جابانی کوردی

هاوەڵێکی بە ڕەچەڵەک کورد

جابانی کوردی[ئ] یان گاوانی کوردی (بە عەرەبی: جابان الكردي) یەکێک بوو لە ھاوەڵانی محەممەد، پێغەمبەری ئیسلام.[٢] جابان بە ڕەچەڵەک کورد بووە، لە جوانڕۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە و بە جابانی کوردی ناسراوە. ھەروەھا لەبەر ئەوەی کوڕەکەی ناوی مەیموون بووە، ناوەکەی بووە بە ئەبوو مەیموون یان باوکی مەیموون. ناوی جابان لە پەڕتووکە بەناوبانگەکانی ھاوەڵناسیدا وەک «اسد الغابە» (واتا شێری دارستان) و «ئەلئیسابە» ھاتووە.[٢] ئەبوونەعیمی ئەسفەھانی ناوی کوڕەکەی جابان بە مەیموونی کوردی تۆمار کردووە.[٣]، لە نێوان ساڵانی ١٢١ی کۆچی (٧٣٨ی زایینی) و ساڵی ١٣٠ی کۆچی (٧٤٧ی زایینی) کۆچی دوایی کردووە.[٤]

تێبینییەکان

دەستکاری
  1. ^ ناوی ڕەسەنی گاوانی کوردییە، بەڵام لە عەرەبیدا پیتی گ بووە بە ج[١]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «ئەو فەرموودەی کە گاوانی کوردی گێڕاویەتیەوە». هەگبەی باوەڕ (بە کوردی). ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٠. لە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  3. ^ «ماڵپەڕی فەتاوای سوننەت و جەماعەت (فارسی)». لە ڕەسەنەکە لە ٦ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ «ئایە لە ھاوەڵەکاندا کورد ھەبوون؟ - الإسلام سؤال وجواب». islamqa.info (بە عەرەبی). لە ١ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  • ابن الأثير (عز الدين علي): أسد الغابة في معرفة الصحابة، تحقيق وتعليق محمد إبراهيم البنا، محمد أحمد عاشور، محمود عبد الوهّاب فايد، دار الشعب، القاهرة، 1970م.
  • سایت جامع اھل سنت و جماعت