسلامە. شانامە باسی پاشایانی ئێرانی لە کەیۆمەرسەوە ھەتا یەزدگەردی ساسانیی تێدایە. ھەروەھا سەرچاوەیەکی مێژووییە بۆ ناسینی فەرھەنگی ئێرانیانی پێش ئیسلام. فیردەوسی، بە وتەی خۆی دەور و بەر سی ساڵی سەرفی نووسینی شانامە کردوە. شێعرەکانی شانامە بە گەلێک زمان وەکوو ئینگلیزی، ئەڵمانی، ڕووسی، تورکی، عەرەبی وەرگێڕدراوە. یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە شیعر ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراوشاعیرە پێنەگەیشتووەکان لاسایی دەکەنەوە؛ شاعیرە پێگەیشتووەکان دەدزن.
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |