مەدینە
مەدینە (بە عەرەبی:المدینة المنورة) یەکێک لە شارەکانی عەرەبستانی سەعوودییە کە لە ناوچەی حیجاز ھەڵکەوتووە كهتیایدا ئیسلام پهرهی سهندوهو گهشهی كردوهو بڵاو بۆ تهوه ، وە شاری مەدینە بەیەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام دادەنرێت ، شاری مەدینە نزیکەی ٤٠٠ کم دوورە لەشاری مەککەەوە دوورە
مەدینە المدینة المنورة | |
---|---|
شار | |
پۆتانەکان: 24°28′N 39°36′E / 24.467°N 39.600°Eپۆتانەکان: 24°28′N 39°36′E / 24.467°N 39.600°E | |
وڵات | ![]() |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠٠٦) | |
• سەرجەم | ١،٣٠٠،٠٠٠ |
زمان و ئایین | |
• زمان | عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام |
ناوی مەدینەدەستکاری
پێشت ١٦٠٠ ساڵ لەهاتنی پێغەمبەری ئیسلام ناوی ئەم شارە یەسریب بوو کەبەمانای مانگا دێت ، دواتر پێغەمبەری ئیسلام ناوەکەی گۆڕی بۆ مەدینە کەبەمانای شار دێت
ئاینی کۆن و نوێ لە مەدینەدەستکاری
شاری مەدینە لەکۆندا زۆر لە بیرووباوەڕی لە خۆ گرتبوو لەوانە بت پەرستی و بێ باوەڕی لە ئاین یان پەیڕەوکردنی ئایینی یەھوودییەت بەڵام دوای هاتنی ئیسلام بۆ شار و گرتنی دەسەڵات لەلایەن ئیسلامیەکانەوە چەند یاسایەک دەرچوو بۆ گشت بیرو باوەڕەکان کە ئەوان پشتگیریان لێ دەکەن و دەیانپارێزن دواتر کۆمەڵەی یەهوودیەکان سەرپێچی یاساکانیان کرد بەمەش دوورخرانەوە لە شاری مەدینە ، لە ئێستادا مەدینە شارێکە زۆرینەی دانیشتوانی پەیڕەوی ئاینی ئیسلام دەکەن
ڕووی گەشتیاری و ئابووریدەستکاری
بەوەی مەدینە یەکەم پایتەختی دەوڵەتی ئیسلام بوو بۆتە شارێکی گرنگ لەلایەن مووسڵمانانی ئێستا و ڕابردوو وە ساڵانە بە چەندەها مووسڵمان سەردان شارەکە دەکەن بەمەبەستی گەیاندنی حەج و عەمرە ، ئەمەش بە یەکێ لە بنچینەکانی داهاتی شارەکە دادەنرێت
شوێنەوارەکانی شارەکەدەستکاری
چیاکاندەستکاری
شاری مەدینە چەند شاخێکی تیایە لەوانە:
- چیای ئەحەد
- چیای وەرقان
- چیای سلع
- چیای ڕایە
مزگەوتەکانی مووسڵماناندەستکاری
- مزگەوتی پێغەمبەر
- مزگەوتی قووبا
- مزگەوتی قبلتین
- مزگەوتی فەتح
- مزگەوتی عەلی کوڕی تاڵیب
- مزگەوتی دوو خەلیفە
گۆڕستانی بەقیعدەستکاری
ئەو گۆڕستانەیە کە گۆڕی پێغەمبەری ئیسلام و خەلیفەکان ڕایشیدین و زۆرینەی شوێنکەوتوانی ئیسلام کە لەسەر دەمی پێغەمبەری ئیسلام کە مووسڵمان بوون ، وە لەئێستا و ڕابردوودا ئەو کەسانەی لە مەدینە کۆچی دوایی دەکەن لەم گۆڕسانە دەنێژرێن وەک ڕێزێک بۆیان
ئەمانەش ببینەدەستکاری
سەرچاوەکاندەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |