دەروازە:ئیسلام
|
دەروازەی ئیسلامئیسلام ئایینێکی یەکتاپەرستییە. بەو کەسەی باوەڕی بە ئیسلام ھەبێت دەوترێت موسڵمان. ئیسلام دووەم ئاینە کە زۆرترین شوێنکەوتووی ھەبێت دوای ئایینی مەسیحییەت. ژمارەی موسڵمانان دەگاتە ١٫٨ میلیارد کەس، یان ٢٤٫١٪ی دانیشتوانی جیھان. موسڵمانان باوەڕیان بەوە ھەیە کە پێغەمبەرەکەیان موحەممەد دواین نێردراو و پێغەمبەری اللە (خوا)یە. ھەروەک باوەڕیان بە ڕۆژی دوایی و فریشتەکان ھەیە و قورئان بە پەیامی ڕەوانەکراوی خوا دەزانن بۆ سەر موحەممەد. قورئان سەرچاوەی یەکەمی شەریعەتی ئیسلامە، پاشان کردەوەکان و وتەکانی موحەممەد (سوننەت) دێت. ھەروەک موسڵمانان باوەڕیان بە ھەموو نێردراو و پێغەمبەرەکانی پێش موحەممەد ھەیە وەک ئیبراھیم و یووسف و مووسا و عیسا بەتایبەت ئەوانەی ناویان لە قورئاندا ھاتبێت. زۆربەی موسڵمانانی ئەمڕۆ لەسەر مەزھەبی سوننە یان شیعەن و ھەندێ کەمایەتی تر ھەیە کە لەسەر مەزھبی ترن. ئیندۆنیزیا گەورەترین وڵاتی ئیسلامییە لە ئێستادا ٪١٣ موسڵمانانی جیھان لە خۆ دەگرێت، و ئەوانەی تر دابەشدەبن لە جیھاندا بەم شێوەیە: ٪٢٥ لە باشوری ئاسیا، ٪٢٠ لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ٪٢ لە ئاسیای ناوەڕاست، ٪٤ لە وڵاتەکانی تری باشوری ئاسیا و ٪١٥ لە ئەفریقیا و ھەروەک چەند کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی ھەیە لە چین و ڕوسیادا بەڵام بە کەمایەتی دادەنرێن، لەبەر زۆریی ژمارەی دانیشتوانیان، ژمارەی موسڵمانان ئەمڕۆ دەگاتە ١٫٣ میلیارد کەس بەم شێوەیە ٢٠٫١٪ی دانیشتوانی جیھان پێک دەھێنن. و ژمارەیەکی زۆر موسڵمان ھەیە لە وڵاتە پیشەسازییەکانی وەک ئەمەریکا و کەنەدا و وڵاتەکانی ئەوروپای ڕۆژاوا، ئەمیش بە ھۆی کۆچکردن بووە بۆ سەرچاوەی بژێوی، و ڕێژەی موسڵمانان لەم وڵاتانە بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات و ئەویش بە ھۆی ئەوەی ھەندێ لە نەوەکانیان ھەڵدەستن بە ناسین و نزیکبوونەوە لەم ئاینە، ئەمەش وایکردووە ژمارەیەک لە شارەزایان وا دابنێن کە ئیسلام خێراترین بڵاوبوونەوەی ھەیە لە نێو ئایینەکان دەنگۆیەک بڵاو بۆوە کە "یونیسکۆ ئایـنـی ئیسلام وەک ئاشتی ترین ئاینی جیھان دەناسێنیت." بەڵام دواتر یونیسکۆ ھەواڵەکەی ڕەتکردەوە و بە ناڕاستی لەقەڵەم دا.
وتاری ھەڵبژێردراوموحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن. بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە« دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. نووسەری یەھوودی مایکل ھارت لە دانانی کتێبی مەزنترین ١٠٠ کەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەدی داناوە بە بە مەزنترین کەس بەو بڕوایەی «کە تەنھا کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت موحەمەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە، ئەمەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی، و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەرکردنی ووتە و ھەڵس وکەوت و سیفەتەکانی». لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی، کە لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.
وێنەی ھەڵبژێردراو
لەم مانگەدا
ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئیبن سینا (بە ئینگلیزی: Ibn Sīnā ، بە لاتینی: Avicenna ، بە عەرەبی: ابن سینا ، بە فارسی: پورسینا) یان (کوڕی سینا) زانایەکی گەورەی موسوڵمانی فارس بوو، ناوی تەواوی (ئەبو عەلی حسێن کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی سینا)یە، لە ڕۆژئاوادا بە (Avicenna) ناسراوە، لە ساڵی ٩٨٠ز لە شاری ئەفشانش لە نزیک شاری بوخارا (ئوزبەکستانی ئێستا) لە دایکبووە. زمانی دایکی ئبین سینا فارسی بووە. خوێندنی سەرەتایی لە بوخارادا بووە. لە ھەموو تەمەنێکیدا بلیمەتی ناو بلیمەتەکان بووە. ئیبن سینا، ئەو فارسەی کە تەواوی ژیانی لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵات و ناوەڕاستی ئێران بەسەربرد، لە بوخارا لەدایکبووە، لەو شوێنەی کە سەرەتایترین خوێندنی تێیدا وەرگرت لە ژێر چاودێری باوکیدا. ھەر لەبەر ئەوەی ماڵی باوکی شوێنێک بوو بۆ چاوپێکەوتنی پیاوە ڕۆشنبیرەکان، ئیبن سینا ھەر لە سەرەتای منداڵییەوە توانی سوود وەربگرێت لە ھاوڕێیەتی کردنی مامۆستا دەرکەوتووەکانی ڕۆژگاری خۆی. منداڵێکی پێگەیشتوو بوو بە بیرێکی دەگمەنەوە، کە بە درێژایی ژیانی پارێزگاری لێکرد.
وتەی ھەڵبژێردراو«لە کاتێکدا حەق دەست دەکات بە قسەکردن، نەزانین تووڕە دەبێت و دەمارگیری ناڕەحەت دەبێت، بەڵام زانست دەبێتە گوێگر بۆی.»
یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە ئیسلام ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە.
بابەتەکان
پۆلەکان
دەروازە پەیوەندیدارەکان
ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |