شام یان سووریای مێژوویی یان سووریای گەورە ئەو ناوە مێژووییە کە بە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی کەنارەکانی دەریای ناوین ئەوترێت.

شام
بەشێکە لەڕۆژھەڵاتی ناوین
ناسناوی خەڵکLevantine
کیشوەرئاسیا
ناوچەی جوگرافیکەوانەی بەپیت
پۆتانی شوێن٣٤°٠′٠″N ٣٦°٠′٠″E
بەرزترین خاڵQurnat as Sawda'
دانیشتووان٤٤٬٥٥٠٬٩٢٦
ھاوسنوورە لەگەڵمیسر، ئەنادۆڵ، مێزۆپۆتامیا، نیمچەدوورگەی عەرەبی
نیشتەجێLevantines
Map
وێنەیەکى گەورەکراوىشام لە فەزاوە گیراوە، کە سووریا و لوبنان و ئوردن وفەلەستین و ئیسرائیل ئەگرێتەوە

سنووری شام

دەستکاری

سنووری ئەم ناوچەیە ئەگۆڕێت بە گۆڕانیسەردەمەکان، بە پێی ناسراوترین تێگەیشتنی خەڵک بۆ ئەم زاراوەیە لە ئێستادا، شام یان سووریای گەورە ھەر یەک لە سووریا، لوبنان، ئوردن، فەلەستین و ئەو خاکانەی فەلەستين کە دەوڵەتی ئیسرائیلی لەسەر بنیاتنرا ساڵی ١٩٤٨ لە خۆ ئەگرێت. ھەروەھا ئەسکەندەرۆن، فیلیقیە و باشووری تورکیا ھەتا ئەگاتە شاخەکانی تۆڕۆس.

ناوەکانی شام

دەستکاری
 
دوو پیاوى شامى لە سوریا و لوبنان

وشەی شام بەکار ھاتووە لە مێژووی نوسراوداو ناوی جیاواز بۆشام دانراوە، کە ئەو ناوانەش بۆ ھەموو یان بەشێکیوڵاتی شام بەکارھاتوون، و ھەندێک لە مێژوو نوسان وشەی شام ئەگەڕێنەوە بۆسام کوڕی حەزرەتی نوح، لە ھەندێک کاتدا شام دوو ناوی ھەیە لە ھەمان ماوەی مێژوویدا, ئەم ناوانەش دەرئەنجامێکی سروشتی ڕۆشنبیری وتائیفە ھەمەجۆرەکانیناوچەکەن، ھەندێک لەو ناوانە سیاسین وناوی شام خۆیکەمترین واتای سیاسی ھەیە، بەڵام ناوی Levant بە کە لە ئینگلیزیدا بۆ شام بەکار دێت, بە مانای (ڕۆژھەڵات) یان کاتێک خۆر بەرز دەبێتەوە یان ئەو زەویانەی لە دەریا بەرزترن دێت, وناوی سوریا Syria بە ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کەناری دەریای ناوەڕاست ئەوترێت.

ئەم ناونانە بۆ ناوچەی شام بە کار ھاتوون لە مێژوودا (کەنعان,فینیقە، لوبنان، سوریە، فەلەستین، شام، Levant, زەویە پیرۆزەکان, ئیسرائیل وڕیتجینو) ن.

کەنعان

دەستکاری

کەنعان بە خاکەکە وتراوە کەنعان و دانیشتووە ڕەسەنەکانی کەنعانیەکانن کە بە زمانی کەنعانی ئەدوێن لە ڕۆخەکانی دەریای ناوەڕاستدا وناوی خۆیان و زەویەکەیان ناوە کەنعان.

لە کۆندا یۆنانیەکان ناوی فینیقیایان بەکار ھێناوە بۆسوریا و کەنعان، بەڵام لە ئێستادا بە پێی کۆمەڵەیبەشدارەکانی نیشتمانی فینیقی، باکوری ڕۆژئاوای ناوچە کەناریەکانی وڵاتی شام و شارە فینیقیەکان ئەگرێتەوە کە لە ئێستادا ئەم شارانەن ئۆگارێت,ئەڕواد، سور، تەڕتوس، عەمریت، سەیدا وجوبەیل. کە ئێستاسەر بە سوریا ولوبنانن، ھەروەھا شارێک ھەیە لە تورکیا وای دادەنێن کە بچێتەوە سەر فینیقیا.

ئاشور (سوریا)

دەستکاری

ناوی ئاشور بەستراوەبە سوریاوە کە بەشی ڕۆژھەڵاتی سوریا ئەگرێتەوە وناسراوە بە ئاشور (بە ئینگلیزی: asyria).

لە ماوە حوکمی یۆنان وڕۆمان بە ھەموو وڵاتی شام ووتراوە سوریا, وا دادەنرێت کە ناوی ئاشور ASSYRIA بووە کە بڵاو بۆتەوەبە ھەموو ناوچەکەدا، کە سوریای ئێستا و ھەموو ناوچەکانی دەوروبەری لە مێژوودا بە ناوی جیاواز ناسراون وناسراوترینی سوریایە,

فەلەستین

دەستکاری

مێژوونوسی ئیغریقی (ھێرۆدۆت) لە سەدەی پێنجی پێش زاینیدا ئاماژە بۆ بەشی باشوری سوریا ئەکات بە (سوریا پەلەستینا), لە سەدەی دووەمی زاینیدا ئیمپراتۆری ڕۆمانی ناوی (پەلستینیا) ی بەکار ھێنا یۆ ئەو شارەی کە پێشتربە یەھودا ناسرابوو، ئەمەش ڕوویدا دوای یاخی بوونە شکست خواردووەکەی یەھود لە ئیمپراتۆریەتەکە, ناوەکە بەردەوام بوو وەک ناوی ھەرێمێکی بیزەنتی ولەڕۆژانی عەرەبدا ناوەکە بووە فەلەستینو دانیشتوانی ناوچەکە بە فەلەستینیەکان ناسران، ئەمڕۆ نازناوی فەلەستینیەکان بە عەرەبە دانیشتووەکانی ناوچەکە ئەوترێت.

چەند بیردۆزیکی جیاواز ھەیە بۆ سەرچاوەی وشەی شام بە پێی ڕێکەوتی ھاتنی سەرچاوەکان ئەمانەن,

  • وەرگیراوە لە کەسایەتی سامی کوڕی نوح یان زەوی نەوەکانی سامی کوڕی نوح وناوەکە بە سریانی بە شام دەردەبڕێت, وھەندێک لە گێڕانەوەکانئاماژە بەوە دەکەن کە سامی کوڕی نوح دیمەشقی بنیاتناوە، کە شاری دیمەشق لە ناوی دانیشتوانی وڵاتی شامدا بە شام ناو دەبرێت.
  • ھۆکاری ناونانەکە ئەگەڕێتەوە بۆ کۆچی نەوەی کەنعان بۆ ناوچەکە.
  • وەر گیراوە لە وشەی باکور بە عەرەبی (شمال), لەبەر ئەوەی ئەکەوێتەباکوری کەعبە، بە پێچەوانەی یەمەن کە ئەکەوێتە ڕاستی قیبلە.
 
شام

سروشتی خاکی شام (ھیچ سەرچاوەیەک نیە مێژووەکەی دیاری بکات) لە کاتێکدا ناوچەی شام بە خاکی کۆنترین شارستانیەکان دادەنرێت. عەرەب ناوی شامیان لەو وڵاتە نا ولە ڕۆژانیخەلافەتدا بەوە ناسرابوو، پاشان ناسرا بە ناوی وڵاتی شام، ودیمەشق بووە پایتەختی کە دیمەشقیش بە شام ناو دەبرێت.

ئیتاڵیەکان لە سەردەمەکانی ناوەڕاستدا بە ناوی Levantئاماژەیان بە سوریا وھەموو کەنارەکانی دەریای ناوەڕاستدا کردووە، کە وڵاتی شام ئەگرێتەوە, وشەکە بە ئیتاڵی واتە شوێنی ھەڵاتنی خۆر لە زمانی ئیتاڵی وفەڕەنسیەوە بۆ زۆر زمانی تر گوێزراوەتەوە وەکو تورکی وئینگلیزی.

زەویە پیرۆزەکان

دەستکاری

زەویە پیرۆزەکان زاراوەیەکە بەکارھاتوەە لە ئاینی مەسیحییەت ویەھودیدا بۆ ئاماژە کردن بۆ شوێنە پیرۆزەکانیشام، بەڵام زیاتر وشەی کەنعان بەکاردێت بۆ ئاماژە کردن بە ھەموو شام. (ئەم زاراوەیە لە ئیسلامدا تەنھا بە شام ناوترێت بە ڵکو بە ناوچە عەرەبیەکان ئەوترێت).

ئیسرائیل

دەستکاری

لە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵ لە مێژوودا شانشینی ئیسرائیل لە ژێر حوکمی داود مەلیک وسلێمان حەکیم دا بووە کە زۆربەی خاکی فەلەستین ئەگرێتەوە, بەڵام زیاتر لە فەلەستین وناوچە کەناریەکان ناگرێتەوە ودوای مردنی مەلیک سولەیمان دابەش بوو بۆشانشینی ئیسرائیلی وشانشینی یەھوزای باشور، کە لە کاتی ئێستاماندا ھەندێک لە ئیسرائیلیەکان بە (ئیسرائیلی گەورە) دەریدەبڕن.

ڕیتجینو

دەستکاری

میسریە کۆنەکانبە ناوچەی شامیان وتووە، Retjenu ڕیتجینو

مێژووی شام

دەستکاری

وڵاتی شام لە مێژوودایەک یەکەی جوگرافی وسیاسیە، دابەشبوونە سیاسی وئیداریەکان وەک یەک ناوچەی یەکگرتوو کراوە بەشێوەیەککە لە یەک جیا نەکراونەتەوە، بێجگە لە ڕێکەوتننامەی سایکس بیکۆ وڵاتی شام (سوریای گەورە) ی دابەش کرد بۆ چەند دەوڵەتێکی بچوک کە لە ئێستادا (سوریا ولوبنان وئوردن وفەلەستین وئەو خاکانەی ئیسرائیلی لەسەرە) ئەگرێتەوە, وھەریەک لە سوریا ولوبنان وئوردن وفەلەستین ئەبەسترێن بەیەکەوە بە یەک نەژاد وئایین وزمان وڕۆشنبیری, لەبەر ئەوە کاتێک دەوڵەتی ئیسرائیل ڕاگەیەنرا لە ساڵی ١٩٤٨ڕەت کرایەوە وبە داگیر کەر دانرا لەلایەن ھەموو وڵاتە عەرەبیەکان وزۆرلە وڵاتەکانی جیھان، وزۆر لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە ئەکەن کە ئامانج لە ئیسرائیل ئەوەیە کە ھەموو شام بگرێت تا ئەگاتە نیل لە میسر لە ڕۆژئاواوە وڕافیدەین لە عێراق لە ڕۆژھەڵاتەوە, ھەر ئەو سەرچاوانە ئاماژە بەوە ئەکەن کە ئیسرائیل ئەیەوێت ھەموو وڵاتی شام بگرێتەوە, ولە ساڵی ١٩٦٧زئیسرائیل زفەی غەربی وھەموو قودسی گرت، لەگەڵ غەزە وبەرزاییەکانی جۆلان, بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئەو ئیشانەی ئیسرائیلیان ڕەت کردوە وبە داگیرکاریان دانا، وئیسرائیل لە ساڵی ١٩٨٢ تا ٢٠٠٠دەستی بەسەر باشوری لوبناندا گرت، ھەتا بەرگری ئیسلامی لوبنان ناچاری پاشەکشەیان کرد.

گرنگترین شارەکانی شام

دەستکاری

ڕیزبەندی شارەکان بە پێی ژمارەی دانیشتوانیان,

 
یەکێک لە گەڕەکە کۆنەکانى یافا لە فەلەستین

گرنگترین شوێنە ئیسلامیەکانی وڵاتی شام

دەستکاری
  • مزگەوتی ئەقسا لە (قودس, فەلەستین)
  • قوبە خەزڕا لە (قودس, فەلەستین)
  • حەڕەمی ئیبراھیم لە (خەلیل, فەلەستین)
  • مزگەوتی ئەمەوی لە (دیمەشق, سوریا).

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ویکی ئینگلیزی
  • ویکی عەرەبی