سەحیحی موسلیم، (بە عەرەبی: صحیح المسلم‎)، یەکێک لە گرنگترین کتێبەکانی فەرموودەیە لای موسڵمانان، ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری کۆی کردۆتەوە، دانانەکەی ماوەی پانزە ساڵی خایاندووە، ٣٠٣٣ فەرموودەی تیا کۆکردۆتەوە بەبێ دووبارە بوونەوە. و ئەم کتێبە لە دوای سەحیحی بوخاری بە دووەم کتێبی فەرموودە دادەنرێت لای موسڵمانان.[١]

سەحیح موسلیم
نووسەرموسلیم کوڕی حەجاج
وڵاتنیساپور، ئێران
زمانعەرەبی
زنجیرەکانشەش کتێبەکەی فەرموودە
بابەتفەرموودە

دەربارەی دانەرەکەی

دەستکاری

ئەبوو حسێن موسلیم کوڕی حەجاج نیساپوری لەدایکبووە لە شاری نیساپور لە ساڵی ٢٠٦ک و کۆچی دوایی کردووە لە ساڵی ٢٦١ک لە تەمەنی پەنجا و پێنج ساڵیدا، گەشتی کردووە بۆ حیجاز و میسر و شام و عێراق بۆ داواکردنی فەرموودە، و یەکێک بوو لە پێشەوا و حافزەکانی فەرموودە، و زانایانی ئیسلام زۆر ستایشی موسلیمیان کردووە.[٢][٣]

ژمارەی فەرموودەکان

دەستکاری

لە سەحیحی موسلیمدا ژمارەیەکی زۆر فەرموودە هاتووە و هەندێکیان لە ناو فەرموودەی تردا دووبارە بوونەتەوە، و بە گشتی بە بێ دووبارە بوونەوە ژمارەی ئەو فەرموودانەی لە سەحیحی موسلیمدا هاتوون ٣٠٣٣ فەرموودەیە.[٤][٥][٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ "كتاب: صحيح مسلم المسمى بـ «المسند الصحيح المختصر من السنن بنقل العدل عن العدل إلى رسول الله صلى الله عليه وسلم» **|نداء الإيمان". www.al-eman.com. Retrieved 2022-05-28.
  2. ^ "تعريف صحيح مسلم". موضوع (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.
  3. ^ "من هو الإمام مُسلم ولماذا لم يرو عن البخاري؟". العربية (بە عەرەبی). 2017-05-28. Retrieved 2022-05-28.
  4. ^ جابر, شريف محمد. "من أين جاءوا بكل هذه الأحاديث النبوية؟". www.aljazeera.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.
  5. ^ "عدد أحاديث صحيح مسلم - إسلام ويب - مركز الفتوى". www.islamweb.net (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.
  6. ^ "ما هو عدد أحاديث صحيح مسلم؟". أجيب (بە عەرەبی). Retrieved 2022-05-28.