پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات

پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵات (country code top-level domain یان بەکورتی ccTLD) پاوانێکی ئاست-سەری ئینتەرنێتییە کە بەشێوەی گشتگیر بۆ وڵات، یان دەوڵەتێکی سەروەر بەکار دەھێنرێ یان ڕەچاو دەکرێ.

ھەموو پاوانە ئاست-سەرەکانی تایبەتی وڵاتان دوو-پیتین (ھەڵبەت ئەوانەی کە ئەسکین)، ھەروەھا ھەموو پاوانە ئاست-سەرە دوو-پیتییەکانیش پاوانی ئاست-سەری تایبەتی وڵاتن. بنکەی دەسەڵاتداری ژمارە سپێردراوەکانی ئینتەرنێت (ئایانا) دەستی کردووە بە پەسەندکردنی پاوانە ئاست-سەرە نێونەتەوەییکراوەکان کە پێکھاتوون لە نووسەکانی زمانی زکماکی.

ئافراندن و سپاردنی پاوانە ئاست-سەرەکانی تایبەتی وڵاتان لە RFC ١٥٩١ -دا باسیان لێوە کراوە.