لوبنان

وڵاتێک لە ڕۆژاوای ئاسیا

لوبنان (بە عەرەبی: لبنان‎) وڵاتێکە لە ڕۆژاوای ئاسیا. بەشێکە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست. پایتەختی ئەم وڵاتە بەیرووتە.

لوبنان
الجمهورية اللبنانية
پایتەختبەیرووت
گەورەترین پایتەخت
زمانە فەرمییەکان عەرەبی
دەوڵەت شانشینی پەرلەمانی
 -  سەرۆکی لوبنان میچێل سویلمان
 -  سەرۆکی حکوومەت نەجیب میقاتی
ژمارەی دانیشتوان
 -  بەراوردی  ٦٬١٠٠٬٠٧٥ لەسەر ویکیدراوە دەستکاریی ئەمە بکە 
 -  سەرژمێریی ٢٠٠٨ ٤٬٢٢٤٬٠٠٠ کەس 
دراو لیرەی لوبنانی
ناوچەی کاتی UTC+٢
لای لێخوڕین ڕاست
پاوانی ئینتەرنێت .lb
لوبنان

جوگرافیا دەستکاری

لوبنان کەوتووەتە باشووری ڕۆژئاوای ئاسیا. لە ڕۆژاوایەوە دەریای نێوەڕاستە، لە ڕۆژھەڵاتەوە ھاوسنووری سووریایە و لە باشووریش ھاوسنووری ئیسرائیل.

دانیشتووان دەستکاری

بەپێی ئامارەکانی ساڵی ٢٠١٤، ژمارەی دانیشتووانی لوبنان ٤٬٩٦٥٬٩١٤ کەس بووە، کە دەکاتە ٠.٠٧٪ی ڕێژەی خەڵکی جیھان. تەمەنی ناوەندی خەڵکی ئەم وڵاتە ٣٠.٢ ساڵە. ھەروەھا ٨٨٪ی دانیشتووانی وڵات لە شارەکان دەژین.[١]

زمان دەستکاری

لە مادەی 11 ی دەستوری لوبناندا هاتووە کە عەرەبی زمانی فەرمی نەتەوەییە.یاسایەک ئەو حاڵەتانە دیاری دەکات کە زمانی فەرەنسی تێیدا بەکار بێت زۆرینەی خەڵکی لوبنان بە عەرەبی لوبنانی قسە دەکەن کە بە کۆمەڵە لە هاوپۆلێکی گەورەتردا بە ناوی لێڤانتینی عەرەبی یەوە ، لە کاتێکدا عەرەبیی ستانداری مۆدێرن بە زۆری لە گۆڤار و ڕۆژنامە و میدیا پەخشە فەرمییەکاندا بەکار دەهێنرێ . زمانی هێمای لوبنانی زمانی کۆمەڵگەی کەڕ نزیکەی 40 ٪ ی لوبنانیبەفرانکۆفۆن دادەنرێن و 15 ٪ ی دیکەشیان " فرانکۆفۆنی نیوە " ە ، هەروەها 70 ٪ ی قوتابخانە ناوەندییەکانی لوبنان زمانی فەرەنسی وەک زمانی دووەمی ڕێنمایی بەکار ئەهینن . بە بەراوردکردن ، ئینگلیزی وەک زمانی لاوەکی لە 30 ٪ ی قوتابخانە ناوەندییەکانی لوبنان دا بەکار دەهێنرێت .

ئایین دەستکاری

ئایینەکان لە لوبنان [٢]
ئایینەکان ڕێژە
ئیسلام
  
٥٥٫٠٪
مەسیحی
  
٣٩٫٠٪
ئەوانی دی
  
٦٫٠٪

ئابووری دەستکاری

کۆمەڵگای مەدەنی لوبنان بە کۆمەڵگەی وەبەرھێنانی بازرگانی ناسراوە.[٣] بڵاوبوونەوەی لوبنان لە سەرتاسەری جیھاندا ڕێگەی بە دروستکردنی پەیوەندی بازرگانی جیھانیدا.[٤] لوبنان ڕێژەیەکی زۆری ھەلی کاری ھەیە، یەکسانە بە ھەلی کاری وڵاتانی ئەورووپا، و لە نێو وڵاتانی عەرەبیدا بەرزترینە.[٥]

شەڕی لوبنان و ئیسڕائیل دەستکاری

شەڕی ٢٠٠٦ی نێوان ئیسرائیل و لوبنان (بە عیبری: מלחמת לבנון השנייה، بە عەرەبی: حرب تموز) جەنگێک بوو کە لە نێوان سوپای ئیسرائیل و حیزبوڵڵای لوبنان ڕوویدا و باکووری ئیسرائیل و ھەموو لوبنانی گرتەوە.

ئەو جەنگە ماوەی ٣٣ یان ٣٤ ڕۆژی خایاند و لە ڕێکەوتی ١٤ ئابی ٢٠٠٦ بە بڕیاری ژمارە ١٧٠١ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کۆتایی پێ ھات. براوەی ئەم جەنگە ڕوون نییە و ھەریەک لە ھەردوو لایەن خۆیان بە براوە دەزانن. ھەروەھا ڕوون نییە کە دەستپێکەری ئەم جەنگە چ لایەنێک بووە.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Countries in the world (ranked by 2014 population)(ئینگلیسی). ماڵپەڕی Worldometers. سەردان لە ڕێکەوتی ٥ی ئایاری ٢٠١٥.
  2. ^ بەختیاری, سەعی (2016). جوگرافیا. تاران: ڕێکخراوی جوگرافیاییو کارتۆگرافی گیتاناسی. ISBN 978-964-342-431-2.
  3. ^ وزارة الخارجیة الأمیرکیة - الفقرة الرابعة1994 ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ معھد واشنطن -2006 ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ صندوق الأمم المتحدة للسکان - لبنان - نظرة عامة 13 January 2009[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.