دەروازەی محەممەد

موحەممەدی کوڕی عەبدوڵڵا کوڕی عەبدولموتەلیب، موسڵمانان بە پێغەمبەری خوای دادەنێن بۆ ھەموو مرۆڤایەتی تا خەڵک بگەڕێنێتەوە بۆ یەکتاپەرستی و پەرستنی خوا لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم، و لەو باوەڕەدان کە باشترینی دروستکراوانی خوایە و پێشەوای مرۆڤە، لەگەڵ ناوھێنانیدا دەڵێن «صلی اللە علیە وسلم» واتە« دروودی خوای لێبێت»، کە لە قورئان و سوننەتدا ئەوە ھاتووە، وایان لێدەکات سڵاواتی لەسەر بدەن. نووسەری یەھوودی مایکل ھارت لە دانانی کتێبی مەزنترین ١٠٠ کەسایەتی مێژوودا، پێغەمبەر موحەمەدی داناوە بە بە مەزنترین کەس بەو بڕوایەی «کە تەنھا کەسە لە مێژوودا بە تەواوی سەرکەوتوو بووە لەسەر ئاستی ئایینی و دونیایی و دەڵێت موحەمەد کاریگەرییەکی گەورەی لە دەروونی موسڵمانان بە جێھێشتووە، ئەمەش دەردەکەوێت لە یادکردنەوە و شوێن پێ ھەڵگرتنییاندا لە شێوازی ژیان و پەرستشەکانی، و ھەروەھا لە ھەستانیان بە لەبەرکردنی وتە و ھەڵس وکەوت و سیفەتەکانی».

لە دایک بووە لە مەککە لە مانگی ڕەبیعولئەولی ساڵی فیل، بەرامبەر ساڵی ٥٧٠ یان ٥٧١ی زایینی، پێش ئەوەی لە دایک بێت باوکی کۆچی دوایی کردووە و ھەر لە مناڵیشدا دایکی لەدەست دەدات، پەروەردە دەبێت لای عەبدول موتەلیبی باپیرەی پاشان لای ئەبو تالیبی مامی، کە لەو ماوەیەدا خەریکی شوانی دەبێت، پاشان بازرگانی دەکات، لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا ژیانی ھاوسەری پێک ھێناوە لەگەڵ خەدیجە کچی خووەیلید، کە دایکی ھەموو مناڵەکانی بووە بێجگە لە ئیبراھیم.

لە پێش ئیسلامدا حەنیفی بووە و خوای پەرستووە لەسەر ڕیبازی ئیبراھیم و پەرستنی بتی ڕەتکردۆتەوە کە لەو کاتانەدا بەربڵاوبووە لە مەککەدا، موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نیگای خوای پێ گەیشتووە کاتێک لەتەمەنی چل ساڵیدا بووە، سێ ساڵ بە نھێنی بانگەوازی کرد، پاشان دە ساڵی لە مەککە بە سەر برد بە بانگ کردنی خەڵکەکەی و بازرگانەکان و سەردانکەرانی کەعبە کە دەھاتنە مەککە، و لە ساڵی ٦٢٢ز کۆچی کرد بۆ شاری مەدینە کە ناودەبرا بە یەسرب، دوای ئەوەی گەورەکانی قوڕەیش کەوتنە پیلان گێڕان لێی و بانگەوازەکەیان ڕەت دەکردەوە، دە ساڵی کۆتایی ژیانی لە مەدینە بەسەر برد بە بانگەوازی ئیسلامی، و بناغەی شارستانی ئیسلامی دانا، کە دواتر فراوان بوو و مەککە و ھەموو شار و ھۆزە عەرەبیەکانی گرتەوە، و بۆ یەکەم جار عەرەبی یەکخست لەسەر یەک ئاینی یەکتاپەرستی و لە دەوڵەتێکی یەکگرتوودا.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

مزگەوتی پێغەمبەر، (بە عەرەبی: المسجد النبوی‎) مزگەوتی پێغەمبەری ئیسلام محەمەدە و ئارامگەکەی لەخۆ دەگرێت، و بە دووەم شوێنی پیرۆز دادەنرێت لەلای موسڵمانان لە دوای مزگەوتی حەرام لە مەککە، مزگەوتی پێغەمبەر ئەکەوێتە شاری مەدینەی پیرۆز لە خۆرائاوای شانشینی عەرەبی سعودیە، و ئەم مزگەوتە یەکێک لەو سێ مزگەوتەی گەشتیارانی ئیسلام ڕووی تێدەکەن. و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە نوێژێک تیایدا بەرامبەر ھەزار نوێژە لە مزگەوتی تردا بێجگە لە مزگەوتی حەرام، ئاماژەش بەمەکراوە لە فەرموودەیەکی پێغەمبەر محەمەددا.

کاتێک پێغەمبەر محەمەد گەیشتە مەدینە لە ڕەبیعول ئەوەلی ساڵی یەکەمی کۆچەکەییدا، زەوییەکی کڕی لە ناوەڕاستی شارەکەدا و ھەڵیبژارد بۆئەوەی مزگەوتێک بێت موسڵمانان تیایا کۆببنەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژ و پەرستشەکانیان، لەگەڵ ھاوەڵەکانی دەستیان کرد بە بنیاتنانی، درێژی زەوییەکە حەفتا باڵ و پانییەکەی شەست باڵ بوو، کە دەکاتە نزیکەی ٣٥ مەتر درێژی و ٣٠ مەتر پانی.

زیاتر...

فەرموودە

وێنەی ھەڵبژێردراو

ئەو ژوورەی پۆشاکی پێغەمبەری لێیە لە مۆزەخانەی بابی عالی لە ئیستەنبوڵ، تورکیا

وتەی ھەڵبژێردراو

شەو، شەوی میعراجی شاھی ئەنبیا بێ وا دەبێ
بیپەرستێ، بەڵکوو سوجدەی بۆ ببا ھەر ئانە ڕۆژ

مەحوی

پۆلەکان

بابەتەکان

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان