مزگەوتی قوبا (بە عەرەبی: مسجد قباء‎) یەکەم مزگەوتە لەئیسلامدا دروستکرابێت و یەکەم مزگەوتە لە مەدینە دروستکرابێت،[١][٢] دووەم گەورەترین مزگەوتی مەدینەیە دوای مزگەوتی پێغەمبەر،[٣] بەھۆی نزیکبوونی مزگەوتەکە لەبیرێکەوە بەناوی قوبا مزگەوتەکە ناونراوە مزگەوتی قوبا. لەلایەن پێغەمبەر دروست کراوە لەکاتی کۆچکردنی لە مەککە بۆ مەدینە،[٤][٥] و دەکەوێتە باشووری مەدینە، لەلایەن موسڵمانان گرینگییەکی زۆری پێدراوە، لەسەردەمی عوسمان کوڕی عەفان و عومەر کوڕی عەبدولعەزیز و وەلید کوڕی عەبدولمالیک و خەلیفەکانی دواتر نوێکراوەتەوە و فراوانکراوە. کۆتا فراوانکردنی لەلایەن فەھد کوڕی عەبدولعەزیزبوو، شوێنی نوێژکردنەکەی پێنج ھەزار مەتر دووجایە و ڕووبەری گشتی مزگەوتەکە ١٣٥٠٠ مەتر دووجایە، و ٢٠٠٠٠ نوێژخوێن لەخۆدەگرێت.[٦] ( من تطهر في بيته ثم أتى مسجد قباء وصلى فيه كان له كأجر عمرة) ھەرکەسێک لەماڵەوە دەستنوێژ ھەڵبگرێت بێتە مزگەوتی قوبا و نوێژی تێدا بکات، وەک ئەوە وایە عەمرەیەکی ئەنجام دابێت.[٧][٨]

مزگەوتی قوبا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ٠٦٢٢
ئایینئیسلام
دامەزرێنەرمحەممەد
وڵاتعەرەبستانی سعوودی
دابەشکاریی کارگێڕیمەدینە
پۆتانی شوێن٢٤°٢٦′٢١″N ٣٩°٣٧′٢″E
نژیاروانAbdel-Wahed El-Wakil
ستایلی نژیاروانیبیناسازیی ئیسلامی
Map
مزگەوتی قوبا

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "مزگەوتی قوباء". مزگەوتی قوباء (بە کوردی). 2021-08-26. Retrieved 2021-08-26.[بەستەری مردوو]
  2. ^ "فتح مسجد قباء أمام المصلين والزوار على مدار الساعة". العربية (بە عەرەبی). 2021-06-20. Retrieved 2021-08-26.
  3. ^ "فەرموودە: پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بە سواری و بە ڕێکردنەوە سەردانی قوبائی دەکرد، ودوو ڕکات نوێژی تێیدا دەکرد". فرەفەرهەنگی فەرموودە وەرگێڕاوەکانی پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- (بە کوردی). Retrieved 2021-08-26.
  4. ^ "لە سایەی هیجرەتی پێغەمبەردا ﷺ. (8)". www.dangiislam.org. Retrieved 2021-08-26.
  5. ^ "مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية". CNN Arabic (بە عەرەبی). 2021-05-05. Retrieved 2021-08-26.
  6. ^ حربى, حسام (2020-12-04). "كان يزوره "النبي" كل سبت.. حكاية "قباء" أول مسجد بُني في الإسلام". الوطن (بە عەرەبی). Retrieved 2021-08-26.
  7. ^ "حیكمەت چییە لە سەفەری مەدینە؟: ماڵپەڕی وەڵامەکان". walamakan.com. Retrieved 2021-08-26.
  8. ^ "مصور يبرز عمارة أول مسجد بُني في الإسلام بالسعودية". CNN Arabic (بە عەرەبی). 2021-05-05. Retrieved 2021-08-26.