چریکەکانی کەبیر
چریکەکانی کەبیر یان گۆرانییەکانی کەبیر (بە ئینگلیزی: Songs of Kabir) کتێبێکە کە بریتیە لە سەد شێعری کەبیر، شاعیر و خواناسی ھیندی، کە ڕابیندرانات تاگۆر لە سەدەی بیستەمدا (١٩١٥) کۆی کردوونەتەوە و وەریگێڕاونەتە سەر ئینگلیزی.[١] کەبیر لە ئەم شێعرانەدا فەلسەفەی ھیندوویزم و سۆفیگەریی پێکدا ئاڵاندوە و خۆناسی بە گەورەترین ھەنگاو لە ڕێگەی ناسینی جیھان و خودادا دەزانێ. ئەم کتێبە وەرگێڕدراوەتە سەر زۆرێک لە زمانەکان.[٢][٣] سەید مادێح پیریۆنسی بە ناوی چریکەکانی کەبیر وەریگێڕاوەتە سەر کوردی.[٤]
![]() | |
نووسەر | کەبیر |
---|---|
سەردێڕی سەرەکی | چریکەکانی کەبیر (Songs of Kabir) |
وەرگێڕ | سەید مادێح پیریۆنسی |
وڵات | ھەرێمی کوردستان، عێراق |
زمان | کوردی |
بابەت | عیرفان |
بڵاوکەرەوە | دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم |
ڕێکەوتی بڵاوبوونەوە | ٢٠١٢ |
پەراوێزەکان
دەستکاری- ^ «سروودەکانی کەبیر».
- ^ «سروودەکانی کەبیر بە فارسی». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئایاری ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. ٤ی ئایاری ٢٠١٤ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "پرندەای کە در من آواز میخواند" برگزیدەای از اشعار کبیر شاعر ھندی، بە گردآوری رابیندرانات تاگور و برگردان لیلا فرجامی، نشر آھنگ دیگر، تھران ١٣٨٨.
- ^ «کەبیر بە کوردی، گۆڤاری ڕامان، ٢٠١١» (PDF). لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
ئەم کتێب وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |