خوا
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
خوا، خودا یان خودێ یان خواوەند و خوداوەند لە ئایینەکان و بیروڕا جۆراوجۆرەکانی مرۆڤدا مانای جیاوازی ھەیە.
خوا لە ئیسلامدا
دەستکاریلە ئایینی ئیسلامدا خوا زاتێکی مەزن و گەورەیەیە، تاک و تەنھایە، ھەروەھا خاوەنی چەندین ناوە و ٩٩ ناویان لە قورئان و وتەکانی پێغەمبەری ئیسلامدا ھاتوون، لە ئایینی ئیسلامدا خوای گەورە بەدیھێنەری گەردوون و ھەموو بوونە، توانا و دەسەڵاتدارە بەسەر تەواوی شتەکاندا، ئەو خۆشی و ئازادییەی فەراھەم کردووە بۆ مرۆڤ تاکوو بتوانن (بە کەڵک وەرگرتن لە عەقڵ و ئاوەز و کتێبەکانی خۆی کە ڕەوانەی لای پێغەمبەرانی کردوون) بڕوای پێ بھێنن. یەکێک لە ناوە دیارەکانی خوا ئەڵڵا (اللە)یە، وەک لە قورئاندا ھاتووە: «اللە نور السماوات و الارض» «لەباسی ئەوە دا کە دەگوترێت حەتمەن ئەم جیھانە پان و بەرینە بەبێ کەم و کورتی دروست نەبووە، کەواتا خواش بەو ھەموو تایبەتمەندییە تایبەتیانەی لە خۆوە نەبووە حەتمەن دروست کەرێکی ھەیە!» «بەڵام ھەرزاتێک بچێتە قالبی دروستکردنەوە ئەوە خوا نییە بەڵکوو دروست کراوی خوایە، خوا کۆتایییە ھیچی لەپاش نییە.»
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریئەم «ئایین» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |